sarya_

سوپاس  بۆ خودای میهرەبانم "
          	
          	خودایە گیانم....
          	گەردەنی هەموو بەندەکانت ئازا دەکەم '
          	ئەوەی منی شکاند...
          	ئەوەی هاواری کرد لەسەرم.....
          	ئەوەی لێمی دا......
          	ئەوەی درۆی کرد......
          	ئەوەی هەمیشە بە قسەکانی دەیخستمە گریان......
          	ئەوەی وتی حەیفە بژیم......
          	ئەوەی وتی ناشرینم.......
          	ئەوەی وتی تەمبەڵم....
          	
          	هەمووان گەردەنیان ئازا بێت ' ئەوەی ناسیم و ئەوەی نەم ناسی 
          	گەر لەو تاقیکردنەوەی دونیا دەربچم چیم داوە لەوان؟ 
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	

_jaanno_1

@sarya_ 
          	  
          	  تۆ نە ناشرینیت نە تەمبەڵیشت
          	  وەهیچ حەیفێکیش نییە، تۆ شایەنی ژیانیت، چوونکە خوودا بەشایەنی زانیت و تۆی هێنایە بوون، مەگەر چۆن ئەکرێ تۆ شایەن نەبیت؟ بەدڵنیاییەوە شتێکی لەتۆیا بینیوە و بەشایەنی زانیویت بۆیەش ئەم هەلەی پێ بەخشیویت
          	  هەروەها بۆخۆیشی فەرموویەتی "لقد خلقنا الانسان في احسن تقویم" ئێمە مرۆڤمان لەجوانترین شێوەدا درووست کردووە، بۆیە تەنانەت گەر شکڵ و شێوەی تۆش نەزانم دڵنیام زۆر لەوەجوانتریت کەخەیاڵی بۆدەکەیت، هەموو مرۆڤێک جوانە هەرئەوەیە یەکێک پلەی جوانییەکەی کەمێک زیاترە و ئەمەش تاقیکردنەوەیەکە بۆی" 
          	  ئەوەشی کەئازاری داویت بەهەرڕێگایەک بێت، دڵنیابە حق الناس لای خوا وون نابێت، گەرلەم دوونیایەش نەبێت ئەوە لەقیامەت، ڕۆژێک هەر باجەکەی وەردەگرن، لێبووردەبوونی تۆش، لەمیهرەبانی و باشبوونی خۆتەو بەوە زیاتر دڵت ئارام ئەبێت، بەوشێوەیە مێشکت لەئاشتیدا دەبێت وەک لەجەنگێکی هەتا هەتایی دەروونی
          	  
          	  خوودای گەورە بەباشترین لەباشترینەکانی پاداشتت بداتەوەو خێرو چاکە بهێنێتە ڕێت گووڵەکەم، مەهێڵە قسەی ئەوانیتر کارت لێبکەن، گەر کاریشیان کرد با ئەوانە بێت کەئەرێنین و واتلێدەکەن هەست بەباشتربوون بکەیت نەوەک لایەنە خراپەکە
          	  
          	  بمێنیت لەسەرخێر گووڵەبەیبوون
Reply

_jaanno_1

@sarya_ 
          	  
          	  خوودا سەلامەتت بکا گووڵەکەم 
          	  سووپاسی ناوێت ئاوا بێدەنگ مەبە چۆڵی ئەکەیت
          	  قوربانتم زۆر مەمنوون تاقە گووڵ لەگەڵ تۆشایا ان شاءاللە
Reply

Alora_32

منت بیرە؟؟

MIN_SE0HYUN

@Alora_32 
            لێرە بوو گولەکەم،
            کێشەنیە گیانی من گرینگ ئەوەیە باش بیت،
            خوانەکات گیانی من
Reply

Alora_32

@Alora_32 هاورێ؟لێرە یان تیکتۆک بمبورە گیانەکەم بەخوای مۆبم تێکچوبوو لۆیە چاتی تۆم نەبینیوە ئای قوربانی بیرت بم گیانم
Reply

MIN_SE0HYUN

@Alora_32 
            ئەی چۆن بیرم نیت؟؟؟
            ئەوکاتەیە وتت تۆ دەبیتە هاوڕی منن 
            زۆر باشیش لەبیرم بوویت ♡
Reply

_jaanno_1

ئەم خاتوونە شۆخ و شەنگە ماوەیەکە وونە
          هیوادارم خوودا باشترینت بهێنێتە ڕێگا 
          و یارمەتیدەرت بێت گووڵەکەم

MIN_SE0HYUN

@_jaanno_1 
            ئەم نامەیە قەت لەبیر ناکەم 
            مادەم لە هزرت بووم و هەستت کرد لێرە نەبووم ^_^
            خۆشمدەوێیت
Reply