kookiejungkok

باڵندەکەم بۆ کوێ فڕیت؟
          	چاوم لێت بوو بەرەو دوور هەڵفڕیت 
          	لەناو ئاسمان بزر بوویت 
          	خۆزگە منیش باڵندەیەک ئەبووم 
          	هەر لەدەورت هەڵەفڕیم 
          	بێزار نەئەبووم و دایمە لەدەورت ئەگەڕام 
          	وەکوو ئێستا دەست و پێ سپی چاوەڕوان نەئەبووم'
          	نازانم سەبارەت بەتۆ، لەمن وون ئەبوویت یان ئاسمان
          	بەڵام من لەتۆدا وون ئەبووم، بێ ماندوو بوون بۆت تێئەکۆشام 
          	نەمەویست خۆشی فڕین لەئاسمان 
          	ئەمویست لەتۆدا خۆم بزر کەم 
          	هەتا گەر ئازاری لەگەڵ تۆ بوون بگاتە سەر ئێسقان
          	پەشیمان نابم لەهەڵبژاردنی تۆ 
          	مەگەر جوان نابێ بەڕای تۆ؟ 
          	من و تۆ...
          	دوور لەهەموو کەس، دەوروبەر وەها بێدەنگ 
          	گوێت لەدڵمە ترپە ئەکات 
          	لەگەڵ هەر ترپەیەک لەمن داوا ئەکا دڵی تۆ 
          	چاوەکانیشم هەر لەسەر هی تۆ 
          	بەئیزنی خوا ئەبمە شەهیدی ئەوینی تۆ.
          	

kookiejungkok

باڵندەکەم بۆ کوێ فڕیت؟
          چاوم لێت بوو بەرەو دوور هەڵفڕیت 
          لەناو ئاسمان بزر بوویت 
          خۆزگە منیش باڵندەیەک ئەبووم 
          هەر لەدەورت هەڵەفڕیم 
          بێزار نەئەبووم و دایمە لەدەورت ئەگەڕام 
          وەکوو ئێستا دەست و پێ سپی چاوەڕوان نەئەبووم'
          نازانم سەبارەت بەتۆ، لەمن وون ئەبوویت یان ئاسمان
          بەڵام من لەتۆدا وون ئەبووم، بێ ماندوو بوون بۆت تێئەکۆشام 
          نەمەویست خۆشی فڕین لەئاسمان 
          ئەمویست لەتۆدا خۆم بزر کەم 
          هەتا گەر ئازاری لەگەڵ تۆ بوون بگاتە سەر ئێسقان
          پەشیمان نابم لەهەڵبژاردنی تۆ 
          مەگەر جوان نابێ بەڕای تۆ؟ 
          من و تۆ...
          دوور لەهەموو کەس، دەوروبەر وەها بێدەنگ 
          گوێت لەدڵمە ترپە ئەکات 
          لەگەڵ هەر ترپەیەک لەمن داوا ئەکا دڵی تۆ 
          چاوەکانیشم هەر لەسەر هی تۆ 
          بەئیزنی خوا ئەبمە شەهیدی ئەوینی تۆ.
          

kookiejungkok

جەژن هات و تۆ نەهاتی 
          ئەگەریش بێی یەکەم پرسیارم..بۆچی هاتی؟
          ئەمەوێ دڵتم هەبێ 
          بەڵام تۆ...تۆم ناوێ 
          ئەمەوێ بێ تۆ جەژن کەم بەڵام کوا من جەژنم هەیە؟
          هیچ جەژنێک بەقەدەر هاتنی تۆ خۆش نییە 
          بەڵام دیسانەوە چ جەهەنەمێکە لەگەڵ تۆ بوون. 
          تۆ لەهەمان کاتدا ئاگر و ئاوی!
          منیش تینووم و سەرمامە 
          گەرم نابمەوە تا لەناو تۆدا نەسوتێم 
          نامەوێ دیسان ببم بەخۆڵەمێشی دەستی تۆ 
          بەڵام دیسان خنکام لەتینوویی بۆ تۆ 
          ژین بێ تۆ وەکوو ئەوە وایە لەبیابانێ ئەژیم 
          بەدوای ئاوا ئەگەڕێم هەر ناتوانم بیدۆزمەوە 
          هەموو شوێنێک وەکوو یێکە 
          ڕاست و خۆڵاویی.. 
          خۆزگە هەرگیز تۆ بۆ ژیانم نەهاتی 
          ئەوسا منیش کابوسی هاتن و مانەوەی تۆم نەئەدی
          لەناوی نەئەژیام و فرمێسکم بۆ دوریت دانەئەکوتی 
          خۆزگە قەت تۆم نەدیبایە 
          لەدوورترین شوێن و جێگا بوومایە 
          دڵی من وا دیلی تۆ نەبووایە
          خۆزگەکانیش لەگەڵ با نەفڕیبوونایە...

kookiejungkok

دەمێکە تۆم نەدیوە 
          بشتبینم شێوەتم لا غەریبە 
          چون دەمێکە تۆم نەدیوە 
          ..دەمێکە خاڵەکانی ڕوخسارتم نەژماردووە 
          دەمێکە لەچاوەکانت بۆ خۆم نەگەڕاوم تا خۆمی تیا بدۆزمەوە 
          هێندە بیری چاوەکانی تۆ ئەکەم خۆم لەشەودا بزرەکەم
          بەئاواتی چاوەکانی تۆم! 
          شەو چەندە تاریک بێ ناگاتە ڕەشی چاوەکانی تۆ
          خۆزگە بۆ کۆتا جار تۆم ئەبینی و خۆمم لەتۆدا بزر ئەکرد 
          ...خۆزگە قەت نەئەدۆزرامەوە من.
          

kookiejungkok

لەمەودوا هەست بەچی بکەم؟ 
          من هەموو هەست و نیستم بەتۆ داوە
          ئەوەی لام ماوە فەراغی ئەو شوێنەیە کە جێت هێشتووە
          ئەو شوێنەی بەماڵی خۆتت ئەزانی 
          خەریکە وێران ئەبێ و تۆ هەر پێیت نەزانی!
          ئەوەی هەستی پێ ئەکەم بۆشاییە..
          بۆشایی تۆ...
          خۆشەویستی تۆ...
          سەیرکردنی چاوەکانی تۆ...
          هەست کردن بەگەرمی بزەی تۆ...
          هەمووی لێم زەوت کراوە
          لەلایەن ئەو کەسەی دڵمی لابەندکراوە.

kookiejungkok

لەڕێی سەر کانی 
          بۆ لوتم ڕایکرد بۆنی گوڵاوی 
          سەرم هەڵێنا دیم چاوی کلاوی 
          تیرێ دای لەدڵم ئەما هەر چاوم لەچاوی 
          بەقوربانی خوا بم، چۆن چۆنی تۆ دروستکراوی؟

kookiejungkok

ئەو ساتەی تۆم تیا بینی
          خۆمم وون کرد 
          لەچاوانی جوانت بەجۆری بزر بوبوم
          ئەم وت بەهەشتی بۆم هێناوەتە سەر زەوی
          دڵمی بۆ خۆی دزی 
          بەڵام لەدەستێکی ئەمینایە
          چوزانم هەر ئەو دەستە ئەمینە 
          پڕ لەکینە 
          دڵمت پارچە کرد لەبیرمە 
          ئەما تۆ هەر شوێنت ئەمینە 
          چەنێ دوور بی دایمە دڵم تۆی لەبیرە 
          کە ئازاریش ئەکێشێ 
          هێشتا لەلای شیرینە
          چوون لەجیاتی کین گوڵی ئەوین تێیدا شینە
          دڵی من بۆ تۆ وەکوو یەکەم جار پڕ لەئەوینە
          بێ خەبەر لەهی تۆ، بڵێی هێشتا پڕ لەکینە؟ 
          

kookiejungkok

ئەی بەهاری من 
          لەزستانا ماوم من 
          چۆن بگەم بەبەهاری خۆم؟
          لەمن دوورە زستانیش کۆتا نایە، گەر تۆ خۆت نەیەی 
          ئیتر چۆن کۆتا دێ؟ 
          مەگەر دڵت بەردە؟، لەساردی ئەمبەستێنی
          تەنها مەیلت نەماوە! یان منت هەر لەبیر نەماوە؟
          خۆزگە دەخوازم مەیلت نەمابێ
          نەک منت لەبیر نەمابێ
          هەرچیێ بێ 
          هێشتا لەبیر و هۆشت 
          شوێنێکم مابێ
          تەنانەت گەر مەیلیشت نەمابێ

kookiejungkok

ئەو گوڵەی پارچەت کرد لەبیرتی دەرکە لەخاکەکەم بیڕوێنە
          خاکەکەم بەئەوین دەیژیێنێ 
          وەکوو تۆ دڵ ڕەق نییە شەوان دەیخەوێنێ 
          بەیان بەتیشکی خۆر ڕووی جوانی دەگەڕێتەوە 
          بەڵام ئەو کاتە چیتر باوەشی بۆ تۆ نابێتەوە