; من زەمانەم...


هەزاران ساڵ بەسەر ئادەمی نەبیدا تێپەڕی و من هەمیشە هەبووم...هەرچی هەیە پێناسەیەکی هەیە؛ من نەبێ کە وەک ڕازێک دەمێنمەوە...

من ڕازی بوون و جیهان و پۆشەری نهێنی و پەنهانەکانم، گوێچکە ماسیەکی نەبینراوم و بە هەزار شادی و هەزار و یەک ڕازی
پەنهانەوە دێم و دەچم. دەڕژێـــــم ، تێدەپەڕم و هیچ کەس ناتوانێ
لەژێر دەستم دەربچێ ، سپــیم ،
ڕەشــم ،
شــەوم،
ڕۆژم،
بەستەم،
بــڕگەم،
من ئەمەم..
کە ئەمێستا ئامێزی بە ئێوەشدا کردووە و لەناو خۆیدا لولی کردون و
وەک ئاوێکی ڕوون لەگەڵ خۆمدا دەتانبەم. لە سینەمدا
حەکایەتگەلی ناکۆتــا و ڕووخسارگەلی لە ژمارە نەهاتــوو حەشاردراوە
...

لەم ساڵانەی دوایشدا هاودەم و هاوڕێی ~کچۆڵەیەکم~کە خولیای
زانینی هەموو شتێکە ، لەم ڕێگا دوروو درێژەدا ملی ڕێی گرتووە و
کە نازانێ چارەنـووس بۆ کام لای پێچ دەکاتەوە "
  • Дата регистрацииAugust 5, 2023



1 Список для чтения

.