kim-nuna22

لەباوەشم کە و ئاگادارم بە؛
          	بکوژێک بەدوای منەوەیە، جار بە جار سەیرم ئەکات، هەمیشە لە ئاوێنەدا ئەیبینم…

kim-nuna22

گایســ زۆر داوای لێبردن ئەکەم پێش هەموو شتێک بەڵام من وازم لە نوسینی چیرۆک هێنا لەو باوەڕەشا نیم کە دەست پێ بکەمەوە  و زۆر سوپاسی  خوێنەرە ئازیزەکانم ئەکەم کە چیرۆکەکەمی خوێندۆتەوە و بەهیوای ئەوەی کە هەموو کات لەش ساخ و تەندروست بن و سەرکەوتوو بین لە خوێندنەکانتان و هۆکاری وازهێنانەکەم ئەوە بوو کە من کاتی ئەوە نیە بۆ ئەوەی چیرۆک بنوسم و وابزانم خۆشتان ئاگەدارن و داوام لێتان هەیە کە بە باشترین شێوە هەوڵ بەن و هێ ئومێد مەبن و زۆر سوپاسی خوا ئەکەم کە ئێوەی بە من ناساند چونکە بەراستی قسەکردن لەگەڵ ئێوە وکۆمێنتە جوانەکانتان زۆر دڵخۆشی ئەکردم  لەوانەیە باوەڕ نەکەن بەڵام جاری وا هەبوو بە هۆی یەک کۆمێنتی ئێوەوە ئەو رۆژەم زۆر تایبەت ئەبوو و هیوادارم دڵی کەسم نەشکاندبێ و داوای لئلێبردن ئەکەم ئەگەر دڵی کەسێکتانم شکاندبێ و دوابارە زۆر سوپاسی یەک بە یەکتان ئەکەم و خواحافیز 

kim-nuna22

@hanii865 خەمت نەبێ ناڕۆم ئەگەر بشمەوی بڕۆم لەبەر تۆ ناڕۆم و نازانم کە کەی دەست پێ ئەکەمەوە  
Reply

hanii865

@kim-nuna22 چیرۆکەکانت خۆش بوون گەر چیتر حەز بەنووسینیان ناکەیت کێشە نیە تەنیا مەڕۆ❤
Reply

kim-nuna22

@hanii865 ئمم یەکەم هۆکار وەک وتم خوێندنەکەم و دووەم هۆکار ئەوە بوو هەستم ئەکرد کە چیرۆکەکانم زۆر بي تامن و هیچ خۆش نین بۆیە خۆی زیاتر دووەم هۆکار وای لێ کردم کە چیرۆکەکانم بسڕمەوە  بەڵام خەمت نەبێ دڵم نایە ئێوە جێ بێڵم ماوە ماوە قسە ئەکەین خەمت نەبێ 
Reply

kim-nuna22

بیرناکەمەوە کە لە کوێی و لەگەڵ کێیت، چونکە دڵنیام ئێستا یەکێک بووە بە تەواوی وجودت، هەروەک وتوویانە: دەستێک بە کونی مار فێربێت، وازهێنانی ئەستەمە، بەڵام ئاواتەخوازم ڕۆژێک وەک بەسەر منت هێنا بەسەر خۆشت بێتەوە… ئەگەر نەشهێتەوە، گەردەنم ئازاد نەکردوویت.. تا خودا بەسەرت بێنێتەوە…، ماوەیەکی زۆرە دەستم لێهەڵگرتوویت خەبەرێکمان لەیەک نییە، وەک خۆت ئەتویست تا خەیاڵت ئاسوودەبێت، نەمویست لەوە زیاتر ببم بە مرۆڤی بێزارکەرت، بەڵام خودا لێت خۆشنەبێت.. منت لەو مرۆڤە دڵخۆش و سەرحاڵە گۆڕی بۆ مرۆڤێکی خەمناک.. ئەمەش لەپێناو تۆ نییە.. بەڵکوو وەک هەر شەوەکانیتر بیری خۆم ئەکەم لە ڕابردوو…
          تۆم سپاردووە بە دەستی خودا تاوەکوو هەم ئاگادارت بێت، تاوەکوو هەم ڕۆژێک بیرت بخاتەوە باجی هەر شکانێک، بە شکانێکە !

kim-nuna22

ڕۆژێک منیش ئەڕۆم، بەبێ ماڵئاوایی وەک چۆن زۆرکەس وا ڕۆشتن..
          ڕۆژێک منیش ئەیخەمە چاڵ ئەو مرۆڤە ئەحمەقە، وەک چۆن زۆرکەس بەرامبەر من ئەحمەقییان کرد.
          ڕۆژێک چیتر منیش میهرەبان و دڵسۆز و ئاگاداری دڵی کەسانیتر نابم، وەک چۆن زۆرکەس وا نین بۆم..
          ڕۆژێک منیش ئەڕۆم… لەبری من، منێکیتر بوونی ئەبێت.