navylily

ژیانی هەندێک مرۆڤ لە مێروولەکان دەچێت
          	تەواوی ژیانیان کار دەکەن و پارە کۆدەکەنەوە
          	تاوەکو گەر گەیشتن بە وەرزی کۆتایی تەمەنیان تێر لەم هەوڵانەیان بخۆن
          	چەنێک ساویلکەن...

_jaanno_1

@navylily 
          	  
          	  باوەڕبکە هەندێکجار زۆر یادەوەریم خراپە 
          	  بیرم ناکەوێتەوە بەڵام هیوادارم گەشتبیت بەوەڵامەکەت
Reply

_jaanno_1

@navylily 
          	  
          	  لەگەڵ تۆشا شیرینەکەم، 
          	  
          	  
          	  یەک وردەکاری بۆتۆ بەو شێوەیە مەنووسە انشاءاللە ئەمە غەڵەتەو واتایەکی خراپی هەیە با دووربی لەو جۆرە گووناحانە بەم شێوەیە بنووسە
          	  
          	  ٳن شاءاللە 
Reply

_jaanno_1

@navylily 
          	  
          	  فەرامۆش ناکرێن ان شاءاللە
Reply

_jaanno_1

بیرت ئەکەم، دەمەوێت وەڵامت بدەمەوە، بەڵام زۆرقورسە لەسەرم کەوەڵام بدەمەوە، ئەڵێی بارێک لەسەر شانمە، ئەڵێی دەستەکانم بەستراونەتەوە، ئەڵێی لەژوورێکی تاریکم و هیچ نابینم، کەبەوشێوەیەم، لەم کاتانەی ئێستامدا من لەگەڵ خەمۆکیەکەمدا دەناڵێنم، کەماوەیەک نابێ چاک بوومەتەوە، بۆم دەرکەوت کەئەم خەمۆکییەم درێژخایەنەو چاکبوونی نییە، من تەنها لێرەدا زۆر بێدەسەڵات دەردەکەوم بۆئەوەی وەڵامت بدەمەوە، بەڵام هەموو هەوڵی خۆم دەدەم، بۆئەوەی دەستەکانم بخەمە کار، بۆئەوەی ووشەکان لەیەک بنێم، بۆئەوەی دووبارە ووشەیەک بدۆزمەوە شایەنی جوانیت بێت، من بەڕاستی بیرت ئەکەم، بۆمنێکی تاریک کەناوەوەم بەتاڵ و ناڕوونە، کەهەموو شتێک تاریکە، من بیری ئۆقیانووسەکەم ئەکەم، دەمەوێت نقومم بکات، چەند ترسناکە خنکاندن، بەڵام گەرئەوە تۆیت تێیدا نقووم دەبم دەمەوێت نقووم بم، نامەوێت بیرکەمەوە، نامەوێت لێکدانەوە بکەم، دەمەوێت وون بم، لەناو ئۆقیانووسی تاریکدا، لەقووڵایی ووشەکانت، دەمەوێت جارێکی تریش وون بم، من بەڕاستی بیرت دەکەم، لیلی. 
          
          
          وەک وتت خۆزگە هەر خاک بوومایە 
          ئا ڕەنگە لەڕەشەبایەکی تووندا گەشتم بکردایەو ژینگەیەکی ترم بناسیبایە 

navylily

وەڵامدانەوەی نامەیەک کەمتر لە خولەکێک دەخایەنێت بۆم
            بەڵام نامەکانی تۆ تاکە نامەن لام کە کاتژمێرێک دەخایەنێت تاوەکو بیانخوێنمەوە و وەڵامێک بدەمەوە کەشایستەی تۆ بێت
            بۆیە بزانە کە تۆ کەسێکی زۆر تایبەتیت لام
            جانۆی ئازیزم
            هیوادارم دڵت ئاوەدان بێت
            هیوادارم لەو شوێنە بیت کە دڵت دەیەوێت
            هیوادارم خوودا کارت بۆ ئاسان بکات و لە خەم و پەژارە بەدوورت بگرێ
            دڵخۆشبە ئەزیزی من تۆ تەنها یەکجار دەژیت
Reply

navylily

@_jaanno_1 
            
            منیش بیرت دەکەم،
            گەرچی نامەوێت ئەو هەستەت لەسەرت ببێت بە بارێک بۆت، 
            من نامەوێت وەڵامدانەوەی نامەکانم بارێک بێت بۆت ،بۆیە تەنها کاتێک وەڵام بدەوە کە چیتر دەستەکانت نەبەستراوەنەتەوە و کاتت هەبێت بۆ وەڵامدانەوەم،
            بەڵام ئەو ساتانەی کە بەهەر هۆکارێک سەرقاڵیت ئەوا وەڵامدانەوەت لەشوێنی دڵخۆشکردنم ناڕەحەتم دەکات،
            بۆیە تەنها کاتێک وەڵام بدەرەوە کەبەڕاستی لەتواناتدا هەبێت و کاتت هەبێت بۆم
            وە دڵنیابە لەوەی من هیچ کێشەیەکم نیە لە درەنگ وەڵامدانەوەت بۆم
            گەرچی بیرم کردوویت، بەڵام منیش تەنها کاتێک وەڵامم داویتەتەوە کە کاتم هەبووە بۆت
            هەرچەندە زۆرێک چاوەڕێی دەرفەت بووم تاوەکو بۆت بنووسم،
            باسی بکە بۆم
            خەمۆکیەکەت، کێشەکانت،
            باسی خۆتم بۆ بکە،
            لەشوێنی باسکردنی ئەوەی کە کاتمان نەبووە بۆ یەکتری با هەر بەڕاستی باسی بابەتێک بکەین
            دەمەوێت بزانم بۆچی وا هەست دەکەیت کە ناوەوەت بەتاڵ و ناڕوونە،بۆچی هەموو شتێک تاریکە بۆت؟
            دەمەوێت بزانم دەربارەت، کێشەکانت،
            دەکرێت چارەسەرێک هەبێت ،گەر نەشبێت دەمەوێت هاودەمت بم و دەربارەت بزانم
            سەیرکە تۆ باسی بیرکردنم دەکەیت بەڵام ئەوە بزانە کە هێشتا مانگی ڕۆشن لەشەودا تۆم بیردەخاتەوە
            هەرکاتێک سەیری مانگم کردبێت وتوومە کاتی ئەوەیە بۆت بنووسم
            بۆت بنووسم و وەڵامی نامە جوانەکانت بدەمەوە
            بەڕاستی بیرم کردبوویت
            بیری ئامۆژگاریەکانت،قسە جوان و بەهادارەکانت
            بیری تۆم کردبوو
            وەرە
            وەرە لەنێو ئۆقیانووسمدا وونبە
            دڵنیابە لەوەی ڕێگە نادەم ئازارت پێبگات
            تاوەکو دەگەیت بە قووڵایی گەنجینەکان
            تاوەکو دەگەیت بە مرواریە سەرسووڕهێنەرەکان
            دەتپارێزم و ڕێگەت پێنادەم ئازارت پێبگات
            وەلێ گەر نەمتوانی لە تاریکی نێو ئۆقیانووس بتپارێزم گلەییم لێمەکە
            کەس نەگەیشتووە بە ڕووناکی تاوەکو بەنێو تاریکیدا تێپەڕ نەبووبێت
            
            
            خۆزگە هەر خاک بوومایە
            تا ڕەشەبایەک دەمگەیەنێت بە تۆو لەگەڵتدا گەشتم بکردایە
            تا ئەو ژینگەیەی حەزی پێدەکەیت نەنیشین و بەسەنگێک کە نیمانە جێگیربین
Reply

_jaanno_1

لەوانەیە بڵێی چۆن ڕووی هەیە هاتۆتەوە دوای ئەم کاتە بۆوەڵامدانەوە تەنها هاتووم بڵێم، تەنها کەمێکی تر و وەڵامت دەدەمەوە، نازانم چۆن ڕوونی کەمەوە بۆت کە قسەکردن و وەڵامدانەوە چەند قورسە لەسەرم، چەنێک هەوڵ ئەدەم، ئەزانم لەبیانوو ئەچێت و هۆکارێکی مەنتیقی نییە بەڵام بەڕاستی هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم، نەک تۆ زۆر قورسە لەسەرم بنووسم، بمبوورە، زۆر بمبوورە، خەجاڵەتم، دەگەڕێمەوە لات لەچەند ڕۆژی داهاتوودا گەر مردن نەبێت، وەعدێک بێت لەمنەوە، قسەی خۆم دەپارێزم! زۆر بمبوورە دووبارە گووڵەکەی من! 

navylily

@_jaanno_1 
            
            من بڵێم چۆن ڕووت هەیە بێیتەوە و وەڵامم بدەیتەوە؟
            ئەوەی ڕووی نەبێت لێرە منم نەک تۆ ، هیچ کێشەیەک نابینم لەوەی کە کاتت بۆ نەڕەخسابێ تاوەکو وەڵامم بدەیتەوە، لێت تێدەگەم چونکە منیش بەهەمان شێوەی تۆ لەهەمان بارودۆخ دام،
            هێشتا زۆرێک لە نامەکانتم وەڵامنەداوەتەوە ، وە هەمیشە چاوەڕێی دەرفەتێکم تاوەکو وەڵامیان بدەمەوە، 
            بۆیە هیچ هەڵەیەک لەوەدانیە کە درەنگ وەڵامم بدەیتەوە چونکە من هەمیشە چاوەڕێی وەڵامت دەبم،
            هەوڵەکانت بەرز دەنرخێنم ، پێویست بەداوای لێبووردن ناکات تۆ هەمیشە بووراویت لام ئەزیزی من
            تەنها هیوادارم لەبارودۆخێکی باش دابیت
            خوودا هەردەم کارت بۆ ئاسان بکات
            هیوادارم هەردەم دەمت بە خەندە بێت
            هەردەم دڵخۆش و بەختەوەر بیت شیرینم
            وە ئەوەش بزانە کە بیرم کردوویت
            بۆیە زۆر لە چاوەڕێدا بەجێم مەهێڵە.
            
Reply

_jaanno_1

@navylily 
          
          وەستاوم لەئامۆژگاریکردنی خەڵکی 
          دووای هەموو شتێک لەزۆرشتا ئامۆژگاریم کرد سەڕەڕای زانینی نەگۆڕانیان 
          وە سەڕەڕای ئەوەی خراپم بەسەردا شکێنرایەوە
          
          ووە بۆ زۆرێکیش کەلەڕاستیدا لەخۆمدا جێبەجێم نەکردبوو و وەکو شکست خواردوویەک لەدوواوە خۆم شاردەوەو وانیشانمدا کەسێکی بێهاوتام، بەڵام منیش هەرترسنۆکێک بوومە، بۆیە پێمباشتر بوو بکشێمەوە لەوە
          
          وەتۆ هێندە بلیمەتو زیرەکیت پێموانییە پێویستت بەئامۆژگاری من بێت، ئەوەمنم دەبێت داوا لەتۆ بکەم ئامۆژگاریم بکات کەئەمە یەکەمجارمە لەژیانم داوا لەکەسێکی بچووکتر لەخۆم بکەم ئامۆژگاریم بکات زۆرجار کەسایەتیم زۆرکەس ڕەت دەکاتەوە سەبارەت بەوە
          
          هەربمێنیت گووڵەکەم تۆ دیارییەکی جوانیت کەدڵنیا نیم کەشایەنی ئەوەم لەلای تۆوە بم یان نا 
          لەگەڵ ئەوەش فەرامۆشی دەکەم و سوپاسگوزارم بۆبوونت

_jaanno_1

@navylily 
          
          بیرم نەماوە چیم بۆنووسیوویت، وەبیریشم نەماوە کام لەکەسایەتیەکانم بۆیان نوسیویت، هەرچەندە بوونی ئەوانە زیاتر لەمرۆڤی جیاوازئەچێت نەک تەنها کەسایەتیەک، لەگەڵ ئەوەش هەرکامێکیان بووبێت دڵنیام پارچەیەک لەهەموویان بیریان کردوویت
          
          کام دیمەنی جوان دەمخاتە پێکەنین؟ بیرم نایەتەوە، لەڕاستیدا دیمەنەکە جوانیش بووبێ ڕەنگە تەنها ئارامییەکی بچووکم پێببەخشێت بۆ ساتێک
          ڕاستە من بەڕاستی سرووشتم خۆشدەوێت بەڵام بۆم دەرکەوت هێندەی ئەوەی بەدڵمە ناڕەحەتیم پێئەبەخشێ دەزانم ڕەنگە تۆ لەمە تێنەگەیت، وەمنیش درەنگتر دانم پێدانابێ هەرچۆنێک بێت 
          جوان بوونی من و ڕوانین لەمن؟ 
          پێچەوانەکەی دەبینم 
          درۆنییە خۆمم خۆشدەوێت بەڵام هەمیشە هەستێکم دەربارەی خۆم هەیە کەتەنانەت لێشی تێناگەم، کاتێک سەیری ئاوێنە ئەکەم، ئاشکرایە هەست بەوەدەکەم کەتاکە هاوڕێو دۆستی خۆمم و ساڵانێک لەگەڵ خۆمدا بوومەو قسەم کردووە بەڵام لەلایەکەوەو لەسووچێکەوە هەستێک هەیە، کەئاشنایەو زۆریش ئازاربەخشە، ئەوهەستە ڕق نییە، پێشموانییە بەزەیی بێت تەنها ئەتوانم دان بەوەیا بنێم هیچ شتێکم لەخۆمدا بەدڵ نییە، پێموابوو دەکرێ کەسایەتیم و زیرەکیم تاکە شت بێت بەدڵم بێت، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە تەنانەت کەسایەتیمیشم بەدڵ نییە گرنگ نییە چەنێکیش وریابووم هێشتا هەر لەگەمژەیەک ئەچم، جێ لەوەشی کەزیرەکی من تەنها وەهمێک بووە، کاتێک من لەخۆمدا زبڵێک دەبینم سەختە باوەڕکردن بەم قسە شیرینانە گەرچەنێکیش ڕاستگۆبیت ئەزیزەکەم، ڕەنگە من هەرئەوەنەی دەرکەوتنی تارماییەک جوان بم، یانیش وەکو ئازاردانی ئاژەڵێکی بێتاوان، من هەرلەسەرەتاوە پڕبوومە لەخەوش، گەرچی ووشەکانی تۆ وەهمێکی شیرین بن کەدرووستکراوی مێشکت بن، ئەوانەی باست کرد لەتۆ ئەوەشێننەوە نەک من، بەشایەنی خۆمی نازانم ئەوشتانە لەگەڵ ئەوەشی سووپاسگوزارتم، کەبەم شێوە جوانە لەبارەی منەوە دوواویت تەواوی کاتەکە
          
          منیش بیرم کردبوویت، لەسەرەتا تاکۆتایی 
          هەمیشە بووراویت لەدڵی مندا تۆ 
          بێهیوانەبووم، دەمزانی دێیتەوە، بەڵام زۆر درەنگ، لەکاتێکا نزیک بوو لەڕەشکردنەوەی ئەم بەرنامەیە لای خۆم، چوونکە هیچ هۆکارێکم نەماوە بۆمانەوە لێرە لەوەی کەچیتر نانوسم، بۆیە هەمووی تۆیت 
          هەمیشەش هەرتۆبوویت 
          سووپاس