پەشیمانم لەوەی وتم کزەی ڕۆحم ئەبەخشم پێت
خۆشەویستیت باڕەشێک بوو ، گوڵمی وەران کەوتە بەر پێت
پێت نەوتم بۆچی ئەڕۆی! کێ پارسەنگم بۆتۆ ئەدا؟
لە هاواری منا ون بوویت ، بۆیە چرپەت لێوە نەهات
با تابلۆیەک جوانیت هەبێ ، لام وەک نەخشی سەرئاو وایە
دەستە باڵای گوڵەباخ بیت ، تازە بۆنت بۆ من نایە
با کیشوەرێک لە شەونم بیت ، وەک سەرابێک تۆ ئەبینم
بۆ لەمەو دوا وەکو جاران ، لە باسی تۆ ڕانامێنم


𝒿 || 𝒶
  • JoinedAugust 16, 2025