sia-chew
دەڵێن مەرگ تاڵە ، بەڵام لە هەڵەبجە شیرین بوو
تامی سێوی دەدا....
منداڵێک ڕادەکات و وادەزانێت یارییە، پێکەنینی جوانی تێکەڵ بە ژەهری دوژمن دەبێت ، بێ ئاگا لەوەی چیتر مەرگ ناهێڵێت چاوانی بکاتەوە..
دایکێک منداڵەکەی لە باوەش دەگرێت و دەرگاکان دادەخات ، پەڕۆ لە دەمی دەبەستێت و خۆی دەکاتە قەڵغان بۆ گیانی جگەرگۆشەکانی ، بێ ئاگا لەوەی ژەهری دوژمن لە پەنجەرەکان و درزی دیوارەکانەوە دێتە ژوورێ..
ئەو باوکانەی کە هەمیشە وەک چیا وابوون، ئەو پیاوانەی بە جلی کوردیەوە بەم هەموو شکۆیەوە لە حەوشەی ماڵەکانیاندا بە مردووی بەسەر پشتدا کەوتووە و لە ئاسمانی خودا دەڕوانێ ، وەک ئەوەی بپرسێت" خودایە، مەگەر ئێمە چیمان کردبوو؟"
...
١٦ی ٣
ئەو برینەی کە بە کولانەوەی هەمیشە بە بیرمان دەهێنێتەوە کە
"ئێمە تەنهاترین و مەزڵومترین میللەتی سەر ئەم زەمینەین"
٣/١٦
دووشەمە
ســیــاچــێـــو