tasnemm1
پەروەرده چیە؟
ئەو قاپە شیوە بوو لەسەر سفرەی نیوەڕۆ داکمان هەڵی دەستاندین بیبەین
ئەو عەسرانە بوو کە لە نوێژی عەسرێ دەچویە کۆرانێ لەگەر مەلای مەغریبێ دەرکە پێوەدەدرا کەس لۆی نەبوو بچتە دەرێ
ئەو ڕۆژانە بوو بەتەنیشتی خوشکە گەورەکەمان دادەنیشتین و ئەویش دەرسی قوڕئانی عازر دەکرد
ئەو نوێژی بەیانیانە بوو بابمان لە شیرینی خەوێ هەڵی دەستاندین و ئاوی بەسەر دەستی دادەکردین
ئەو ساتانە بوو برایەکانمان لەگەر بابمان ئەچونە مزگەوتێ و خوشکەکانیش دەچوونە دەرسێێ
«پەروەردە ئەوندەش ئاڵۆز و پڕ لە ئاریشە نیە کتابی چەند موجەلەدی بوێ تا تێی بگەیت»
مەگەر ئەمە کوو گەورەبوین؟
پۆدکاست و عیلم و مەعاریف بە چارێگی ئێستا نەبوو، داک و بابی زۆرێکمان خاوەنی شەهادە نەبوون،
(ئەمما ئەوان تێگەیشتبوون منداڵ دەبینێت بەر لەوەی ببیستێت.)
بڕوابکەن بەڕێزان......
منداڵێک دانێ سەعاتێک باسی پیاوەتی سەخاوەتی لەگەر بکە ناگاتە ئەو قاپە شیوەی لەدەستی بنێیت لۆ جیرانانی ببا؛
ڕەحمەت له مامۆستا سەید عومەری بی (لە مەعنای قەولەکەی) کە دەفەرمووێ«منداڵ ئەو هەمووە زۆر بڵێییەی ناوێ لەگەڵی بڵێی.»