urmoon_han

ئەوە ئەمڕۆ جەماعەت کۆنسێرتیان هەبوو لە لەندەن (ئیمۆجی گریان) تخوا چەنم بیرەکردن ئەونە گریاوم چاوم سور سور ببوەوە ئنجا من شتێ زۆر سێرم هەیە خوانەکا دوو فرمێسک لە چاوم بێتە خوارەوە لوت و چاوم رێک ئەبێ بە تەماتەی تڕشاو°—° دایکیشم دانیشتبوو گاڵتەی پێ ئەکردم |:  وەڵحاڵ هەر ویستم بڵێم زۆرم بیرەکردن3:

urmoon_han

ئەوە ئەمڕۆ جەماعەت کۆنسێرتیان هەبوو لە لەندەن (ئیمۆجی گریان) تخوا چەنم بیرەکردن ئەونە گریاوم چاوم سور سور ببوەوە ئنجا من شتێ زۆر سێرم هەیە خوانەکا دوو فرمێسک لە چاوم بێتە خوارەوە لوت و چاوم رێک ئەبێ بە تەماتەی تڕشاو°—° دایکیشم دانیشتبوو گاڵتەی پێ ئەکردم |:  وەڵحاڵ هەر ویستم بڵێم زۆرم بیرەکردن3:

urmoon_han

ویستم باسی چیڕۆکی ٫خاتوو لێکۆلەر، بکەم  یانی چی لە خەوی عەسرانەوە سەرچاوەی گرتوە؟؟ 
          ئەوە کاتی ئینتیحانی 60 وەرزی یەکەم بوو ئنجا ئەو ماوەیە زۆر هیلاک بووم لەگەڵ سەعی و شتا ئیتر ڕۆژێک ئینتیحانی عەرەبیم بوو جا من زۆر کۆڵەوارم لە عەرەبیا ئنجا زۆر قەلەق بووم شەو تا درەنگ نەخەوتم بەیانیش زوو هەڵسام بۆ سەعی ئیتر سەعات 7:33 دەقە چووم بۆ ئنتیحان دەوری سەعات دە هاتمەوە خۆم شۆرد دەست نوێژم گرت و ڕۆتینی پێستم کرد تا ئەوانەم کرد کاتی نانی نیوەڕۆ بوو ئیتر نوێژم کرد و نان و چامان خوارد وئیتر تا سفرەوە شتم کۆکردەوە و قاپەکانم شۆرد بوو بە نزیکەی سەعات دوو ئیتر چومە ژورەکەم و خۆمیا بە سیستەمەکەما ئەونە هیلاک بووم هەر نازانم چۆن خەوم لێکەوت ئیتر وەڵا مامە لە خەوما بەشی یەکەمی پاڕتی یەکی چیرۆکەکە باسی چیم کردوە ئاوابوو بەس من تۆزێ گۆڕانکاریم تیاکردوە لە خەوما لەبەر دەم دوکانێ شیرینی وەستام سەیارەیەک لەپێشمەوە وەستابوو ئیتر منیش گوێم نەیایە... هەر نازانم چۆن چومە ناو شیرینخانەکە و هاتمە دەرەوە بە کێکێکەوە ئیتر نازانم کێکەکەش چی لێهاو، ئیتر وەڵا مامە منیش چوم بۆلایان ئیتر بێ ئەوەی هیچ بڵێم هاتمەوە بۆلای سەیارەکەم جیسونگیش لەگەڵما هاو هەر نازانم چۆن و لەکوێوە جیسونگ هاو ئیتر وەڵا مامە منیش چومە ناو سەیارەو دەسم کرد بە لێخوڕین جیسونگیشم لەگەڵا بوو ئیتر وەڵا لە پڕا یەک دەعمم کرد درۆی نەبێ بیست تەقلەم لێیا (دانا چنارۆکم شەرمەزار کرد) وەڵا بەجدیمە بەس لە خەوما، ئیتر وەڵا مامە منیش سێری تەنیشتم کرد سێرەکەم جیسونگە بوە بە مینهۆو (خۆشم ئەزانم ئەستەمە بەس ئیتر چیەکەی لەگەڵ خەوا) ئیتر وەڵا مامە لەوکاتەیا پورزایە جیقنە بەگووم هەیە زۆر ڕوم یاوەتێ زۆر بێ شعور بووە دوو لەڕوی ئێوە ئیتر وەڵا مامە خۆی یا بەسەرما نازانم هەر چۆن چۆنی شێت نەبووم ئیتر وەڵا مامە منیش دوو زلەم لێیاو ناردمەوە بۆلای دایکی سێرێکی مۆبایلەکەم کرد سێرەکەم سەعات 6ی ئێوارەیە ئیتر وەڵا مامە منیش ڕاکشامەوە ئەها کە خەوێکی خۆش ئەبینی بەس بەوجۆرە تەواو نابێ كە ئەتەوێ دوای ئەچی لە مێشکی خۆتا سیناریۆیەکی بۆ دروست ئەکەی، ئیتر منیش لە مێشکی خۆما گۆڕانکاریم بۆی کرد و بوو بەم چیرۆکەی ئیستا هەیە ئەرەۆەڵا ئیتر مەبەستیشم ئەمە بوو کە وتم لە خەوی عەسرانەوە سەرچاوەی گرتوە ئیتر سوپاس بۆ خوێندنەوە 
          وەسەلام،