last1rm
لە کەنارە خامۆشەکانی بووندا، ئەو وەک خامۆشیەکی بێدەنگ ڕاوەستاوە، شەیتانێکی باڵشکاو کە لە ناوەوەیدا فریشتەیەکی سپی لە خوێندا دەگەوزێت و لە هەر هەناسەیەکیدا بۆنی باران و سووتان بەیەکەوە دێت ، ئەو خامۆشییەی کە لێوەکانی گرتووە، جۆرێک نییە لە بێدەنگی،
بەڵکو قیژەیەکی قەتیسماوە لە ناو گەرووی زەمەندا کە هیچ گوێچکەیەک بەرگەی بیستنی ناگرێت، چونکە ئەو لەو شوێنەدا دەژی کە ڕووناکی و تاریکی بەیەک دەگەن و تەمومژێکی خۆڵەمێشی دروست دەکەن، تەمێک کە تێیدا نە باشەکان دەتوانن ڕقی لێ هەڵبگرن و نە خراپەکانیش دەتوانن ببنە هاوڕێی ، ئەو شەیتانێکی پاکە، یان فریشتەیەکی گوناهبار،
کە لە نێوان چوارچێوەی بێدەنگیدا چیرۆکی هەزاران شکستی شاردووەتەوە و بە چاوە قوڵەکانییەوە سەیری جیهان دەکات وەک ئەوەی بینەرێکی بێزار بێت لە شانۆگەرییەکی دووبارە، چونکە ئەو دەزانێت کە قووڵترین مانا لەو وشانەدایە کە هەرگیز ناگوترێن و گەورەترین هێزیش لەو خامۆشییەدایە کە هەموو گەردوون لە خۆیدا نوقم دەکات، وەک ئەوەی ئەو پارچەیەک بێت لەو ئازارە ئەبەدییەی کە نە کۆتایی دێت و نە دەتوانرێت بە زمان وەسف بکرێت نە دەتوانرێت رزگاری بێت لێی،.