Never click suspicious links
Reminder: Wattpad will never ask for passwords, payment information, or other sensitive account security details.
بەیانی ڕۆژی دواتر، ئاکام بە دڵێکی لێدراو چوو بۆ کتێبخانە. زۆر بیر لەوەی کردبوو چۆن هەستەکانی بۆ لیڤیا دەرببڕێت.
کاتێک چووە ژوورەوە، لیڤیای بینی لە هەمان شوێنی هەمیشەیی دانیشتووە و کتێبێکی لە دەستدایە. کاتێک چاویان بە یەکتر کەوت، هەردووکیان بە ئارامی پێکەنین.
ئاکام هەنگاوێک بەرەوپێش نا و گوتی:
ـ لیڤیا... دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم.
لیڤیا کتێبەکەی داخست و بە سەرنجەوە سەیری کرد.
ـ گوێم لێتە.
دڵی ئاکام بە توندی لێدەدا. هەستیکرد وشەکان بە زەحمەت لە دەمیدا دێن.
ـ لەم ماوەیەدا زۆر شت گۆڕاوە. هەر کاتێک دەتبینم، دڵم ئارام دەبێت. هەر کاتێک قسە دەکەیت، گوێم لە هەموو دنیا دەبڕێت. راستییەکەی... من خۆشم دەوێیت.
چەند چرکەیەک بێدەنگی باڵی بەسەر شوێنەکەدا کێشا.
لیڤیا سەری خستە خوارەوە، بەڵام پێکەنینێکی جوان لەسەر لێوەکانی دەرکەوت...
بەردەوامی هەیە... ❤️📖
- JoinedJune 2, 2026
Sign up to join the largest storytelling community
or