john62081

دەمزانی بێهیوایی هەیە، بەڵام نەمدەزانی یانی چی. منیش وەك هەمووان لام وابوو بێهیوایی نەخۆشیەكی ڕۆحە، بەڵام نا، لەش ئازار دەچێژێ, پێستی جەستەم ئازاری هەیە، سینگم، دەستو پێم، سەرم بای كردووە, دڵم لەژێلا دێ, سەرەڕای ئەمانەو و ناخۆشترینیان ئەو تامەیە كە لەزارم گەڕاوە، نە خوێنە و نە مەرگەو نە تەو، هەمووشیانە پێكەوە، هەر ئەوەندە بەسە زمانم ببزوێنم، تا دنیا لەپێش چاوم ڕەش داگەڕێ، و ڕقم لە گشت بونەوەرەكان بێ، چەند دژوارە مرۆڤ بوون...

ئێستا کە لەم کۆتاییەی ساڵدا وەستاوم و چاوێک بەم ڕۆژ و مانگانەدا ئەخشێنم کە تێپەڕین..
          ئاسوودەم.. چونکە قەرزاری موحیبەتی کەس نیم، نە سڵاوێکم بێ وەڵام هێشتۆتەوە نە قسەکردنێک بێ کۆتایی، وە نە ئەزیزێک لە چاوەڕوانی..
          دروستە ڕەنگە قەرەبووی باشی چەند دانە مرۆڤێکم پێ نەکرابێتەوە، وەک چۆن نەکرا بە ئەندازەی هەندێ خراپی خراپبم..
          ئاسوودەم چونکە تا ئەو جێگەی ژیان دەرفەتیدا بۆ نزیکەکان مامەوە، ڕەنگە زۆرم نەکردبێ ئەمما ئەوە زۆرترین شتێک بوو کە ئەمتوانی بیکەم، ڕەنگە زیاترم ویستبێ بەڵام…  لێ گەڕێ ژیان نەکراوی زۆری هەیە..
          دیسان کە ئەڕوانم ئاسوودەم چونکە نە هیچ یەک لەو ڕۆژانەم لە یادکرد کە ئەبوو لە یادم بێ و نە داوای لێ بووردنێکم دواخست و نە قسەیەکم کرد کە قسەی ‘دڵ’ نەبێ…

john62081

کێ خەیاڵی ئەوەی ئەکرد کۆتا جارە ؟
          شەوانێک ئێمە بۆ کۆتاجار قسەمان لەگەڵ کەسێکدا کرد و نەشمانزانی کۆتا جارە ، ڕۆژێک وەک و ڕۆژەکانی تر لە کۆڵان یاریمانەکرد و ڕامان ئەکرد بێ ئەوەی خۆمان بزانین بەڵام ئەوە کۆتا جار بوو ، شەوێک لە دەرگای خەڵکمان داو ڕامان کرد بەڵام نەمانزانی کۆتاجارە ، شەوێکی جەژن پێڵاوەکەم خستە ژور سەرم و خەوتم بە دڵخۆشیەوە بەڵام نەمزانی کۆتا جاری تامەزرۆ بوونە ، شەوێک ئێمە گەورە بووین و نەمانزانی کۆتا جاری مناڵیمانە ، ئەو شتانە دڵتەنگم ناکەن پێی نەگەیشتووم ، ئەوان دڵتەنگم ئەکەن کە ھەمبوون و ڕۆشتن و نەمزانی کۆتا جارە.

john62081

لە یەکێک لە فیلمە ڕۆژئاواییەکاندا کە ئێستا ناوەکەیم لە یاد نیە، ڕۆڵگێری سەرەکی ئاڵای ئەمریکا دەگرێت بە دەستێوە و سواری ئەسپەکەی دەبێت و دەیەوێت بچێت لە یەکێک لەو زەویانەدا کە ھی ھندیە سورەکانە، ھەڵیبکات. وەک زەوی ئەمریکا بیناسێنێت. بەڵام کاتێک دەچیتە ئەو جێگەیە، دەبینێت ژنێک بە چەقۆ خۆی بریندار کردووە و دەیەوێت خۆی بکوژێت. لێرەدا ڕۆڵگێڕەکە ئاڵاکە ھەڵناکات، ئاڵاکە دەئاڵێنێت لە برینی ژنەکە و دەیباتەوە بۆ نێو ھیندیە سورەکان! دەیباتەوە بۆ جێگەیەک کە ئەگەری ئەوەی لە پڕێکدا ڕمێکێک ناوچاوی بپێکێت لە سەد نەوەد و نۆیە. تێدەگەیت چی دەڵێم؟ ھیچ ئاڵایەک پیرۆزتر نیە لە مرۆڤ. ھیچ خاکێک بەنرختر نیە لە مرۆڤ...