nnh_koye

لە دڵەوە هیوا دەخوازم بگەرێمەوە بۆ ئەو کاتانەی کە تازە دەستم کردبوو بە نوسین، ئەوکاتە چێژێکی تایبەتی خۆی هەبوو نزیکەی چوار ساڵ بەر لە ئێستا دەستم کرد بە نوسینی کاڵبوونەوە یەکەم ئەزمونم نەبوو، بەڵام یەکەم بڵاوکراوەم بوو بۆیە هەموو دەم دەڵێم کاڵبوونەوە یەکەم ئەزمونی من بوە، کاڵبوونەوە ژیانم بوو ئاوێتە بوبو لەگەڵ کەسایەتی و دڵ و ڕۆحم، دەڵێن نوسین شتێکی لاوەکی ژیانە و ئەوەندە گرنگ نییە بەڵام لای من وانەبوو هەموو خووم دابویە نوسین هەموو کاتەکانم نوسین بوو، رۆژانە دوو بۆ سێ لاپەرەم بڵاو دەکردەوە کە ئێستا نوسینی یەک لاپەرە یەک مانگ دەخایەنێت، لەو بڕوایەدام هیچ شتێک وەک جاران نەماوە، ئەو کاتە چیرۆکە کوردییەکان بە پەنجەی دەست هەژمار دەکران، لەگەڵ چەند نوسەرێکی هاوڕێم دەستمان کردبوو بەوەی کە چیرۆک لەسەر کلتوری کوردی بڵاو بکەینەوە و پەرەی پێ بدەین چالاکی زۆرمان دەکرد، هەمومان هەوڵمان دەدا زمانی کوردی بپارێزین دەقێکمان دەنوسی پڕ لە وشەی کوردی پەتی بوو کامە وشە دەگمەن و ناسک بوو ئەوەمان بەکاردەهێنا بۆ پەستنی ناو دەقەکان، من یەک بەخۆم ماندوو بونێکی زۆرم کردوە لێرە نوسین سەهل نییە خاستەن بۆ ئەو نوسەرانەی کە لە دڵەوە دەنوسن و هەموو شتێک بە وردی دادەرێژن، هێشتا پەشیمان نیم بۆ ئەو هەموو هیلاک بونە چونکە بە شایستەی دەزانم بۆ خولیاکەم، خوێنەرەکان لێدوانەکان دەنگ دانەکان شوێن کەوتووەکان هەمویان بۆ من زۆر تایبەت بون ئەوانەی دەقەکانی منیان دەخوێندەوە تایبەت بون چونکە چیرۆکەکانی من لە دێڕی درێژ و پڕ وردەکاری پێک هاتبوو ئەوانەی ئێرەش عادەتەن حەزیان لەو شێوازە نیە بەڵام ئەوانەی دەیان خوێندەوە بۆمن زۆر تایبەت بون بەراستی، بە هەستێکی پڕەوە ئەو قسانە دەکەم ئەو ساتانە هەرگیز ناگەڕێنەوە نوسەرەکانی ئێستا لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەوانەی بە ماندوو نەناسانە کار دەکەن و تێدەکۆشن بەڵام هەندێکیان لە واتای پەیڤی (نوسەر) تێناگەن دەیانەوێ بە ژیری دەستکرد خەڵک لە خۆیان کۆ کەنەوە ئەو جۆرانە نوسەر نین و ئەزمونی ئەو هەستانە ناکەن کە یەکێک بە خامە ڕەنگینەکەی خۆی بیر و هزری دەخاتە ڕوو، ئێرە ئەو کاتانە چێژی هەبوو کە تازە دەستمان پێ کردبوو نەک ئێستا،
          	ئێستا هەموو شتێک کاڵبۆتەوە.

-Cloud1y-

@nnh_koye نووسین هیممەتی چاکی دەوێ ئەسڵەن دەبێ خۆت لە زۆر شت بگریەوە بۆ ئەوە بە تایبەت کە پەڕەی زۆر بێ، وە مەسەلەن نوسینەکانی تۆ چێژێکی ئەوتۆیان هەیە بەس قسە بە حەقیقەوە خۆشە بە تایبەت لێرە خوێنەر نوسینی تەواوکراو دەخوێنێتەوە یان ئەوەی پەڕەی زۆر بێ وە بەتایبەت هەر وەک خۆشت دەبێژی لە دانانی پەڕە دانان زۆر درەنگ دایدەنێی هەر ئەو درەنگ دانانەیە خوێنەر بەرەو ساردبوونەوە دەبات، وە بەتایبەت جۆری نوسینت تاکە و شێوازی خۆتە وە ڕێگەمەدە هیچ شتێ لەوە ساردت بکاتەوە چونکە تۆ خولیات بۆی هەیە وە ئەکید من بە ئەکێکی دیکە لێرەبووم پێش ئەوە بابەتی نوسینی کوردی کەم بوو وە بەتایبەت پڕ بوو لە نت و جنکک بە تەقلیدی دووبارە وە ئێستاش ئاغا بە ڤێرژنی تازە… بەس حەیفە تۆ وازمەهێنە بەردەوامبە وە بە تایبەت بەرەو ڕوناکی لەگەڵ زەلکاو پێویستیان بە بەردەوامی هەیە گەر بە من بڵێی لەسەر کامە چیرۆکە بەردەوامبم ئەوا ئەو دووەت بۆ پێشنیار دەکەم چونکە حەقیانە وە مەسەلەن ئەو هەموو پەڕەیە هاتووی حەیفە دەست بەرداریان بی با هەر وەک وجودێک هەبێ… چونکە سەهل نییە هەڵگرتنەوەیان یان ڕەشکردنەوەیان چونکە دیارە زۆر لە دڵەوە نوسراون وە بەتایبەت نوسینەکانت خوێنەرێکی باشیان هەیە دەست بەرداریان مەبە ئەوەندە کیفایەتە بەردەوامبە لەسەریان چونکە خولیاتە من وەک خودم هیچ تاقەتی نوسین یان خولقی ئەوەم نییە گەر هەر بشنوسم و پەڕە دانێم تەنیا لەبەر خۆمە دەگینا هیچ شتێ وەک پێشتر چێژم ناداتێ ئەسڵەن تەنیا جار جار خوێندنەوە، بەس مەسەلەن تۆ وامەبە بەردەوامبە من سەبەبی گەورەی خۆم هەیە بۆیە واملێهاتووە و هەست بە گوشاری دەروونی دەکەم بەس تۆ وامەبە بەردەوامبە لەسەر ڕێگاکەت گوڵم
Reply

Moon198

@nnh_koye بۆیە منیش ئەوەندە حەزم بۆ چیرۆکەکانت ڕۆشت  پڕ بوو لە وشەی پەتی کوردی جگە لەوە پەخانێکی پوخت بوو خوێنەر بێزار نەدەبوو لێی نوسەری ئێستا زۆرینەی ئەی ئـای بەکاردێنێ کە پشیان ئەڵێی ئەڵێن نا هی ناو مێشک خۆمانە هەر لێگەڕێ..ئینجا منی داماو تازە هاتوومەتە ئێرە کە شتەکانت کاڵبوونەوە؟ چۆن ئاوا دەستبەرداری ئەو خوێنەرانەت دەبیت دەزانم چێژی سەرەتای نیە بەڵام خۆی مانگێکی تر لێرەم و ئەڕۆم دەمەوێ تامی هەموو چیرۆکەکانت بکەم زۆر بیریان دەکەم خۆزگە بەردەوام دەبوویت و واتدەکرد خۆت چێژ لە نوسین ببینی نەک تەنیا بۆ خوێنەر نوسینەکانتم خۆشدەوێت ئێستا تێدەگەم لێت بۆیە زۆریت لێناکەم چیتر بمێنی هەناسەکەم
Reply

Moon198

دڵم شکا لێت وەڵامیشمان نادەیتەو هەستەکەم بێزارتم کردووە دەوەستم لەبۆردەکەت ئیدی...

nnh_koye

@Moon198 arewala tik toktm ditawa barxakam
Reply

Moon198

@nnh_koye ئەی کوا ناوبینم لەوێ..دڵت نایە ئەد بنێری؟
Reply

hawzhin_

دەمناسیەوە هاوژینم؟

hawzhin_

@nnh_koye 
            ئەڕێوەللە گیان ئەکاونتەکەی ترم پاسۆوردو شتم لەبیرکرد نەهاتەوە ، یەکێکی ترم دانا
Reply

nnh_koye

@doski_ ناورۆحەکەم ئەکاونتی نوێتە دیارە
Reply