mininarakim

سەلام جەماعەت 
          	چیرۆکی نوێم نوسیە لەسەر نیکی ئێنهایپێن لۆم ئەکتیڤ کەن 
          	لۆڤتان ئەکەم

sweet_writer_lady

لە یەڪێڪ لە جوانترین لادێڪانی جیهاندا ، ڪچێڪی تازە لاوی تێدا دەژی ڪە جوانییەڪی تایبەتی هەیە ناوی چۆ می سوونە لە ڕۆژێڪدا ڪاتێڪ لە ڪێڵگەی گێلاسەڪاندا خەریڪی لێڪردنەوەیان دەبێت بە ئەستەم خۆی لەسەر پەرژینەڪە دەگرێت و دەڪەوێت ، ئەوە یەڪەم یەڪتر بینینیانە لەگەڵ ئەو پیاوە قۆزەدا ڪە هەرگیز لە لادێڪەدا ئەوی نەبینیبوو سیۆ جەیسیۆڪ ئەو ڪوڕە گەنجەی میراتگری یەڪێڪ لە گەورەترین ڪۆمپانیاڪانی وڵاتەڪەیە ، ڕوو لە لادێیەڪ دەڪات بۆ داخوازیڪردنی . ئەوە تەنها جارێڪە داخوازی دەڪرێت و شەرم لە گوتنی نەخێر دەڪات .
          چۆ می سوون لەگەڵ دەزگیرانەڪەی سەردانی شار دەڪات ڪە هەرگیز بۆ جارێڪ ڕووی لەوێ نەڪردووە ئامادەڪاری بۆ ئاهەنگەڪەیان دەڪەن ئەوڪات لە ئاهەنگێڪدا بانگێشت دەڪرێن ، جیۆن جونگڪووڪ وەسوەسەی میدیایی و ڕووخساری بەناوبانگی ڪۆریا و میراتگری گەورەی گروپی جیۆن لەوێ ئامادە دەبێت ، ئەوڪات چۆ می سوون ڪە نایەوێت لەو جیهانەدا تەنها بێت ڪە بۆ ئەو دروست نەڪراوە بانگێشتی سەماڪردن دەڪرێت لەلایەن جیۆن جونگڪووڪەوە ، تەنها پێش ئەوەی ڕەتی بڪاتەوە دەستەڪانیان تێڪەڵ بە یەڪ دەبن ، ئەوە تەنها جارێڪ بوو ئەوی ناسی .https://www.wattpad.com/story/396937815?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=sweet_writer_lady