بەرپرسیارم لە فیتنەكانی عەقڵ
لە كۆدیتاكانی لەزەت و لە یاخیبوونەكانی جەستە
بۆنی ئەو باڵدارانە لە هەناسەم دێت، لەم جەهەنەمی گومانەدا
یەقین بەسەر دارستانە ترساوەكانی ئێوارەدا دەبەشنەوە
وەكو پیرترین ئەسپ، پیرترین مەیتەرەوان ... پیرترین ... زێڕینترین ... خەمگینترین بازی خراپكار، شەهێنێك كە ئاسۆكانی پیربوونی خۆی بەفڕینێك لە ئاگر، بە مەرگێكی وەك ئاسن سارد ... بەكێلونێك لە ڕۆشنایی و قفڵێك لەبروسكەكان دابخات، لە كوچەی ئەم توتییە بێوەفایانە دەچمەدەرێ
بۆ مردن لە چاوەڕوانی سوتاندا لە سەر پشكۆی ئەم دیانەتە دێرینانە
دەڵێم: (ئەمە نهێنی نییە و هەرگیز نهێنیش نەبووە)
تۆش لە ڕۆژگارە بەهەشتییەكانی خۆت چنگێك خۆشەویستیم بدەرێ، ئەگەر حەكیمی ئەم باغچە گۆشەگیرەیت، ئاشوفتەترین دەروێشی ئەم جەنگەڵەم، ئەگەر شازادەترین ئادەمكوژی، شەڕانگێزترین ڕۆحی ناو ئەم بایەم.
سەیركە، پاش عەشق چەند تەماحەكانم گەورەبوون
سەیركە، بووم بە چ كیمیاگەرێك و خەون بەچ لابورێكەوە دەبینم
سەیركە... سەیركە، چ شێتێکم لێدەرچوو🌚.
  • kurdstan,slemane
  • JoinedDecember 19, 2024



1 Reading List