luvlyelise

- نامۆیەکی شیرین -
          	
          	ڕۆژێکی ئاسایی،کەشوهەوایەکی پایزانە..
          	کچێکی جوانی قژ قاوەیی و پێست سپی دانیشتبوو
          	ئەو خەریک بوو قاوەکەی دەخواردەوە لە کاتێکدا کەسێکی نامۆی جوان سێری دەکرد،سێری قژە قاوەییە لولەکەی دەکرد،چاوەکانی وەرگێرا بۆ ئەوەی سەیر دیارنەبێ..،پیاوێکی نامۆی جوان لەوێ دانیشتبوو..خەریکی خوێندنەوەی ڕۆژنامەکەی بوو کە لەسەر مێزەکەی بەرامبەری دانرابوو…
          	بەڵام چاوەکانی شتێکی تری دەبینی..،ئایا ئەمە خۆشەویستیە لە یەکەم نیگاوە..؟
          	ئەو پێکەنی،لەو کاتەدا کچەکە سوێندی خوارد کە دڵی بۆ ساتێک چیتر لێ نادات،پیاوە نامۆکە دەرچوو لە شوێنەکە،هەر کە زەنگی دەرگاکە بە کردنەوەی دەستی بە لەرین کرد خاتوونە جوانەکە زانی کە پیاوە نامۆیەکە ڕۆشتووە،بۆ ساتێک هەڵسایەوە و بە ڕوخساری شۆک بووەوە چوو بەدوایدا و پیاوە نامۆکە لای بۆ کردەوە
          	لە کاتێکدا خاتونە جوانەکە شەرمەزار بووبوو لەوەی کە کردی بەڵام
          	پیاوە نامۆکە زەردەخەنەیەکی شیرینی بۆ کردوو ڕۆشت…
          	دڵی لە لێدان وەستا بۆ زەردەخەنەکەی..،بیری دەکردەوە کە ئایا دەکرێ دووبارە بیبینێتەوە..؟ چی ڕۆژێک بوو بۆ ئەو…
          	چەن ڕۆژێک تێپەڕی ئەوان دووبارە یەکیان بینیەوە لە وێستگەی پاسەکان،چاوەکان خەریک بوون یەکتریان بە سێرکردن دەخوارد،خاتوونە جوانەکە لە شەرمەزاری و شەرمدا ڕوخساری بە هەردوو دەستی دەشاردەوە،پیاوە نامۆکە بەردەوام بوو لە زەردەخەنە شیرینەکەی بۆ ئەو.. ئەویش لەگەڵ هەر ساتێک سێرکردنی زەردەخەنەکەی دڵی لە لێدان دەوەستاو دەستی پێ دەکردەوە…،ڕۆژان تێپەڕی و کچەکە هەرگیز پیاوە نامۆکەی نەبینیەوە،بەردەوام دەچووە ئەو کافێیەی کە پیاوە نامۆکەی لێبینی بەڵام بێ سوود بوو…،هەفتە و مانگ تێپەڕی.. کچەکە پرسیاری لە خاوەنی شوێنەکە کرد بەڵام ئەو وتی هیچ کەسێکی لەو شێوە نەهاتووە بۆ ئەوێ،بەڵام لە ڕاستیدا ئەو پیاوە چوار ساڵ پێش ئيستا مردبوو… ئەو خاتوونە تەنها ڕۆحەکانی دەبینی و وە یەکێک لەو ڕۆحانە ڕۆحی ئەو پیاوە نامۆیە بوو…
          	
          	 The End
          	By : Èlise

Hi_bygirl

چەند بیری ئێرەم کردبووو
Reply

luvlyelise

@HiBy167  کە شیرینی زۆر سپاستەکەم گیانەکەم هیوادارم تۆش هەموو کات بەو شێوە دڵخۆش بیت و لە منیش زیاتر.. ♡
Reply

luvlyelise

@HiBy167 کە تۆ بەم شێوە دڵی من خۆش ئەکەی دڵنیابە خوای گەورە لەوە زیاترت پێ ئەبەخشێ
Reply