GARDON_211

هیوادارم خوێنەری چیروکەکەبیت 
          ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
          ناوی چیروکەکە (هەنگوینی تاڵ)
          کورتە:
          
          خوایە ئەوە چی بوو تووشم بوو! من لە شار و لەناو مۆدێل و ئاڕایشت، ئێستا لێرە لەناو ئەم گوندە پڕ لە قوڕ و لیتەیە چی دەکەم؟"
          
          ئەمە دەنگی "ئێلێنا" بوو، ئەو کچە عەجول و زماندرێژەی کە وەک "تەیارە" قسەی دەهات و کەس نەدەوێرا بەرەوڕووی ببێتەوە. بەڵام قەدەری وابوو باوکی بیگەڕێنێتەوە بۆ گوند، بۆ ناو جەرگەی ژیانێکی سادە کە بۆ ئەو وەک زیندان وابوو.
          
          بەڵام لەوێ، تەنیا مێش و مەگەز چاوەڕێی نەبوون! "ئاریش"، کوڕی گەورەی ئاغا، پیاوێک کە بێدەنگییەکەی لە هەورە بروسکە ترسناکتر بوو، بوو بە بەربەستی بەردەم هەموو لاسارییەکانی ئێلێنا. کچێک کە تاڵییەکەی لە هەنگوین دەچێت و کوڕێک کە جدییاتییەکەی وەک بەرد ڕەقە.
          
          کاتێک "هەنگوینی شار" تێکەڵی "تاڵیی گوند" دەبێت، چیرۆکێک دروست دەبێت کە نە شار بینیویەتی و نە گوند
          ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
          
          https://www.wattpad.com/story/410243039?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=share_writing&wp_page=create&wp_uname=GARDON_211

sinmorax

​لە نێوان دێڕەکانی ژیان و لاپەڕە بێدەنگەکانی چارەنووسدا، تۆ ئەو چیرۆکە جوانەیت کە هەرگیز ناتوانم کۆتایی پێ بهێنم؛ بوونی تۆ وەک وێنایەکی هونەریی وایە کە بە ڕەنگی ئومێد و ڕۆمانسییەت نەخشێنراوە، و هەر جارێک کە بیرت لێ دەکەمەوە، هەست دەکەم هەموو وشەکان دەبنە مۆسیقایەک و دەوری دڵم دەدەن، چونکە تۆ نەک هەر تەنها بەشێک لە خەیاڵەکانم، بەڵکو گەورەترین و ڕاستەقینەترین ئیلهامیت کە وای کردووە بڕوام بە هێزی عەشق و جوانییەکانی ژیان هەبێتەوە.
          
          
          
          -ســـــــارا

GARDON_211

ببورە بۆ دانانی چیروکەکەم لە بوردەکەت
          
          خوشحاڵ دەبم گەر بیخوێنیتەوە❤
          https://www.wattpad.com/story/409265840?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=share_writing&wp_page=create&wp_uname=GARDON_211