mi1rors
سڵاو خۆشەویستان ، من نەک تەنها وەک نووسەرێک کە ماوەیەکی زۆرە کە چەند بەرهەمێکی تەواو کراوی خۆمم درافت کردووە و لەو بڕاوەیەدا نیم بڵاوی بکەمەوە،
بە پێی پێویست ڤۆتی ئەو نووسەرانەم کردوون و پشتگیریم کردوون و هانم داون بۆ بەرەو پێشچوون ، وە کەم کەس هەیە بیکات ،،
من ڕەخنە لە نووسراوی کەسەکان ناگرم مەگەر زیانێکی هەبێت بۆ نێو کۆمەڵگا، گەر ڕەخنەش بگرم مافی خۆمە چوونکە بەڕاستی لێرە نووسەرانێک هەن کە هیچ بەهرەییەکیان نیە و پشتگیری دەکرێن و شتی بێسوود دەگەیەنن بە کۆمەڵگا. پێش بڵاوکردنەوەی ئەو نووسراوەی کە بە دەقی حەز و ئارەزوو نووسیووتە هەڵە دەکەی، لێرە خوێنەرمان هەیە کە تەمەنی لە ژێر یاساییدایە و ئەمەش دەبێتە سەرپێچی و زیان گەیاندن بە کۆمەڵگا و خوێنەر، گەر دەتەوێت نووسەرێکی سەرکەوتوو پڕ بەهرەمەند بیت دووربە لە بڵاوکەرەوەی پڕ زیان بە خۆت و کۆمەڵگەکەت!
من گەر ڕەخنەیەکم هەبێت ڕاستەوخۆ بە نووسەرەکە ناڵێم بۆ چاککردنی خۆی ، و لە پێش چاوی خوێنەرەکانی بێ بەهای ناکەم.. تەنها ڕەخنەیەکی بچووکم لە نووسەرێکی ئازیز گرتووە . دوێنێ شەو نامەیەکی پڕ لە قسەی ناشرین بۆ نووسیبووم لە تیک تۆک، کە بەڕاستی نازانم خۆی چۆن شەرمی نەکردووە کە نووسیویەتی؟؟
گەر ڕەخنەش بیگرێ واتای سووکایەتی نیە هەندێک جار، بەتایبەت لە بواری نووسیندا .. ڕەخنەکەی من پڕبووە لە هاندانی ئەو نووسەرە ، بەڵام بە شێوازێکی ناشرین وەڵامی منی دایەوە.. ڕەنگە ڕەوشتی ئەوەندە بێت و توانای قسەکردنی ئەوەندە بێت لە ڕووی ئەدەب و ڕێزگرتنەوە،
..
گەر خوێنەری نووسراوی هەرکەسێک بم، تەنها بە ڤۆت دەتوانم پشتگیرییت بکەم. سپاس بۆ خوێندنەوە!