ilalasalam

سڵاوێکی پڕ لەحەسرەت و تامەزرۆیی گەڕانەوە 
          	چۆنن؟ کەسی لێ ماوە؟ 
          	زۆر خافڵام بەژیان و تێکۆشان بۆ خەونەکانم بەڕادەیەک 
          	ئێرە دابخەم و بەکارینەهێنمەوە، بەڵام بەدرێژایی ئەو کاتانە 
          	ئێرەو ئەو یادگاریانەی تیایا جێمهێشتووە لەخەیاڵما ماون و 
          	جار جار تامەزرۆی ئەوەم ڕۆژێک بێت باشتر بگەڕێمەوە 
          	بە کاری نوێوە، یان لەپاڵ تەواوکردنی کارە تەواو نەکراوەکانی تر 
          	ئەمڕۆش لەپڕێکا هاتم چوون زۆر بیری ئێرەو تەمەنی ١٨ ساڵی 
          	بێ باکی خۆم و یادگارییەکانمان دەکرد، 
          	وە حەزم کرد شتانێک هاوبەشی بکەم لەگەڵ ئەوانەی منیان بیرماوە و پێیان بێژم کە ئێرە لەدڵما ماوە و لەهەر مەجالێکا بێت ئەگەرێمەوە 
          	و نامەکانی بۆردتان ئەخوێنمەوە و بەجدی ناشزانم چۆن وەڵامی 
          	ئەو ووشە بەنرخانەی ئێوە بدەمەوە کە زۆر زیاترن لەوەی شایەنیم
          	سوپاس بۆ ئەوانەی منیان بیرماوە و 
          	هێشتاش سەرێک لەم ماڵە تۆز لێ نیشتووە دەدەن 
          	تۆزێک لەکاتی خۆیان بەمن دەبەخشن، خۆشمدەوێن، بەخواا
          	
          	حەزم کرد ئەوەش بێژم کە بەمزووانە، لەداهاتووێکی زۆر نزیکا 
          	نەک لێرە لەپلاتفۆرمێکی زۆر گەورەتر بۆ کتێب و چیڕۆکی کوردی 
          	وەک ماڵپەڕ ئەگەڕێینەوە و هەرگیز کۆڵ نادەین
          	لە کتێبی باش پشتیوان بەخوا. 
          	
          	'ئەم ماڵە یەکێکە لەشانازییەکانی من لەژیانما'

yara_00

@ilalasalam هێندە دڵخۆشم بەو گەرانەوەیە وا هەست دەکەم کەسێکی ئازیزم هاتۆتەوە❤️‍
Reply

thissnnma

Har sarkautu bit hamu chirokakant taibata uak xot 
Reply

12hanasa

کە جوانە خوای گەورە سەرکەوتووت بکات
Reply

jail4n_03

ئەگەر ئاسای بێت دەتوانی پێم بڵێیت ئەو چیرۆکانەی کە وەریدەگێریتەوە بۆ کوردی بە وەرگێرێکە؟ یان خۆت ئینگلیزی ئەزانی ؟ ئەگەر بە ئەپپێک یان وەرگێرێک ئەیکەیتەوە کوردی ئاساییە پێم بڵێیت ناوی چیە؟
          

hanno_Ot7

سڵاو لالە ماوەیەکی زۆرە کە دیار نیت تەنها دەزانم کە زۆر بیرت دەکەین بەتەما نیت کە بگەڕێیتەوە بەڕاست دەڵێم کە هیچ خۆش نیە بەبێ تۆ ئێرە دەمەوێت تۆ لێرە بیت وەکو ڕابردووبین پێکەوە تۆ بنوسیت و ئێمەش بخوێنینەوە بەجدی زۆر بیری ئەوکاتانە دەکەم بەڵام تەمەن واڕۆشت و ئێمەش گەورە بووین هەرگیز وەکوو ڕابردوومان لێ نایەتەوە بەڵام هەمیشە ڕابردوو بەشێکی شاراوەی دڵخۆشکەرانەی ژیانماندا بووە لێرەدا دەمەوێت بڵێم کە خۆشم دەوێیت  بەڕاستی لەناخی دڵمەوە خۆشم دەوێیت هیوام وایە هەمیشە دڵ خۆشبیت لەژیانتدا ناخۆشی نەبینیت✨❤️
          
          
          بزانە کە لێرەدا کۆمەڵە کەسانێک هەن کە یەشتا تۆیان لەبیرە کە دەڵێن لالە ناڵێین ناوێکی غەریبەو لەبیرمان نەماوە هەمیشە تۆ پارچەیەکی لە ڕابردوویەکی شیرین لەمێشکی خوێنەرەکانتدا🥺💜

liayyyaaa

سڵاو لالەی جوان من دەمێکەیە خوێنەری چیرۆکەکانتم وە ویستم پێو بڵێم چەنێک سەرسامم بەو جیهانە جوانەی لە واتپاد دروست کردووە هەربژیت و دەست ماندو نەبێ من وەک خۆم هەرچیرۆکێک کە داتناوە نەک یەک جار بەڵکوو چەندجارێکی تریش خوێندوومەتەوە و وەک جاری یەکەم چێژم لێ بینیوە.هیوادارم هەمیشە بەردەوام بیت لە درەوشانەوە. 
          هەروەها وەک خوێنەرێکی سەرسامت داواکاریەکی بچووکم لێت هەبوو هیوادارم کە لە داهاتوو چیرۆکێکت هەبێ  لەسەر یوونگی وە ئەمە تەنها وەک حەزی خوێنەرێک پێم وتی بێگوومان بڕیار و کاتی نوسین و ڕازیبوون لەسەر خۆتە وە دڵنیام ئەگەر تۆ بەو سەلیقە جوانەتەوە بینوسیت شتێکی زۆر شاهانەی لێ دەرئەچێت…
          لە کۆتاییا ئەمەوێت بڵێم زۆر سوپاس بۆ ماندووبونەکانت تۆ باشترینیت و جێی شانازیت بۆ ئێمە. هیوای سەرکەوتنێکی زۆر گەورەت بۆ ئەخوازم”

VCviin

گێڕڵڵڵڵڵڵڵڵڵڵڵ لەکوێی پلیس دڵم بەرگەی دووریەکی تری لالە ناگرێ بیرتەکەم لالە بیری دانە دانەی وشەکانت و بیرۆکەکانت و چیرۆکەکانت ئەکەم بیکە خاتر خوا بەسە ئیتر وەرەوە دەی توخوا بۆ جاری هەزارەم ئەڵێم ئێرە بێتۆ چۆڵەەەەەەە وەرەوە تاقانە دراوشاوەکەی واتپاد 

the_silent_author_8

​"هەندێک جار... شاراوەترین مەترسی لە ناو بێدەنگیدا دەشۆرێتەوە. کاتێک شەو دەبێتە پەناگەی ڕاستییە تاڵەکان!"
          
          
          ​ئێلینا—کچێک کە لە ناو ئازاری ڕابردوو و تۆڵەی خێزانەکەیدا دەژێت، بە بێدەنگی و لە تاریکیدا یارییەکی مەترسیدار بەڕێوەدەبات...
          
          ئەفسەر لیۆناردۆ—پیاوێک لە ڕەگەزی یاسا و پاراستن، کە بۆ بەرگریکردن لە ئێلینا ئامادەیە ڕووبەڕووی هەموو جیهان ببێتەوە، بێ ئەوەی بزانێت کە لە پشت ئەم بێدەنگییەوە چ نهێنییەکی قووڵ شاراوەتەوە...
          
          ​کاتێک یاسا، خۆشەویستی و گومان تێکەڵ دەبن، ئایا بێدەنگی دەبێتە پەناگە یان دەبێتە ئاگرێک کە هەمووان دەسووتێنێت؟
          
          ​✨ تایبەتمەندییەکانی چیرۆکەکە:
          
          ​ ژانەر: دراما | تاوانکاری | ڕۆمانسی | سسپێنس و چاوەڕوانی (Suspense)
          
          ​ پارتەکان: داڕێژراو بە وردکاریی قووڵ و بڕێکی زۆر لە گفتوگۆی هەستیار
          
          ​ کەشوهەوا: ئاڵۆزی و هەستی قووڵی نێوان ئێلینا و لیۆناردۆ، لەگەڵ ڕاستییەک کە جیهانەکەیان دەهەژێنێت!
          
          ​ هەر ئێستا بچۆ ناو جیهانی "بێدەنگی شەو" و گوێبیستی ئەو رازە ببه کە لە تاریکیدا حەشار دراوە
          
          https://www.wattpad.com/story/414793327?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=laylosh_11