jx94em1
بەڕاستی زۆر بەداخەوەم کە دەبینم وردە وردە نوسەرە باشەکان و نوسەرە بەهرەمەندەکان دیار نامێنن چونکە لە ناو چیرۆکەکانیاندا هیچ شتێکی خوار تەمەنی هەژدە ساڵی تێدا نییە یاخود جۆرە چیرۆکێک کە لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی ناگونجێت و وەک موسڵمانێک گونجاو نیە نوسینیان هەروەها هەموو ئەو نووسەرانەی کە ئەو جۆرە چیرۆکانە دەنووسن پێویستە بزانن کە نوسین تەنها ئازادی نیە بەڵکوو بەرپرسیارێتییەکی گەورەش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت نوسینی بابەتێک کە کاریگەری خراپی لەسەر خوێنەر بە تایبەتی هەرزەکاران دروست بکات شتێکی سادە نیە
بۆیە داوا دەکەم نوسەران بە جدی بیر لەوە بکەنەوە کە چی دەنووسن و چۆن ناوەڕۆکەکانیان پێشکەش دەکەن پاراستنی ڕێز و کلتووری کوردی و هۆشیاری دەبێت لە پێش هەموو شتێک بێت نەوەک تەنها ئەکتیڤ