EsRa4A

          
          بۆ ئەو کەسەی کە چیرۆکەکانم دەخوێنێتەوە 
          
          تۆ کە ئەم وشانە دەخوێنیتەوە،
          لەوانەیە تەنها یەکێک لە خوێنەرەکانم بیت…
          بەڵام بۆ من،
          تۆ ئەو کەسەیت کە هاتیتە ناو جیهانێک
          کە من بە تەنیا لە ناخی خۆمدا دروستم کردبوو.
          
          لەوانەیە چیرۆکێک بخوێنیتەوە
          و بڵێیت: «جوان بوو.»
          بەڵام نازانیت لە پشت ئەو چیرۆکە
          چەند جار وشەکانم سڕینەوە و دووبارە نووسیەوە،
          چەند جار دڵم خستە ناو ڕستەیەک
          تا تۆ لە کۆتاییدا بیخوێنیتەوە.
          
          بۆیە…
          ئەگەر یەکێک لە چیرۆکەکانم
          توانی شوێنێک لە دڵت بگرێت،
          لەوێ مەوەستە. 
          
          بگەڕێ بۆ چیرۆکەکانی تری من؛
          لەوانەیە لە یەکێکی تریاندا
          کەسێک چاوەڕێی تۆ بێت،
          وشەیەک بۆ تۆ نووسرابێت،
          یان چیرۆکێک هەبێت
          کە ببێتە چیرۆکی دڵت.
          
          و ئەگەر حەزت کرد،
          یەک وشە لە کۆمێنتەکەت بۆم جێبهێڵە؛
          چونکە بۆ تۆ لەوانەیە تەنها کۆمێنت بێت،
          بەڵام بۆ من
          بەڵگەی ئەوەیە کە جیهانە خەیاڵییەکەم،
          بۆ یەک کەس بەڕاستی بووە جیهان. ✨

razosh

سڵاو هیوادارم کاتێکی خۆش بەڕێبکەیت
          
          داده فۆڵۆباک هەیە بۆ ئیمە؟
          
          وەنوسەری چیرۆکی داوی چاره‌نوسم
          
          ژانری نهێنی|ڕۆمانسی|عه‌شق|تاوان
          
          ئه‌گه‌ر گه‌شتێک بکه‌یت به‌ناو پارته‌کانیدا و پشتیگری خۆتم بۆده‌ربڕی بە ڤۆتێکیش بیت
          
          زۆر خۆشحاڵه‌بم و گەوررەییە ئەینوێنیت بۆم

d1dosh_a

گیانەکەم زۆر دودڵم لەسەر ئەوەی چیرۆکەکەم بکەم بە دوو وەرز بۆیە ئەمەوێ دووبارە ڕات بپرسم
          
          
          چیرۆکەکەم بکەمە دوو وەرز یان نا؟

d1dosh_a

@suhamsami هاوڕێی منداڵی
• Reply

EsRa4A

زۆر سپاست دەکەم گورە سۆرەکەم بۆ ئەو ڤۆتانە دری منت زۆر خۆش کرد هیوادارم چیرۆکەکانم  بخوێنێتەوە وە بە در بیت ئەزیزم ❤️