sweet_writer_lady

ئاخر چی بڵێم بە دڵ کە حەسرەتی بینینی خوداییە
          	ئیشق لە دڵ هەڵقوڵاوی دەردی دووری هەتاییە

_Leylaa_1

سڵاو لە تەواوی نووسەران و ئەستێرە گەشەکانی واتپادی کوردی، خۆشحاڵم کە جارێکی تر بە پڕۆژەیەکی نوێ و پڕ بایەخەوە دێمەوە خزمەتتان. لەم قۆناغەدا بە پێویستم زانی کە ئێمە وەک نووسەران و خوێنەرانی چیرۆکە کوردییەکان لە شوێنێکدا کۆببینەوە؛ ئامانجمان تەنها نووسین نییە، بەڵکو پەرەپێدانی زیاتری زمانی شیرینی کوردی و پاراستنی ڕەسەنایەتییەتی لە جیهانی چامە و چیرۆکدا.
          بۆیە بڕیارمدا گرووپێکی تایبەت دروست بکەم بۆ ئەوەی
          یەکگرتوویی: نووسەرانی چیرۆکی کوردیواری لە ژێر یەک سەقفدا کۆببنەوە.
          ئاڵوگۆڕی ئەزموون: پرس و ڕاوێژ بکەین دەربارەی تەکنیکەکانی نووسین و گەشەپێدانی کارەکتەرەکان.
          زمانەوانی و ڕێزمان: هاوکاری یەکتر بین لە ڕاستکردنەوەی هەڵە ڕێزمانییەکان و دەوڵەمەندکردنی شێوازی دەربڕین.
          پشتیگیری مۆڕاڵی: ببیینە کۆمەڵگەیەکی هاوکار و نایاب کە هاندەری یەکدی بین بۆ بەردەوامبوون
          جگە لە نووسەر پێویستمان بەو کەسانە دەبێت کە بەڕگی چیرۆک درووست دەکەن بۆ ئەوەی یارمەتی دەری نووسەران بن
          سپاسگوزاری بەشداری و پشتیگیری بەردەوامتانم. ئێوە ڕووناكی نێو ئەدەب و نووسینی کوردیین!
          هەرکێ ئەیەوێ بەشدار بێت ڕیپڵای ئەم ڕاگەیەندراوە بکات و لە تیکتۆک نامەم بۆ بنێری
          
          
          leylaaaa.1011تیکتۆک

authoroctober

سوپاست ئەکەم گەر خوێنەری بیت شاکارێکی جیاواز و ئاڵۆزە خوێنەر بە ئەگەری کەمەوە دەتوانێت پێشبینی کۆتاییەکەی بکات.
          
          
          https://www.wattpad.com/story/410728466?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details&wp_uname=octgirl_06

sweet_writer_lady

@vyxn1a چونڪە قسەی من نییە بەڵکو هی ناخمە و پەنجەکانیشم دەینووسنەوە،  سوپاس گوڵ خانم گیان کە بە نرخێک سەیری دەکەیت♥️
Reply

sweet_writer_lady

ئەمڕۆ لە کوردیا لە کاتی نوسینی داڕشتندا
          هەرچی وشەی کوردی پەتی هەیە بە هەڵە نوسیومە بۆ نموونە 
          لە باتی چاپووک واتا غیرەت نوسیومە سەودا واتا معامەلە وە شەمەندم بۆ ڕێک بە کار هێناوە و بیرهارم بۆ زانا بە کار هێناوە..
          جا ئێستا خۆم تەریق کەمەوە یا بڵێم لێم هەڵە بووە :).....

sweet_writer_lady

یەک جار هەڵەکردن دەتوانێت زۆر شتت فێر بکات
          وانەیەک،  پەیامێک یاخود تێگەیشتنێک 
          بۆیە هەرگیز پێویست ناکات هەموو هەوڵێک بدەیت بۆ ئەوەی لە سەرەتادا باش بیت ، هەڵەکردن عەیبە نییە و شەرمکردنیش پێویست نییە بۆ شتێک کە یەکەم جارە تاقی دەکەیتەوە
          گرنگی لێرەدایە دووبارە فێربوویت،  دووبارە چێژیت بینی و شتێکی نوێ فێر بوویت.