tulip_red7

ئەوەی دیتم سەرسامی کردم
          	خەریک بوو دەڕۆیشتمە زانکۆ .. بەو پێیەی ئێوارانم
          	کە چومە پۆلەکەم
          	زۆربەی
          	تەمەنیان لەمن زۆر گەورەتر بوو 
          	بەشەکیان لەبابیشم گەورەتر
          	بەشەرمەوە سەلامم کرد دانیشتم
          	چاوەڕێ بووم ئوستاز یان دکتۆر بێتە ژوورێ
          	بەس پێش ئەوە پیاوەک هەڵسا
          	گۆتی دەزانم  جیاوازی تەمەنمان زۆرە و لەوانەیە ئەقڵیەتی من و توو جیاواز بی
          	بەس با دەروونیەن لەیەکتر کەڵک وەرگرین
          	
          	ئەمن ئەزموونی ژیانکردنم زۆرە
          	قووتابیەکانی ئێستاش زیرەکتر و تێگەیشتووترن لەمە
          	با وەبکەین ساڵەکی لەبیر نەکراومان هەبی ..
          	
          	تەمەشا ئەوانەم کرد گەنج بوون
          	بێدەنگ ببووین
          	چونکە هەموومان قرس ببووین بەوەی دیتبوومان
          	بەس پاشی
          	دەستمان بەوەی کرد یەکتر بناسین
          	
          	
          	بیرم کردەوە
          	ئەزموون وەرگرتن گران نیە
          	زۆرجار بەخۆی دێتە بەردەستت
          	بەس لە خاڵێکی بچوک گلەیی دەکەین و باشیەکان نابینین
          	
          	
          	
          	
          	
          	
          	❤tulip.. 
          	
          	یەکەمجار زۆریش قرس بووم بەجدی گریانم دەهات -_-
          	بەس دووای گۆتم ئەکید مەنزەڵەکی باشە لۆ فێربوون

tulip_red7

@sh4__im4__ هیوادارم وابێت .. تۆزێک قوورسە ..گەشتێکی دوورودرێژە بەس ئارام دەگرین ان شاءللە ئەوەدەبێت کە پێمان باشە
          	  قسەکانت زۆر جوانن❤
Reply

sh4__im4__

@tulip_red7 بە هیوای  بەختێکی باش لەم گەشتە جوانەی ژیانت تولیپی جوان ، دڵنیابە ئەو ئەزموون و زانیاریەی لە پێگەشتوەکان و بە تەمەنەکان وەری ئەگری لەوانەی تەمەنی خۆت وەری ناگریت ، بیربکەوە ئەگەر تۆ باشترینی ناو ئەوانەی تەمەنی خۆت بی کەواتە ئەتوانی چیان لێ وەربگریت ؟؟
          	  
          	  
          	  دڵنیابە ئەوکاتەی لەگەل گەورەتر لە خۆت قسە ئەکەیت زۆرترین سوود وەرەگریت ، بەهۆی قسەکانی ئەوەوە لە چاوی ئەویشەوە ژیان ئەبینیت 
          	  
          	  بەسەر بردنی کات لەگەل جیلی خۆت زۆربەی کات بە فیرۆ دانە  ....
          	  هەتاوەکو تێکەلی جیلی گەورەکان نەبیت قەناعەت بەم قسەیە ناکەیت 
          	   بەلام دواتر ئەزانیت کە راستە 
          	  
Reply

tulip_red7

@lkjhgf28 ڕێک وایە ڕاست دەکەی❤ژیان زۆر زۆر خۆشە بەس زۆربەمان کلیلەکەیمان بزر کردیە
Reply

Razo_0

تولە؟
          ئەزانم توڕە ئەبی بەم نامەیە بەڵام
          
          دوای خوێندنەوەی ئەم نامەیە چیتر من نامێنم لێرە..
          خۆشمەوێی وەک سەرەتا کە یەکمان ناسی
          
          سوپاسی پاڵپشتی و پشتگیرییەکانت دەکەم
          هیوام وایە هەمیش دەم بە خەندە و سەر بەرز بیت
          
          ناتوانم چیتر لێرە بم
          
          ئاگات لە خۆت بێ خۆشمەوێی..
          
          خوات لەگەڵ

tulip_red7

@Razo_0 چەند دڵپڕم دەکەن .. ژیان چی داناوە بەدڵمان نەبوو ڕازی نەبووین
            سەیرە.. جێهێشتن ئەونە ئاسانە؟
Reply

s0ra_95

 
          سڵاو ئازیزم، دەمەوێت پرسیارێکت لێ بکەم، ئەگەر وەڵامم بدەیتەوە زۆر سوپاست دەکەم.
          تۆ ئامانجت چییە لە نوسینی چیرۆک؟ بۆچی ئارەزووی نوسینی چیرۆکی گەی دەکەیت؟ ئایا هیچ سودت لێ بینیووە ؟ ئەگەر بینیوتە پێمان بڵێ با ئێمەش سودی لێ ببینین.
          هەموو کەس بۆ هۆکارێکی تایبەت هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی کارێک، مەگەر وا نییە؟. بۆ نمونە ( باوکێک کار دەکات بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکەی، یەکێک مامۆستایە بۆ فێرکردنی خەڵک، یەکێک پزیشکە بۆ چارەسەرکردنی خەڵک، هتد....)، ئەی تۆ کە دیارە حەزت لە نوسەریە بەو پێیەی شت دەنووسی ئامانجت چییە؟ بێگومان کە دەنوسی دەبێت چیرۆکێکی لە پشتەوە بێت. بۆ نمونە؛ چیرۆکێک دەنوسی بۆ ئەوەی خەڵک متمانەی بە خۆی بێت، یان بۆ ڕێزگرتن لە دایک و باوکم، بۆ دوور کەوتنەوە لە کاری خراپ، بۆ درۆ نەکردن، بۆ نەبوونی خۆشەویست لە تەمەنێکی کەمەوە، هتد......، ئەی چیرۆکەکانی تۆ چ سودێکیان هەیە؟ ئایا ئەوە ئامانجی تۆیە یان ئەتەوێ سوود بە خەڵک بگەیەنیت بۆ ئەوەی ببنە گەی؟ یان لەوانەیە تۆ ئامانجی خۆت و پەیامی خۆت لەڕێگای چیرۆکێکی گەی دابنێیت، بەڵام ئەگەر زۆریش بە ڕوونی بینوسیت ئەوە دەسڕێتەوە لای خوێنەر چونکە ئەوانەی سێری چیرۆکی گەی دەکەن تەنها ئامانجیان لە سێرکردن ئەو حەزەی خۆیانە نەک بۆ فێربوون، بۆیە هیوادارم کە چاوێک بە چیرۆکەکانتا بخشێنیتەوە.
          ئەگەر ئەو جۆرە چیرۆکانە بۆ ڤۆوت و شت دەنوسی، نە گوناهـ بۆ خۆت نە بۆ خەڵک زیاد مەکە، وەرە دوو چیرۆکی جوان بنوسە با گەی نەبێت و ئامۆژگاریەمی بچوکی تێبکە بزانە چەند ڤۆوتت بۆ دێت ئەگەر لەبەر ئەوە وا دەکەیت، سێرکە چەندەها نوسەری سەرکەوتوو هەیە چیرۆکی گەی نانوسن سێرکە چەن سەرکەوتوون، تۆش چاوێک بە خۆتا بخشێنەوە، دانیشە قسە لەگەڵ خۆتا بکە بزانە بۆچی ئەوە دەکەیت،  هۆکارێکی قایل کەر بدۆزەوە کە تۆ ڕاست بیت و شتێکی باش بێت کە چیرۆکی گەی بڵاو بکەیتەوە بیر بکەوە، بەڵام هەرچەنێک بیر بکەیتەوە هیچ نییە، مەگەر خۆت هەڵبخەڵەتێنیت گیانی من. لە کۆتاییدا هیوادارم قسەکانم وەک قسەی خوشکێکی بچوک وەرگری بۆ خوشکە گەورەکەی من حەدم نییە ئامۆژگاری کەس بکەم تەنها پەیانمی خۆم گەیاند هیوادارم تۆش بە دڵێکی گەورەوە لێی بڕوانیت، بەهیوای کاتێکی خۆش. 
          
          

tulip_red7

@esmeray9597 سووپاس گیانۆ
Reply