siren_Wor1d

بیری بۆنێک دەکەم بۆنیم نەکردووە
          	بیری باوەشێ دەکەم هەستم پێی نەکردووە
          	بیری ڕوخسارێ دەکەم لە یادم دەرچوە
          	وە دەنگێک کە لە هزرم زیز بووە
          	ئەوەتا نایەیتە یادم کەسم
          	هەتا هەستی'ێکیش لێی بێبەشم
          	یادم وەک مناڵێک شێواوە
          	بەڵام ئەمشەویش سەری لێتداوە
          	وەک بڵێی بێژێ ئەی کچی بەدبەخت
          	ڕزگاربون نیە لە قەدەری سەخت
          	گەر هەزار ساڵیش عومری ژیانت بێ
          	لە کۆتا ساڵا تاڵی وی دەچێژێ
          	
          	نووسەر : سایرن شی
          	

jimin_s-_-s

@siren_Wor1d  هەست بەو هەستەی من کردووە کە دایمە هەستی پێ ئەکەم
Reply

hh4lxtters

بژیت روحەکەم. ✿✿
Reply

siren_Wor1d

بیری بۆنێک دەکەم بۆنیم نەکردووە
          بیری باوەشێ دەکەم هەستم پێی نەکردووە
          بیری ڕوخسارێ دەکەم لە یادم دەرچوە
          وە دەنگێک کە لە هزرم زیز بووە
          ئەوەتا نایەیتە یادم کەسم
          هەتا هەستی'ێکیش لێی بێبەشم
          یادم وەک مناڵێک شێواوە
          بەڵام ئەمشەویش سەری لێتداوە
          وەک بڵێی بێژێ ئەی کچی بەدبەخت
          ڕزگاربون نیە لە قەدەری سەخت
          گەر هەزار ساڵیش عومری ژیانت بێ
          لە کۆتا ساڵا تاڵی وی دەچێژێ
          
          نووسەر : سایرن شی
          

jimin_s-_-s

@siren_Wor1d  هەست بەو هەستەی من کردووە کە دایمە هەستی پێ ئەکەم
Reply

hh4lxtters

بژیت روحەکەم. ✿✿
Reply

jimin_s-_-s

زیندووم کەوە زیندووم کەوە
          لە مەرگی خۆم پەشیمانم
          زیندووم کەوە زیندووم کەوە
          ببە بە گیان بۆ گیانم
          ببە بە خورپە بۆ دڵم
          ببە گڕی خوێنی سڕم
          خرۆشی ناو دەمارانم
          
          زیندووم کەوە زیندووم کەوە
          زۆری ماوە نەخشەی ژیانم
          زۆری ماوە تاسەی دەروون
          لە مەرگی خۆم پەشیمانم
          ببە بە لێوی ئاگرین
          ئەلفوبێی نوێ بۆ داستانم
          پێم بدەوە هێزی گریان
          ڕاچەنینم خرۆشانم
          
          دایچێنەوە بە ئەستێرە
          جریوەی ڕەشی ئاسمانم
          زیندووم کەوە زیندووەم کەوە
          تازە کەوە ناونیشانم
          ببە بە لێوی ئاگرین
          ئەلفوبێی نوێ بۆ داستانم
          پێم بدەوە هێزی گریان
          ڕاچەنینم، خرۆشانم
          
          زیندووم کەوە زیندووم کەوە
          -لە مەرگی خۆم پەشیمانم
          زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
          ببە بە گیان بۆ گیانم
          ببە بە خورپە بۆ دڵم
          ببە گڕی خوێنی سڕم
          خرۆشی ناو دەمارانم

siren_Wor1d

ببە گڕی خوێنی سڕم
            خرۆشی ناو دەماارانم❤️
Reply