misshellyy1

«سڵاو گوڵەکانمم دوای ماوەیەکی زۆر گەڕامەوە »
          	
          	ئەزانم زۆربەتان توڕەن لێم چونکە چیرۆکەکەم هەروا بە تەواونەکراوەیی جێهێشت منیش ئەزانم هەستێکی چەندە ناخۆشە چیرۆکێک بە تەواونەکراوەیی بمێنێتەوە چونکە منیش وەک ئێوە خوێنەرم .
          	بەس باوەڕکەن رۆشتنم هۆکارێکی گرنگی لەدواوە بوو وە دڵنیابن هۆکارەکە ئەوە نەبوو کە بێزارببم یان شتێکی لەم بابەتە .
          	بەڵکو من پۆلی ١٢ بووم و ئەبوایە بخوێنم ئەم ماوەیە چونکە هەموومان ئەزانین لە کوردستان داهاتووت لەسەر پۆلی ١٢ وەستاوە و ساڵەکانی تر هیچ گرنگیان نییە.
          	
          	ئەشزانم ئەبوایە هەواڵم دابایە ئینجا رۆشتبام بەس ئەو کاتەی کە من ڕۆشتم چیرۆکەکە ئەوەندە خوێنەرەی نەبوو وە لەو بڕوایە نەبووم ئەوەنە خوێنەرەی هەبێ بۆیە ئەبێ بمبورن
          	
          	جا نازانم هێشتا چاوەروانی پارتن یان دەستتان لێی شۆردووە و وازتان لێیهێناووە
          	ئەگەروابێ چیرۆکەکە ئەسڕمەوە ئەگەریشنا بەردەوام ئەبم لە تەواوکردنی .
          	هەمووتان وەڵامی خۆتانم پێبڵێن تکایە چونکە ویستی تاک بە تاکتان زۆر گرنگە بۆمن.
          	
          	-خۆشمەوێن-

kurd_20037

@misshellyy1 چاوڕێن پارت دانێ کەی خۆێندنەت تەواو بوو هیوای سەرکەوتنەت لە پۆلی 12
Reply

lunettaaaa

دڵە گیان ئێستاش چاوەڕێمە
Reply

fenk2006

بەجدی بەجدی هەر چاوەڕێم 
Reply

sana15337

ماریانای چیرۆکی (بووم بە شازادەی مافیایەک) زۆر ڕەزا گرانە چونکە هەستیار و گرینۆک و مناڵانەیە، دەبوایە ڕەفتاری باشتری هەبوایە نەک ڕەفتاری مناڵێکی 5 ساڵ، هیوادارم زوو بێیتە ڕیپلەی