NiLaAaaa9

          
          لەو شەوەوە کە دەنگی تەقەیەک بێدەنگیی گوندەکەی شکاند، ژیانی "نیان" گۆڕا بۆ تەمومژێکی ڕەش. براکەی، کە تەنها پەنا و پشتی بوو، بوو بە بکوژ؛ بەڵام ئەوەی نیانی لەناوبرد تەنها هەواڵی تاوانەکە نەبوو، بەڵکو ئەو بڕیارە بوو کە لە ژووری دیوەخاندا، لەنێوان دووکەڵی جگەرە و دەنگی گڕی پیاوە ماقوڵەکاندا درا.
          بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت، بۆ ئەوەی تۆڵە کۆتایی بە هەموو پیاوانی بنەماڵەکەیان نەهێنێت، نیان کرا بە "قوربانی". بڕیار درا ببێتە بووکی ئەو ماڵەی کە هێشتا جلی ڕەشیان بۆ کوڕە گەنجەکەیان لەبەردا بوو.
          ڕۆژی گواستنەوەی، جیاواز بوو لە هەموو کچانی تر. نە دەنگی هەڵپەڕکێ دەهات و نە زەماوەند؛ تەنها بێدەنگییەکی کوژەر. ئەو دەچوو بۆ ماڵێک کە تێیدا نەک وەک بووک، بەڵکو وەک نیشانەیەک بۆ تاوانێکی گەورە سەیری دەکررا. زاواکە، "شوان"، کوڕە گەورەی بنەماڵەی کوژراو، بە چاوێکی پڕ لە ڕق و قینەوە لێی دەڕوانی. شوان لە نێوان وەفاداری بۆ خوێنی براکەی و ئەو کچە بێتاوانەی کە ئێستا لەژێر سەقفی ماڵەکەیدا بوو، لە جەنگێکی ناوەخنی گەورەدا بوو.
          ئایا نیان دەتوانێت لەناو ئەو هەموو ڕقەدا مانایەک بۆ ژیان بدۆزێتەوە؟ یان دەبێتە پەیکەرێکی زیندوو لە ماڵێکدا کە دیوارەکانی بێزارییان لێ دەبارێت؟
          
          
          
          “ئازیزانم ❤️
          ببورن کە چیرۆکەکەم لە ناو بۆردە بەنرخەکەت دادەنێم دەزانم کاتەکانی تۆ چەن بە نرخن ، بەڵام ئەگەر تۆ یەکێکی لەو کەسانەی کە چیرۆک دەخوێنیتەوە ، ئەمە بۆ تۆیە 
          
          خوێندنەوەی هەر بەشێک لە چیرۆکەکەم بۆ من واتای پشتگیرییەکی گەورەیە .
          ڕاو، بۆچوونتان و ڕەخنەکانتان بەنرخن — هەر شتێکتان هەبێت بە دڵ وەریدەگرم  بۆ باشترکردنی چیرۆکەکەم.”
          
          سوپاس بۆ ئەو کاتە بەنرخەی  دەیدەن بە چیرۆکەکەم ❤️
          
          
          
          https://www.wattpad.com/story/410964723?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details&wp_uname=NiLaAaaa9

GARDON_211

هیوادارم خوێنەری چیروکەکەبیت 
          ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
          ناوی چیروکەکە (هەنگوینی تاڵ)
          کورتە:
          
          خوایە ئەوە چی بوو تووشم بوو! من لە شار و لەناو مۆدێل و ئاڕایشت، ئێستا لێرە لەناو ئەم گوندە پڕ لە قوڕ و لیتەیە چی دەکەم؟"
          
          ئەمە دەنگی "ئێلێنا" بوو، ئەو کچە عەجول و زماندرێژەی کە وەک "تەیارە" قسەی دەهات و کەس نەدەوێرا بەرەوڕووی ببێتەوە. بەڵام قەدەری وابوو باوکی بیگەڕێنێتەوە بۆ گوند، بۆ ناو جەرگەی ژیانێکی سادە کە بۆ ئەو وەک زیندان وابوو.
          
          بەڵام لەوێ، تەنیا مێش و مەگەز چاوەڕێی نەبوون! "ئاریش"، کوڕی گەورەی ئاغا، پیاوێک کە بێدەنگییەکەی لە هەورە بروسکە ترسناکتر بوو، بوو بە بەربەستی بەردەم هەموو لاسارییەکانی ئێلێنا. کچێک کە تاڵییەکەی لە هەنگوین دەچێت و کوڕێک کە جدییاتییەکەی وەک بەرد ڕەقە.
          
          کاتێک "هەنگوینی شار" تێکەڵی "تاڵیی گوند" دەبێت، چیرۆکێک دروست دەبێت کە نە شار بینیویەتی و نە گوند
          ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
          
          https://www.wattpad.com/story/410243039?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=share_writing&wp_page=create&wp_uname=GARDON_211

stttormi_x

"هەندێک برین هەن، بە بارانی بەهار ناشۆرێنەوە..."
          خاکی زەیتوون داستانی ئەو عەشقە بێتاوانەیە کە لەژێر دار زەیتوونەکانی عەفرینەوە دەستی پێکرد و لە کۆڵانە ساردەکانی شاری وان بوو بە ڕق.
          وەرن بزانن چۆن دێنیز و ئازاد لە هاوڕێیایەتییەکی گیانییەوە بوون بە نەیاری یەکتر. چیرۆکێک پڕ لە نیشتمان، ئاوارەیی، و ئەو ماچەی کە بوو بە ژەهر.
          ✨ چاوەڕێی تێبینییەکانتانم...
          
          https://www.wattpad.com/story/409082447?
          utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details&wp_uname=stttormi_x
          
          ببورە گەر بێزارم کردی ئازیزم