krishma_krish

بۆم گرنگنیە خۆشت بوێم یاخوود نا  منت بوێ یاخوود نا ، من لەبەرامبەر ئەو هەستەی هەمە بۆتۆ ، داوای هیچ لەتۆ ناکەم ، ئەشق بەزۆر نیە هەرشتێک لە دڵو دەروونی من بگوزەرێ پەیوەندی بە خۆمەوە هەیە ئاشقبوونی من بۆتۆ بە لاوازی مەزانە ئەگەر هەزار هێندەی تر ئاشقتبم نابینیت ڕۆژێک  و شەخسیەتم بدەم لەعەرز و من وەک و تینوویەک و تێکشکاوێکی ئەشقی تۆ دەرکەوم ، من لەدوورەوە لێت ئەڕوانم بە چاوێکی پڕ لە ئەوین چاوێک وەک چاوی دایک هەزارەهاجار خۆم ئەکەمە قوربانت بزەو پێکەنینەکانت فێنکی ئەهێنێت بەدڵما تۆ لەوێ پەنجەیەکت ئازاری پێبگات من  لێرە ئەشەلم ، بەڵام هەموو هەستەکانی خۆشەویستیو ئاشقبوون لەدڵم حەشارەدەم نامەوێت وەک جەنگاوەرێکی لاوازی دۆڕاوی ئەشق دەربکەوم .. نامەوێت ناچارت بکەم خۆشت بووێم .

«حەیف بوو قسەی دڵمان نەکردوو بێدەنگی خنکاندینی..
          تێر بەدڵ نەگریاین و هەرزوو گریانمان بیرچۆوە...
          چرایەک بووین بەسەر دڵی خۆرەوە کەس لێی نەڕوانین!
          هەناسەیک بووین لە قوڕگی مردوویەکدا قەتیس بووین پەنجەرەی هەموو ماڵە خۆشیەکانمان شکاند..
          کەسێ نەبوو دوو جێنوی خۆشمان پێبدات..
          کەسێ نەبوو بڵێ ئەم دڵتەنگییە دەتکوژێت...
          ئەگەر دەکرا دونیام لەدڵم دەرئەهێنا وەک چۆن ژنەکان خۆشەویستی پیاوەکان لەدڵیان دەر ئەهێنن!
          ئەگەر دەکرا خۆم لە دونیا بێ بەری ئەکرد وەک چۆن ژنەکان بۆ هەمیشە خۆیان لە بینینی پیاوەکان بێبەری 
          ئەکەن»

krishma_krish

تازە تۆ ئیتر بەژدار بوی لەم ژیانە ئێرە وەک سینەماییەک نیە پلیتەکەت ببڕی و هەرکات بەرگەی دیمەنەکە نەگری هەستی و بڕۆی،لێرەدا دەبێت دڵت پارچە پارچە بێت هەموو تراجیدیایەک ببینی ئەم ژیانە تابلۆیەکە بە دەوری هەموو شار هەڵواسراوە سێری هەرلایەک بکەیت دەبێت لە بێ ویژدانی و دڕندەی مرۆڤ بڕوانی مەگەر چیدەکەی لەکاتێکدا ویستی سرینەوەت هەبێتیش  بەڵام نەتوانی دەبێت وجوودی خۆت بسڕیتەوە

krishma_krish

خودایە، هیچ شتێکی ڕوونم نەدۆزیوەتەوە تا بانگت بکەم، من بێدەنگم بەڵام شتەکان باش نین، تەنها سەیرم بکە، چونکە تەنها تۆ پڕم دەکەیت لەو ئارامییەی کە شایەنمە، چونکە تۆ ڕێگا دوورەکەت بینیوە، تۆ دەبینی چەندە پڕم لە نائومێدی، بڕوام بە قەرەبووی تۆ هەیە، من هەست بە خۆشەویستیت دەکەم و نزا دەکەم، بەجێم مەهێڵە خودایە..

krishma_krish

ئەگەر دەترسی ئاگرەکە ماڵەکەت بسووتێنێ دەبێ ئەو کاتە بیکوژێنیتەوە کە گڕی گرتووە نەك کاتێك کە ئاگرەکە خۆی کوژایەوە، چونکە ئەو کاتە پێویستی بە تۆ نییە ئاگر هەموو شتێکی لەناو بردووە...

krishma_krish

هەرگیز ناتوانم ئەو ڕاستییە لەبیر بکەم، 
          هەمیشە لەوێ بووم. کاتێک ئازاریان هەبوو، کاتێک دەیانویست بگرین، کاتێک توڕەبوون، کاتێک دەترسان، یان تەنها بوون، لەوێ بووم بۆیان
          
          بەڵام هەرگیز هیچ کەسێکیان ئامادە نەبوون کاتێک پێویستم پێیان بوو
          
          من لەسەخت ترین و ناخۆشترین کاتەکانی ژیانمدا تەنها بووم بەبێ ئەوەی گلەیی بکەم
           
          ئێستا لەکوچەیەکی ئەم شارەدا بەتەنها سێری ئەوان دەکەم کە دڵخۆشن کە پێدەکەنن تەنانەت بچوکترین سەرنج بەمن نادەن...
          
          بۆیە منیش وەکو هەمیشە قبوڵی دەکەم..

krishma_krish

بیرم کردەوە هەڵەیەکم لەخۆم نەدۆزیەوە وەلێ زۆر هەوڵمدا ببینەوە بەوەی جاران و بێ فایدە بوو هێندە بە تامەزرۆوە دوعام دەکرد لەبیابان داوای بارانم بکردایە دەباری چەندەها ساڵ دەبێت سەرلێشێوامم دێم و دەچم نازانم چیم لێ وون بووە ڕەنگە خۆم بم یانیش هەمووشتێک ئازیزە بێ ڕەحمەکەم واز لەو کاتانە بهێنە ئەگەر ئێستا ئەمە ئەبینیت پێت ئەڵێم
          ‘با ببینەوە بەوەی جاران’