davin-akrey

ڕۆمانەکە باسی گەشت و ململانێی گەنجێکی ئینگلیز دەکات بە ناوی ویلیام کرایمسوۆرس، کە دوای ئەوەی ژیانێکی ئاسان بەڵام پڕ لە وابەستەیی لای خزمە دەوڵەمەندەکانی ڕەت دەکاتەوە، بڕیار دەدات بە تەواوی پشت بە خۆی ببەستێت. ئەو هەموو شتێک جێدەهێڵێت و کۆچ دەکات بۆ شاری برۆکسل لە بەلجیکا، لەوێ لە قوتابخانەیەکی شەوانەدا وەک مامۆستا (پڕۆفیسۆر)ی زمانی ئینگلیزی دەست بە کار دەکات. 
          وەلە نێوان ژینگەی قوتابخانەکەدا، ویلیام خۆی لە نێوان دوو جۆر ژندا دەدۆزێتەوە؛ یەکێکیان سەرنجڕاکێش و خاوەن دەسەڵات بەڵام فێڵباز، و ئەوی تریان کچێکی زۆر هەژار، شەرمن و ڕەوشت بەرز کە بە ڕەنجی شانی خۆی دەژی. ئەم عەشقە دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی گەورە بۆ بنەما ئەخلاقییەکانی.
          https://www.wattpad.com/story/411658784?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=share_reading&wp_page=reading&wp_uname=Roxa4naa (ببورە بۆ دانانێ چیرۆکەکەم لە بۆردەکەت خاتوون )

nilaa000

          
          لەو شەوەوە کە دەنگی تەقەیەک بێدەنگیی گوندەکەی شکاند، ژیانی "نیان" گۆڕا بۆ تەمومژێکی ڕەش. براکەی، کە تەنها پەنا و پشتی بوو، بوو بە بکوژ؛ بەڵام ئەوەی نیانی لەناوبرد تەنها هەواڵی تاوانەکە نەبوو، بەڵکو ئەو بڕیارە بوو کە لە ژووری دیوەخاندا، لەنێوان دووکەڵی جگەرە و دەنگی گڕی پیاوە ماقوڵەکاندا درا.
          بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت، بۆ ئەوەی تۆڵە کۆتایی بە هەموو پیاوانی بنەماڵەکەیان نەهێنێت، نیان کرا بە "قوربانی". بڕیار درا ببێتە بووکی ئەو ماڵەی کە هێشتا جلی ڕەشیان بۆ کوڕە گەنجەکەیان لەبەردا بوو.
          ڕۆژی گواستنەوەی، جیاواز بوو لە هەموو کچانی تر. نە دەنگی هەڵپەڕکێ دەهات و نە زەماوەند؛ تەنها بێدەنگییەکی کوژەر. ئەو دەچوو بۆ ماڵێک کە تێیدا نەک وەک بووک، بەڵکو وەک نیشانەیەک بۆ تاوانێکی گەورە سەیری دەکررا. زاواکە، "شوان"، کوڕە گەورەی بنەماڵەی کوژراو، بە چاوێکی پڕ لە ڕق و قینەوە لێی دەڕوانی. شوان لە نێوان وەفاداری بۆ خوێنی براکەی و ئەو کچە بێتاوانەی کە ئێستا لەژێر سەقفی ماڵەکەیدا بوو، لە جەنگێکی ناوەخنی گەورەدا بوو.
          ئایا نیان دەتوانێت لەناو ئەو هەموو ڕقەدا مانایەک بۆ ژیان بدۆزێتەوە؟ یان دەبێتە پەیکەرێکی زیندوو لە ماڵێکدا کە دیوارەکانی بێزارییان لێ دەبارێت؟
          
          
          
          “ئازیزانم ❤️
          ببورن کە چیرۆکەکەم لە ناو بۆردە بەنرخەکەت دادەنێم دەزانم کاتەکانی تۆ چەن بە نرخن ، بەڵام ئەگەر تۆ یەکێکی لەو کەسانەی کە چیرۆک دەخوێنیتەوە ، ئەمە بۆ تۆیە 
          
          خوێندنەوەی هەر بەشێک لە چیرۆکەکەم بۆ من واتای پشتگیرییەکی گەورەیە .
          ڕاو، بۆچوونتان و ڕەخنەکانتان بەنرخن — هەر شتێکتان هەبێت بە دڵ وەریدەگرم  بۆ باشترکردنی چیرۆکەکەم.”
          
          سوپاس بۆ ئەو کاتە بەنرخەی  دەیدەن بە چیرۆکەکەم ❤️
          
          
          
          https://www.wattpad.com/story/410964723?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details&wp_uname=NiLaAaaa9