هەندێک هەست هەن کە بە وشە ناگوترێن.

هەرچەندە مرۆڤ هەوڵ بدات ناویان بنێت، هەر شتێک لە مانای ڕاستەقینەیان کەم دەکاتەوە.

لەبەر ئەوە من چیرۆک دەنووسم.

نەک بۆ ئەوەی باس لە خۆشەویستی بکەم، بەڵکو بۆ ئەوەی نیشانی بدەم چۆن دەتوانێت دڵێک بخاتە ئاسمان و هەمان دڵیش بکاتە خۆڵەمێش.

نەک بۆ ئەوەی باس لە ئارەزوو بکەم، بەڵکو بۆ ئەوەی ئەو ئاگرە بنووسم کە لە ژێر هێمنییەکاندا دەسووتێت.

هەر کاراکتەرێک کە لێرە دەیبینیت، پارچەیەکە لە هەستێک کە لە شوێنێک لە ئەم جیهانەدا هەناسەی داوە.

هەر دێڕێکیش، شوێنەواری هەستێکە کە ڕۆژێک لە دڵێکدا ژیاوە.

ئەگەر هاتویت بۆ خوێندنەوەی چیرۆکێک....

من تەنها وشەکان دەنووسم...
بەڵام هەندێک هەست، پێویستیان بە وشە نییە

ئێستا کە گەیشتوویتە ئێرە...

وشەکانم لە ژێر ڕووناکیی ئەو چاوەدا دەمێننەوە کە دەیانخوێنێتەوە.

بەخێربێیت بۆ ئەو جیهانەی لە هەست دروست کراوە، نەک لە وشە
  • JoinedFebruary 27, 2026


Last Message
its_mankook97 its_mankook97 Jun 04, 2026 01:53PM
لۆ فۆڵۆی لادەدەن شەرم لە خۆتان ناکەن … شەرمە لۆتان
View all Conversations

Stories by Mankook/مەنکووک
* 『بچکۆلی پرۆفیسۆر』 by its_mankook97
* 『بچکۆلی پرۆفیسۆر』
مـیــۆن خوێــندکاری زانکۆ .. کچێــک ئــارەزووی گرینگی پێدان و خۆشەویستی راستەقینە دەکات بــەڵــام هیچ کەســێـ...
ranking #222 in btsscenarios See all rankings
مـــەیـلـۍ جــیــایــۍ by its_mankook97
مـــەیـلـۍ جــیــایــۍ
ئــیــرۆهای بـچووک قوربــانی نێـــوان جــیـابــوونەوەی نــێــوان دایــك و بــاوکیـیەتی ... دوور لــە نــازی ب...
1 Reading List