susu15387

جەماعەت کێ لەخەتە بابێتە چات پێکەوە قسە بکەین گەر یەکیش نەناسین دەبین بەهاوڕێ 
          	
          	جاکووڕ بێت یان کچ فەڕقی نیە 

qwtam_yoongi_19

@susu15387 وەرە بەچکە شەیتا
Reply

Veraaa_95

 سڵاو ئازیزم، دەمەوێت پرسیارێکت لێ بکەم، ئەگەر وەڵامم بدەیتەوە زۆر سوپاست دەکەم.
          تۆ ئامانجت چییە لە نوسینی چیرۆک؟ بۆچی ئارەزووی نوسینی چیرۆکی گەی دەکەیت؟ ئایا هیچ سودت لێ بینیووە ؟ ئەگەر بینیوتە پێمان بڵێ با ئێمەش سودی لێ ببینین.
          هەموو کەس بۆ هۆکارێکی تایبەت هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی کارێک، مەگەر وا نییە؟. بۆ نمونە ( باوکێک کار دەکات بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکەی، یەکێک مامۆستایە بۆ فێرکردنی خەڵک، یەکێک پزیشکە بۆ چارەسەرکردنی خەڵک، هتد....)، ئەی تۆ کە دیارە حەزت لە نوسەریە بەو پێیەی شت دەنووسی ئامانجت چییە؟ بێگومان کە دەنوسی دەبێت چیرۆکێکی لە پشتەوە بێت. بۆ نمونە؛ چیرۆکێک دەنوسی بۆ ئەوەی خەڵک متمانەی بە خۆی بێت، یان بۆ ڕێزگرتن لە دایک و باوکم، بۆ دوور کەوتنەوە لە کاری خراپ، بۆ درۆ نەکردن، بۆ نەبوونی خۆشەویست لە تەمەنێکی کەمەوە، هتد......، ئەی چیرۆکەکانی تۆ چ سودێکیان هەیە؟ ئایا ئەوە ئامانجی تۆیە یان ئەتەوێ سوود بە خەڵک بگەیەنیت بۆ ئەوەی ببنە گەی؟ یان لەوانەیە تۆ ئامانجی خۆت و پەیامی خۆت لەڕێگای چیرۆکێکی گەی دابنێیت، بەڵام ئەگەر زۆریش بە ڕوونی بینوسیت ئەوە دەسڕێتەوە لای خوێنەر چونکە ئەوانەی سێری چیرۆکی گەی دەکەن تەنها ئامانجیان لە سێرکردن ئەو حەزەی خۆیانە نەک بۆ فێربوون، بۆیە هیوادارم کە چاوێک بە چیرۆکەکانتا بخشێنیتەوە.
          ئەگەر ئەو جۆرە چیرۆکانە بۆ ڤۆوت و شت دەنوسی، نە گوناهـ بۆ خۆت نە بۆ خەڵک زیاد مەکە، وەرە دوو چیرۆکی جوان بنوسە با گەی نەبێت و ئامۆژگاریەمی بچوکی تێبکە بزانە چەند ڤۆوتت بۆ دێت ئەگەر لەبەر ئەوە وا دەکەیت، سێرکە چەندەها نوسەری سەرکەوتوو هەیە چیرۆکی گەی نانوسن سێرکە چەن سەرکەوتوون، تۆش چاوێک بە خۆتا بخشێنەوە، دانیشە قسە لەگەڵ خۆتا بکە بزانە بۆچی ئەوە دەکەیت،  هۆکارێکی قایل کەر بدۆزەوە کە تۆ ڕاست بیت و شتێکی باش بێت کە چیرۆکی گەی بڵاو بکەیتەوە بیر بکەوە، بەڵام هەرچەنێک بیر بکەیتەوە هیچ نییە، مەگەر خۆت هەڵبخەڵەتێنیت گیانی من. لە کۆتاییدا هیوادارم قسەکانم وەک قسەی خوشکێکی بچوک وەرگری بۆ خوشکە گەورەکەی من حەدم نییە ئامۆژگاری کەس بکەم تەنها پەیانمی خۆم گەیاند هیوادارم تۆش بە دڵێکی گەورەوە لێی بڕوانیت، بەهیوای کاتێکی خۆش. 

Lady-peyviin

السَّلَاْمُ‌ ‌عَلَیْکُم‌  شیرینەکەم
          
          دەزانم ئیشی من نـیـیــە ، بـەڵام حەز دەکەم ئەمەم لێ وەڕگری وەک خوشکێکی بچوک ...
          ئەو چیروکە گـەیە بەراستی و بەهەموو بیرکردنەوەکانت نوسیوتە!
          ناترسی لە گوناحەکەی؟
          لەوانەیە خوت گەیو ئەوشتانە نەبیت ، بەڵام دڵنیابەرەوە ئەمە ئەبێتە پاڵپشتی بویان خوشکەکەم ، گەر پاڵپشتیەکی چەند بچوکیش بئ بەڵام گوناحەکەی زور گەورەیە ، چیروکی قەومی لوط جوێ لێ بوە؟
          بە بیستنی ئەم چیروکە مرچوکە نایەت بە گیانتا شیرینەکەم!
          تکایە وەک خوشکێکی بچوک داوات لێ ئەکەم چیروکی وا نەنوسیت
          بریاری خوتە ، بەڵام خوت توشی گوناحی وامەکە ئەوە یەکێکە لە گوناحە هەرە گەورەکان تکایە، نامەوێ لەسەر شتێکی وا لە جەهەنەما بسوتێی لەکاتێکا لە خێزانێکی موسلمانیت ، هەروەها دایکوباوکی بەڕێزت ئازار بچێژن لەسەر ئەوە تکایە خوشکەکەم ،
          بگەڕێوە تو توشی داوی ئەهریمەن(شەیتان) بویتە مەهێلە ئەو بەسەرتا سەربکەوێ لە یوژی دواییا بلێ خوی بەدوام کەوت،
          تو پاکیت باشیت شایەنی ئەوەنیت لەسەر نوسینی چیروکی وا سزا بدڕێی ، لەوانەیە زور کەس بەهوی ئەم نوسینەتەوە حەزیان بچێتە سەر ئەو شتانە بویە زیاتر خوت گوناحبار مەکە ، بگەڕێوە هێشتا زوە شیرینەکەم
          بیرت بئ دونیا کاتیە ، هەمومان ئەمرین ، بویە بە پاکی بمرە با لەروژی دواییا شەرمەزار نەبیت لەسەر ئەمشتە.
          ببورەش گەر دڵگرانم کردبیت یان قسەکانمت بەدڵ نەبێ شیرینەکەم ،
          تەنها وەک ئاموژگاری لەخوشکی بچوک و نەزانی خوت وەڕگرە بەقوربان.
          هیوای سەرکەوتن لە هەردوو دونیا بوت ئەخوازم ئازیزم♥.