ophelia_writes

 من نەوە گەورەی ماڵ بووم 
          	تۆش کچی بچوکی ماڵ بویت 
          	
          	
          	لە تۆوە فێربوم ببم بە دکتۆرە 
          	لە تۆوە حەزم لە قژی زەرد و چاوی کاڵ کرد 
          	
          	
          	هاژە گیان لە تۆوە دەستم کرد بە نوسین 
          	نوسینەکانم نیشانی تۆ دەدا 
          	تۆش دەست خۆشیت لێ ئەکردم 
          	
          	
          	ئەم چەند ساڵە لەگەڵ مێردەکەت چویت بۆ یوکەی هەمیشە ئەتوت دەعوەت بۆ ئەنێرم وەرە لەگەڵم بژی 
          	
          	
          	دەتویست ببیتە دکتۆری ژنان و منداڵ بون تەنها دوو ساڵی تر دەبویتە سینەر 
          	
          	
          	
          	هەمیشە دەگریای دەتوت منداڵم نابێ دەموت چش مێردەکەت باشە .
          	
          	
          	
          	بەڵام دەبینی من و هەڵوێستی مێردت و براکانت و باوکت جێهێشت .
          	
          	
          	باپیرم چۆن بەرگە بگرێت کچە بچوکەکەی لەدەست دا .
          	مێردەکەت چۆن ڤەرگە بگرێ خێزانەکەی پشتیان لێ کرد تەنها تۆی هەبوو
          	
          	
          	ئەی من چی ؟
          	لە مناڵیەوە لەگەڵ تۆ گەورە بوم 
          	تۆ پوڕ نەبوو تۆ هاوڕوح بویت 
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	

ssariia_44

@ophelia_writes خوا لێی خۆشبێ گیانەکەم بۆ خۆتان خۆشبن دوا ناخۆشیتان بێ 💔
• Reply

vaniaa__

وایی گیان خوای گەورە سەبوردی بات بەهەموتان دڵەکەم خوای گەورە لێی خۆشبێ و جێگەی بەهەشت بێت و خوای گەورە سەبرویتان بات♥️
• Reply

dudu_00

@ophelia_writes ئۆی خوالێی خۆش بێت یاخوا خوا سەبوریتان بدات یاڕەبی ڕەبی جێگای بەهەشت بێت ئەزانم زۆر قورسە لێت تێئەگەم بەخوا 💔🌚
• Reply

das-tan

ئۆفیلیم یاربی خوای گەورە لە پوورت خۆش بی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکا
          خوای گەورە سەبر و ئارامی و خۆڕاگری بە ئێوە ببەخشێ لەسەر ئەو خەمەی گەورەی تووشتان هاتییە 
          یاربی جێگا و مەکانی فیردوس الاعلی بی

shi1fa

ئۆی نوسەر گیان چۆنی؟ حاڵت چۆنە؟
          چەنێکە چاوەڕێی پارتم تازە دێمە بۆردتت دەزانم تەعزێتان هەیە خوا لە پورت خۆشبێت و جێی بەهەشت بێ
          خوا سەبوریتان بدات بەڕاستی نازانم چی بڵێم و چۆن
          هاوخەمی حۆم بۆت دەرببڕم
          تەمەنی درێژی بۆ تۆ جێهێشتبێ خودا هێزت پێبدات انشاءاللە بەڕاستی دوری ئازیزان سەختە
          بمبەخشە درەنگ سەرەخۆشیم لێکردی

neel0620

ئای خوایە گیان بەڕاستی نازانم بڵێم چی نازانم بە چ وشەیەک هاوخەمت بم
          منیش پورم مردوە ، داپیرم مردوە ، مامێکم کەس نازانێت لە کوێیە ، کوڕی مامەکەم ئەوەی کە بە مناڵی بانگم ئەکرد ئەموت موحسین وەرە با سێری مشکیلە و پشکیلە بکەین کەس نازانێت لە کوێیە کەس نازانێت کام خەم بوو وای لێ کرد نیشتیمانەکەی جێ بهێڵێ ئەو خەمە بوو کە دایکی خۆی نەبینی لە ژێر دەستی زڕ نەنک گەورە بوو یان ئەوەی کەس ئامادە نەبوو ببێتە کەسی یان ئەوەی کە لەسەر تەنورەکانا ئەخەوت یان ئەوە بوو بینای چاوێکی لە دەست یا بە هۆی ئەوەی زڕ نەنکی پەنجەی کرد بە چاویا …… نازانم ئاخۆ کام خەم بوو وای لێ کرد ، ئەی پورە داماوەکەم ئەوەی کە نەیان هێشت فرمێسکێک بۆ کوڕە مردوەکەی بڕێژێت 
          ئەی داپیرم کە بە هۆی زەهایمەرەوە ئەیناڵاند و کەسی بیر نە ئەهاتەوە 
          تۆ ئەزانی ئەمانە بەشی هەموو کەسێکن هەموو کەسێک ئەبێت مەرگی ئازیزێکی ببینێت ، خوای گەورە ئەفەرمووێت کێت لە من خۆشتر بوێت پێت وابێت بە بێ کێ ناتوانی بژیت من لێت ئەسێنمەوە بۆ ئەوەی بزانی ژیان بە بێ ئەوانیش بەردەوامە لەبەر ئەوە سێرکە کەس بێخەم نییە منیش لێت تێ ئەگەم ئەزانم چەنێک ناخۆشە بەڵام بە خودا لە بیر ناچنەوە  تەنها لێی ڕادێین لێی ڕادێین بەیانیەک هەڵناسین بە دەنگی تەلەفونیان بەیانیەک هەڵناستین بە ئومێدی بینینیان
          لێی ڕادێین بەڵام کاتێک کە تاڵەکانی قژمان سپی بوو دەستە پتەوەکانمان کەوتنە لەرزین کاتێک بە وشەیەک هەموو وجودی نەبووەکەت بیر یەتەوە 
          لێی ڕادێین 
          خودای گەورە سەبووری بە دڵت ببەخشێت ، داواکارم لە خوای میهرەبان گۆڕی پڕ بکات لە نووری خۆی😀😔
          وە ببورە نازانم بۆچی ئەوانەم باس کرد لێرەیا ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت زۆر پڕم لە قسە نەوتراوەکان

_dilaneee

ئۆفە گیانم سەرەتا خوا گیان خۆی هەموو شتێک ئاسان ئەکات ان شاء اللە لەسەر ئێوەشی ئاسان ئەکات، 
          
          اینجا انا للە وانا الیە الراجعون 
          زۆر زۆر ناخۆشە و جێگای ئازارێکی زۆر زۆرە ان شاء اللە دوای ناخۆشیتان بێتو خوا گیان سەبوری دڵە تەنگەکەتان بات و پوری ئازیزیشت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات تەنها دوعای چاکەمان لەدەست یە هەموومان 
          
          
          
          💔💔💔

asush_3

ئۆفی گیان لەوانەیە ئەو هەستەم نەچەشتبێ بەڵام دەزانم زۆر ناخۆشە منیش کاتێک بیر لەوەکەمەوە ئەو کەسەی کە زۆرم خۆشەوێ نەک هاوڕێی ژیانمە هاوڕێی ڕوحمە تێکەڵ بوە لەگەڵ جەستەم بمرێ وەکو وایە لایەکی جەستەت لێ کەنەوەو بینێژن بەڵام هەموو مردنی ئازیزێک کۆتای نیە کاتێک کەسێکی نزیکت ئەمرێ ژیان دوبارە دەگۆڕێ ڕۆژەکان ساڵەکان مانگەکان دەگۆڕێ ئەمە گۆڕانی ژیانە بەڵام ژیان و مردن هەندێ جار وەکو پایز وایە پێویستە بێت تاوەکو گەڵاکان هەڵوەرینێت و زستانێکی ساردی پڕ لە تاقیکردنەوەت پێشکەش بکات بۆ ئەوەی بەهارێکی جوانی گەشاوە و پڕ لە ڕەنگدانەوەت پێبدا
          
          لەکۆتایدا هەمومان ئەمرین خۆشی ئەم دونیا هیچ نیە لەگەڵ ئازیزی ئەم دونیا ژیان کاتیە ئەبێ دوعا بکەین تا جێگای هەموومان بەهەشت بێ و لەگەڵ ئەزیزەکانمان بین تاهەتایە هیوادارم خودای گەورە لەپورت و هەموو مردوان خۆشبێ و جێگایان بەهەشت بێ و بە خودای بسپێرە دیارە خودای گەورە ویستویەتی یەکێک لەئامانەتەکانی باتەوە هەمومان ئامانەتێکین و ڕۆژێک دەگەڕێینەوە لای خودای گەورە بۆیە پێویستە ئازاری کەس نەدەین و یەکتری بپارێزین ♥️