w1ndder Aug 18 Report CommentLink to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal ئێستا هەنێک شت ڕوئەدەن لە ژیانما نازانم دەرئەنجامی چی ئەبێ View 0 more replies
w1ndder Aug 18 Report CommentLink to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal هاوین ١:٢٠ نیوەڕۆ ٣ شەممە جەوم نیە دیکۆراتی مام فەقێ View 0 more replies
papu_g Jul 24 Report CommentLink to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal بازاڕی دڵم بەس بۆتۆ گەرمە View 0 more replies
papu_g Jul 24 Report CommentLink to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal عاشق دەبێ مەستانەبێ View 0 more replies
papu_g Jul 24 Report CommentLink to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal ئاروو ئارۆ ئاروو View 0 more replies
sharafusht81 Jun 15 Report CommentLink to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal ئێـستـا بێ ئەوەی ژیـا بـێت دەمرێـت، View 0 more replies
sharafusht81 Jun 03 Report CommentLink to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal مێشکت لەنێو سندوقێکی تاریکدایە کە کەلەی سەرە،تەنها تەزووی کارەبایش بۆ مێشک دەچێت،باشە مێشک چۆنی زانی ئەو تەزووە کارەباییە بینینە؟ چۆن بینینت دەداتێ؟ چۆن ١٠ ملیۆن پلەی ڕەنگە جیاوازەکان بە دوریە جیاوازەکانەوە لێک دەداتەوە؟ ئەو هەموو موعجیزەیە تەنها لەیەک ساتدا رودەدات ئەویش چاوەکانت بکەیەوەو تەماشا بکەی! دوای ئەو خولەی بینین کە بە پڕۆتینی ڕۆدۆپسین دەستی پێکرد،دەبێ ئەو پڕۆتینە زۆر بە خێرایی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خێراییەکی کەمتر لە چرکەیەک بەشداربێت لە خولێکی دیکەی بینین. کۆدی داواکراو بۆ دروستبونی پڕۆتینی ڕۆدۆپسین لەناو شریتی جیناتی هەموو خانەیەک لە خانەکانی جەستەت هەیە،کۆدی ئەنزیمە داواکراوەکەیش بۆ لێکهەڵوەشاندنەوەی پڕۆتینی ڕۆدۆپسین دوای پڕۆسەی بینین ئەویش هەر لەناو شریتی جینات هەیە،بەهەمان شێوە تۆڕی چاو و عەدەسەی چاو و برژانگ و برۆو ئێسکی کەلەسەر و مێشک و هەموو ئەندامەکان کۆدەکەیان لەناو شریتی جینات هەیە. هەرچی گەردیلە هەیە لە گەردوون ناتوانێت تاقە کۆدێکی پڕۆتینی ڕۆدۆپسین بە ڕێکەوت و سودفە دروستبکات. ئەمە بێجگە لە دروستکردنی تۆڕی چاوو مێشک. تێگەیشتن و درککردنی مانای بینین لەناو ئەو سندوقە تاریکەی مێشک،بێجگە لە پەیدابونی خودی خۆت واتە مرۆڤ! (٤) View 0 more replies
sharafusht81 Jun 03 Report CommentLink to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal تا ئاستی ئاڵۆزی ئەم سیستەمە سەرنجڕاکێشە بزانی،کە بە هیچ شێوەیەکیش بەڕێگە خوارفە ئاساکەی داروینیەت تەفسیری بۆ ناکرێ واتە لێکهەڵوەشاندنەوەو پارچە پارچە کردنی چاو لەناو عەقڵدا،بۆ ئەوەی سەرنجڕاکێشی ئەم سیستەمە بزانی،ئەوە لەو لێکدانەوەیە بە وردی لەگەڵم بە: کاتێک فۆتۆناتی ڕوناکی دەکەوێتە سەر تۆڕەکانی چاوت،ئەوا پڕۆتینێک دەردەدات کە پێی دەڵێن ڕۆدۆپسین(Rhodopsin)،ئەو ڕۆدۆپسینە لە نێو خانەکانی تۆڕی چاو هەن،دوای دەردانی،ڕۆدۆپسین بە پڕۆتینێکی دیکەوە دەنوسێ و پێکەوە گەردێک دەردەکەن کە پێی دەگوترێ(GDP)،ئینجا لەبری ئەمە (GTP) وەدەستدێنن،دوای وەدەستهێنانی ئەم گەردە بەهێزتر دەبن و دەتوانن پێکەوە گەردێکی دیکە دەربکەن کە پێی دەوترێ(Ggmp). پاش دەرچوونی ئەم گەردە،گەردەکانی سۆدیۆم کە بارگەی موجەبی تێدایە دەچێتە ناو خانەوە،کاتێک کە دەچێتە ناو خانە لە ڕێگەی بەرگە خانەوە ناڕێکیەک لە هاوسەنگی بارگەکان ڕوودەدات،ئەو ناڕێکیە تەزوێکی کارەبایی دروستدەکات و لە ڕێگەی دەماری بینینەوە دەچێتە مێشکەوە. کاتێک تەزووی کارەبایی دەگاتە مێشکت موعجیزەیەک ڕودەدات،هەر کاتێک بیری لێدەکەمەوە دووچاری سەرسوڕمان دەبم،ئەویش ئەوەیە:مێشکت هەڵدەستێت بە لێکدانەوەی ئەو تەزووە کارەباییە کە پێی گەیشتوەو و بە بینین دایدەنێت،وەک بڵێی قاموسێکی هەبێ و پێشوەختە ئەو تەزووە کارەباییەی پێگەیشتووە دەیگۆڕێ بۆ بینینی ئەوەی لە بەرامبەریەتی. (٣) View 0 more replies
sharafusht81 Jun 03 Report CommentLink to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal کەواتە بابەتەکە هەبونی ماددە سەرەتاییەکانی چاو نیە کە ئەمانەن:خانەیەکی هەستیار بەرامبەر بە ڕوناکی،یاخود چاوێکی قوڵ،یانیش چاوێکی کەمتر پەرەسەندوو! بەڵکو بابەتەکە پەیوەندی بە مەعریفە(the know how)ەوە هەیە کە کونافە بە پەنیرەکە بەرهەم دێنێ. بابەتەکە هەر لە سەرەتاوە ناتەواوە! ئەگەر تۆ ملیۆنەها ساڵ چاوەڕێ کەی ئەوا یەک سینیە کونافە دروست نابێ،چونکە بابەتەکە زانینە know howە نەک ماددە سەرەتاییەکان. گریمانەی ئەوەی هەبوونی ماددەی سەرەتایی بەسسە،گریمانەیەکی فەلسەفیە،بەڵام وەک زانست حسابی بۆناکرێ. هەموو ئەوەی کە پەرەسەندخواز لەنێو مێشکی خۆی ئەنجامی دەدات لەناو عەقڵی خۆی هەڵدەستێت بە هەڵوەشاندنەوەی بەشە ئاڵۆزەکانی سیستەمی بایۆلۆژیا کە لەپێشی ئامادەیە،لە عەقڵی خۆیدا بەشە پێکهێنەرەکانی چاو هەڵدەوەشێنێتەوە،پاشان هەڵدەستێ بە دووبارە کۆکردنەوەی ئەو بەشانە لە شوێنە جیاوازەکانی سروشت. وەک بڵێی یاری پەزڵ دەکەین. لێکی هەڵوەشێنەوە پاشان پێکەوەیان ببەستەوە.(زس مان اس سۆ فەنی) خەیاڵێکی بەفەڕە! هەندێک کەس بەهرەیەکی چاکی چیرۆک نوسینیان هەیە. بەڵام لەسەر ئاستی گەردیلە لە ناوەوەی خانە هەموو زانیاریەکان گرنگن،تەنها هەڵەیەک لە پیتێکی ناو شریتی جینات ئەوا ڕەنگە سیستەمەکە بەتەواوی تێکبدات! چ جای سیستەمێکی سەیری وەک چاو! وردی بینینی چاو یەکسانە بە ٥٧٦ مێگا پێکسڵ. چاو خاوێنترین هاوێنەی هەیە. ئەندازەی وەرگری ڕوناکی لە تۆڕی چاو ڕوبەرەکەی تەنها نیو ملیمەتری چوارگۆشەیە. بەڕاستی ئەوە موعجیزە و بەدیهێنانێکی سەیری خودایە. بۆ ئەوەی بزانین چۆن ڕودەدات؟ (٢) View 0 more replies
sharafusht81 Jun 03 Report CommentLink to CommentCode of ConductWattpad Safety Portal بەڵام ئایا سروشت لە سیستەمە جیاوازەکانی ژیاندا هەردوو شێوەی نیە،شێوەی ئاڵۆز و شێوەی کەمتر ئاڵۆز،بۆنمونە وەک چاو؟ ئەم ڕەخنەیە کڕۆکی تەنگژەی پەرەسەندنە،کە بۆمان ئاشکرا دەکات بیردۆزەکە بەتەواوەتی پشت بە لێکدانەوەی فەلسەفی دەبەستێت نەک تەرحی زانستی سەلمێنراو. بۆیە موعجیزە تەنها هەر لە چاو نیە بەڵکو موعجیزە لە خانە هەستیارەکەی ڕوناکیشە! بۆچی ئەم خانانە بەرامبەر ڕوناکی هەستیارن؟ چۆن ئەم هەستیاریەی ڕوناکی دەگۆڕێن بۆ لێدانی کارەبا؟ چۆن لێدانی کارەبایش دەگۆڕێ بۆ بینین و تێگەشتن لەو شتەی بەرامبەر؟ بابەتەکە هەر لە بنەڕەتەوە ناتەواوە! وەڵامی ئەو پرسیارانە ئەم گریمانەیە نیە کە دەڵێ:چاوی کەمتر پەرەسەندوو هەیە! ئەم تەرحە فەلسەفیەی پەرەسەندخوازەکان ڕێک بە وەڵامی ئەو پەرەسەندخوازە دەچێت کاتێک لێیدەپرسی:ئایا سروشت دەتوانێت سینیەک کونافەی بە پەنیرت بۆ دروستبکات؟ وەڵامت دەداتەوە و دەڵێ:بابەتەکە زۆر ئاسانە،هەر زۆریش سادەیە. گەنم لە سروشتدا هەیە،لە سەردەمە هەرە زوەکانیش کەوتنی نەیزەکەکان دەبێتە هۆی ئەوەی گەنمەکە بکاتە ئارد،لەگەڵ کەمێک بارانیش ئاردەکە دەکاتە هەویر! لە نزیک یەکێک لەو بەردە گڕکانیانەش شوێنێکی لەبارو خێرا بۆ ئامادەکردن و سازکردنی خێرای کونافەمان دەبێت. سەبارەت بە تامی خۆشی کونافەکەش چارەسەرێکی ئاسانمان هەیە:بۆ خۆشکردنی تامی کونافەکە قامیشی شەکر لەهەموو لایەک هەیە،چ زۆرە تاڤگەی ئاوی گەرم زۆرە بۆ تواندنەوەی شەکرەکە. سەبارەت بە پەنیریش ئەوا زۆر ئاسانە،چ زۆرە مانگا زۆرە و دڵۆپ شیر لە گوانەکانیان پاش شیر پێدانی بەچکەکانیان دەڕژێ و دێتە خوارەوە... تا ئێرە تێدەگەین کە ئەم تەرحە چەندە پڕوپوچە،بەڵکو هەست بە بێزاری و ساویلکەیی دەکەیت! (١) View 0 more replies