liya-888
ئەمەوێ هەندێک شت لێرەوە باس بکەم .
دەزانن زۆر دەمێکە حەزم لە نوسین بووە ، بەس هیچ کاتێک متمانەم بەخۆم نەبووە .دەمگوت ناتانم بیرۆکەم لۆنایێ ئەو شتانەم لێنایێ ئەمن .ساڵێک نابی واتپادم هەیە ، زۆر چیڕۆکم خوێندیتەوە زۆر زۆر.هاتا ماوەک پێش ئێستا لەناکاو بیرۆکەکم لۆ هات ،دەستم کرد بە چیڕۆک نوسین. چیڕۆکی“ بکوژەکە نیم “ یەکەم چیڕۆکم بوو هەر هەمووم نوسی تەواوم کرد ، پاڕتی کۆتاییم نوسی. ئێستا کە هەمووی دەخینمەوە دەرێم خوایە ئەوە چیە .چیڕۆکەکە بیرۆکەکەی هەر بەڕاستی جوانە بەس قسەکانی بازاڕیە .کە ئێستا ئەمن زۆر چیڕۆکم لە نۆتی مۆبایلم نوسیە جارێ پۆستم نەکردیە هەموو ڕۆژێ دەخینمەوە بزانم چ هەڵەکی تێدایە،نامەوێ وەک “ بکوژەکە نیم” بی .بەس بە ئەنقەست دامنا دەمەوێ جێ پەنجەی یەکەم چیڕۆکم دیار بی .انشاللە بگەمە ئاستێکی باش . ئێستا لەو باشانە نیم لەوانەشە باش بی ،چونکە پۆستم نەکردیە زۆر چیڕۆکی ئەوها هەیە .سەرەڕای ئەوەی ئەمن هیچ فانەکم نیە بەڵام هەر دەنوسم ! لەبەرچی ؟.چونکە ئەمن لۆ ئەکتیڤ چیڕۆک دانانێم ،ئەوە حەزی و هیوا و ئاواتی منە.