moon_k0_ng

وەک پەرستارێکی جەنگم لێهاتووە 
          	لەم بریندارە راکە بۆ ئەوەی تری 
          	برینێک سارێژ بکە یەکێکی تر پەیدا دەبێ 
          	گەورە 
          	بچووک 
          	قووڵ 
          	زۆر قووڵ 
          	لێواری مەرگ
          	خەلك نووسەرێکیان خۆش دەوێ کە باسی ناخی خۆیان بکات 
          	وشەیەک کە ناتوانن دەریببرن  نووسەر دەری دەبرێت 
          	لەکۆتایی  پەرستاریمدا سەرێ هەڵدێنێم بە دەستێکی ماندوو بە رووحێکی غەمگین بە سەرێکی پڕ لە بیرکردنەوە بە چاوانێک کە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە  لەنیوەی شەودا دەست دەکەم بە گریان 
          	کەی نووسراوم وەها بە هەست بوونە تا لەدیارییەوە بگریم 
          	سینەم ئەوەندە شتی قورس قورسی تێدا هەڵهاتووە هەر رۆژێو 
          	گوڵێک سەر هەڵدێنێ هەر رۆژێو دیوارێ دەرووخێ هەر رۆژێو چۆلەکەیەک دەمرێ هەر رۆژێ ئەستێرەی دەکەوێ 
          	هەر رۆژێ و هەر رۆژێ … بێزار بووم لە هەر رۆژێ و هەر رۆژێ هەر کەوتنێ 
          	بۆم دەرکەوت شتی قورس نیە دەکەوێ وەک گەڵای پایزێ 
          	ئەوە خۆمم لە بێئاگای و نابینای خۆم 
          	ناخم و خودە بچووکەکەی خۆم لەدەستا 
          	وەک ماسک فرۆشێکیش خەندە و شادی دەکەم 
          	خەڵکانێک چەندە خۆش باوەرن بە خەندە و خۆشی 
          	مەگەر کوێری نابینی تێبینی ناکەیت.. 
          	هەر وشەیەک کە نووسەرێک دەینوسێ بزانە بەو حاڵە تێپەریوە 
          	نووسەر کارێکی مەزنە 
          	من ئەو مەزنییە بە هیچێکی گەورەی دەزانم 
          	

moon_k0_ng

وەک پەرستارێکی جەنگم لێهاتووە 
          لەم بریندارە راکە بۆ ئەوەی تری 
          برینێک سارێژ بکە یەکێکی تر پەیدا دەبێ 
          گەورە 
          بچووک 
          قووڵ 
          زۆر قووڵ 
          لێواری مەرگ
          خەلك نووسەرێکیان خۆش دەوێ کە باسی ناخی خۆیان بکات 
          وشەیەک کە ناتوانن دەریببرن  نووسەر دەری دەبرێت 
          لەکۆتایی  پەرستاریمدا سەرێ هەڵدێنێم بە دەستێکی ماندوو بە رووحێکی غەمگین بە سەرێکی پڕ لە بیرکردنەوە بە چاوانێک کە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە  لەنیوەی شەودا دەست دەکەم بە گریان 
          کەی نووسراوم وەها بە هەست بوونە تا لەدیارییەوە بگریم 
          سینەم ئەوەندە شتی قورس قورسی تێدا هەڵهاتووە هەر رۆژێو 
          گوڵێک سەر هەڵدێنێ هەر رۆژێو دیوارێ دەرووخێ هەر رۆژێو چۆلەکەیەک دەمرێ هەر رۆژێ ئەستێرەی دەکەوێ 
          هەر رۆژێ و هەر رۆژێ … بێزار بووم لە هەر رۆژێ و هەر رۆژێ هەر کەوتنێ 
          بۆم دەرکەوت شتی قورس نیە دەکەوێ وەک گەڵای پایزێ 
          ئەوە خۆمم لە بێئاگای و نابینای خۆم 
          ناخم و خودە بچووکەکەی خۆم لەدەستا 
          وەک ماسک فرۆشێکیش خەندە و شادی دەکەم 
          خەڵکانێک چەندە خۆش باوەرن بە خەندە و خۆشی 
          مەگەر کوێری نابینی تێبینی ناکەیت.. 
          هەر وشەیەک کە نووسەرێک دەینوسێ بزانە بەو حاڵە تێپەریوە 
          نووسەر کارێکی مەزنە 
          من ئەو مەزنییە بە هیچێکی گەورەی دەزانم 
          

moon_k0_ng

من بەهارم
          بەهاری گەشی ساڵی خاکەلێوەم 
          وەلێ لە ١٠ی ئازاردا سیس بووم 
          گوڵەکانم رەشبوون و سوتاوون 
          بە شاهێدی چەندەها نیشتیمانی بچۆلە
          حەوت چۆلەکەم هەبوو دانە گەورەکەیان مرد
           دوانیام بە خەم نەخۆشن
           دوانی تر لەبێدەنگی دەرووندا شەڕ دەکەن 
          یەکێ شۆک لێیداوە وەک قەڵەرەشێ
           یەک پەژارە وەک زستانێ 
          هێلانەی بەهاریان لێ تێکدام وەک سەگێ 
          فریای خوێندنەوەی ئەو هەموو هیوایە سوتاوانەی چۆلەکانی تر  ناکەوم  
          من گروپێ نیم تا نازی ئەو هەموو ئێنجینە هەڵکێشم 
          
          « نووسراو : خولیا بین »

moon_k0_ng

چیرۆکێک لەسەر لی هیسینگ 
          یەک پەڕم بڵاوکردۆتەوە ئەگەر ئەوەتان بەدڵ بوو 
          رێک دوای ئەوە دەستدەکەم بە دانانی و نووسینی هەموو پەڕەکانی تر 
          پێویستیشم بە پشتگیریتانە 
          زۆر سوپاس بۆ خوێندنەوەتان 
          
          
          https://www.wattpad.com/story/398945921?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details&wp_uname=moon_k0_ng

moon_k0_ng

«خۆشەویستی وەک شوشە وایە چەند توندتر بگریت و زیاتر شێتی ببییت زیاتر درز دەکات … تا وایلێدێ دەشکێ 
          بێدادی و ئەوینی دڵدار هانت دەدات کە بیشکێنی 
          خۆشەویستی شتێک نیە تا لێی تێبگەیت
          بۆیە ئاگادار بە لە خۆشەویستییەکی گوناهبارانە تاوەکو 
           نە تۆ ببیتە خۆری سارد نە دڵبەرت ببێتە مانگی کپ
          نە تۆ ببیتە کوردستان نە دڵدارت ببێتە جاشی خاک 
          نە تۆ ببیتە قەڵەرەشێ کە کوڵۆکۆیەی ناخت بتکاتە بڵنگۆیەکی گومانی باڵداران نە جوانی کەسەکەت لێت ببێتە مرۆڤی نێچیرڤان 
          تێبگە خۆشەویستی شتێک نیە کە وتارێکی دوور و درێژی لەسەر بنوسیت 
          خۆشەویستی بە توندی و شێتی مەگرە بەئەنجامی دەروون تێکچوونی خودی خۆت کۆتایی دێت پەیتا پەیتا دەبیت تا دەرۆیتە ناو تابووتدا 
          باشە مەخلوق کەس خۆشی ویستوویت تا ئەمە بخوێنێتەوە ؟ برۆ هەتیم سەرت بکە نێو کارەکانت زێدی تۆ خۆشەویستی نیە»
          
          
          نــووســیــن : خـــــولـــــــیـــــــا- بـــــــــیـــــــــن