🌘'
باش؟ خاڵی لاوازی من بێدەنگی بێ قسەی تۆیە، کاتێک وا پێویست دەکات وەکو بۆمبێک بە ڕوومدا بتەقێیتەوە دەڵێیت باشە! کاتێک وا پێویست دەکات ڕوون کردنەوە بدەیت! ڕوون کردنەوە نادەیت و دەڵێیت باشە! کاتێ دەبێ قسەم بۆ بکەیت و قسە ناکەیت.. دەڵییت باشە! کاتێک ناحەقانە یەخەت دەگرم و مەحکومت دەکەم بە کارێک کە کاری تۆ نییە، هیچ ناڵێیت و دەڵێیت باشە! ئەو باشەیە سەرم دەخوات! «تۆ دەڵێیت باشە و هیچ شتێکیش باش نییە!» تۆ دەڵێت باشە ! بەڵام هەموو شتێک خراپە! لە نێوانمان هیچ شتێک هاوئاست و هاوسەنگ نییە کەچی تۆ دەڵێیت باشە! ئەمن دەزانم باشەکانی تۆ هیچی باش نین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کارێکم لە دەست ناێیت.
- JoinedAugust 6, 2024
Sign up to join the largest storytelling community
or