nar4__

هەرگیز بووە؟!
          	
          	
          	
          	
          	
          	هەرگیز بووە هەستی تەنیایی چواردەورت بگرێت؟
          	
          	هەرگیز بووە دەنگی شکاندنی دڵت تا لای گوێت بێت؟
          	
          	
          	
          	هەرگیز بووە 
          	هەست بە ئازاری گەدەت بکەی لە نێو بێ هەستیدا؟
          	
          	
          	
          	هەرگیز بووە کەسە ئازیزەکەت دڵتـــ بشڪێنێت ؟
          	
          	
          	هەرگیز بووە ژیان یاریت پێ بکات وەک بوکەڵەیەک ؟
          	
          	هەرگیز بووە کەس بڕوا بە سوێند خواردنت نەکات؟
          	
          	
          	
          	هەرگیز  بووە هەمووان گاڵتەت پێ بکەن؟
          	
          	
          	هەرگیز بووە 
          	کە دوا ئومێدت لە دەست بدەیت بۆ گەیشت بە خەونەکەت؟
          	
          	
          	
          	هەرگیز بووە
          	 بە دوای شانێکدا وێڵ بی تا لەسەری هەنسکەکان بدەیت؟
          	
          	
          	هەرگیز بووە هەست بە لەناوچوونی ژیانت بکەیت؟
          	
          	
          	هەرگیز بووە کە لەنێو خەیاڵ زیاترت نەبێ بۆ ئارامی؟
          	
          	
          	هەرگیز بووە
          	 بە ڕقەوە فرمێسکەکانت بسڕی تا کۆنترۆڵی گریانت بکەیت؟
          	
          	
          	
          	هەرگیز بووە هەوڵی شاردنەوەی چاوە شێواوەکانت بدەی کە دوێ شەو بەهۆی گریان تێکتدان ؟
          	
          	
          	
          	هەرگیز بووە هەست بە سوێری ئاو چاوت بکەی لە نێو دەمت؟
          	
          	
          	هەرگیز بووە بتەوێت خۆت بکوژیت و ڕێگریت لێ بکەن؟
          	
          	
          	هەرگیز بووە هەستت بە ڕقلێبوونەوەی ئازیزانت کردبێت؟
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	دەی هیچ نییە تێئەپڕێ.!
          	
          	دەی هیچ نییە خۆت شتەکان گەورە ئەکەی.!
          	
          	دەی هیچ نییە ئەو خۆی لە قەستی جواب ناداتەوە.!
          	
          	
          	دەی هیچ نییە خۆی بێ ئەقڵە.!
          	
          	
          	دەی هیچ نییە خۆ ناشرینیشی بەس قەینا من ڕێزت ئەگرم.!
          	
          	
          	
          	دەی هیچ نییە ئەونەش گوناحبار نابیت خۆت بکوژە.!
          	
          	
          	دەی هیچ نییە تۆ ئەو بەڵایەیت کە خێزانەکەتی پێ تاقی ئەکرێتەوە.!
          	
          	
          	دەی هیچ نییە تۆ خۆت شایەنی دڵخۆشی نیت .!
          	
          	
          	دەی هیچ نییە تەنهـــا تۆ گرنگ نیتـــ.!
          	
          	
          	
          	
          	ڕاستە هیچ نییە بەرگە بگرە کە ویستت بگریت لەبەرچاوم مەگری ڕقـــم لە دەنگتە .!
          	
          	
          	
          	
          	دەی هیچ نییە بەس زیقە زیق بکە.!
          	
          	
          	دەی هیچ نییە تەنها تۆزێک زیاد لە پێویست بێزارکەری.!
          	
          	
          	با زۆر شتم هەیە بۆ هەست کردن
          	با زۆر شت بوونی هەیە جگە لە هیچ
          	
          	
          	با لە ناخی خۆم بن بۆ ناخم گرنگترن وەک لە تۆ:_:(
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	by:nara♡