usernotfound5O5

بۆ وات ئەکرد پێم زاڵم ..

usernotfound5O5

دوعای خۆشبەختیت بۆ ئەکەم 
          تا هەمیشە سەرفراز بی
          منیش نەبم ، لای هەر کەسبیت
          هەر بەناز بی
          
          هیواخوازم , لەژێر سایەی
          خواستەکانت ، ژیان بکەیت
          مێرد بە پیاوئ خاوەن کۆشک و 
          سەیارە و ماڵی جوان بکەیت..
          
          میهرەبان بێت
          
          تا دوا ڕادەی میهرەبانی
          بۆن و بەرامەی ماڵەکەت 
          پڕ بکا لە کامەرانی
          
          وشەی ڕەقی شەڕەکانتان 
          هەر بە (گیان و هەناسە) بێت
          ناخۆشترین دەمی ژینتان 
          هەر سەیران و هەر پیاسە بێت
          
          هیوا خوازم عەزیزی تۆ 
          هەزار ئەوەندەی من پیاو بێت
          لەناو خەڵکا بە شەهامەت 
          لە من زیاتر خاوەن ناو بێت
          
          ئاواتمە دوو کۆرپەی جوان
          ناسک و ژیری وەکو خۆت 
          خوای میهرهبان ،لەسەر باڵی
          فریشتەیەک بینێرێ بۆت
          
          هیوا خوازم ، 
          هەرچییەک باشە تۆ هەت بێ
          حەزت لە نیو نیگای مانگ بو
          بە دەم ڕوانینتەوە لەت بێ
          
          ئەی ئەو کەسەی
          بۆت ئەژیام و بۆم ئەمردی 
          هی منیش بای 
          هەر ئەوەنەم بۆ ئەکردی
          
          خەفەت مەخۆ 
          کە لەیەکتری جودا بوین
          قوربانی دەست
          قسەی خەڵک و دوعا بوین...
          
          لەم دنیا
          ئێمە لەیەكتر دابڕاین
          هەردوکمان لەناو ئاگراین
          بەڵام ئەوەی کە هەوڵیدا
          چرای عیشقمان خامۆش بکا
          خوا ئاگری ئەو دنیای 
          لە ئێستاوە بۆ خۆش بکا..
          
          تاکە نووسین رۆحمی هێنایە هەلا بوون ..

usernotfound5O5

لەپاڵ هیلاکی ڕۆحما دانیشتووی دەستەکانت لە زووڵفی لوولما و چاوانت لەسەرما “شانەکانم هی تۆن بۆ گریان !” ئەو بۆنە ئارامەی لێتەوە یەت ئەو دڵە پاکەت و ئەو هەموو میهرەت چاوەکانم لە بینیتا پڕ لە قولایی دڵمەوە ئەپرسم بۆچی کەسێکی وەک تۆم خۆش نەویست ؟ئەو ساتانەی دڵم دەرفەتی خۆشویستنی پێ ئەدام و هێزێکم مابوو بۆ خۆشویستن بۆ کەسێکی وەک تۆم خۆش نەویست ؟ بۆ ڕێم نەدا بە دڵم لە جوانیتا نقووم بێ ؟ بۆ وەڵامی ڕۆژانی باران و نامەیەکی پڕ موحیبەتتم بێ وەڵام جێ هێشت و لە بێ رەحمی خۆما ئیهمالم کرد !”خۆزگە لەم بارانە لە باوشما ئەبووی و تاڵ بە تاڵم بە پەنجەکانم بۆت دابهێنابووایە ..” هیلاکم ! لەوپەڕی هیلاکی و ئاخیری خۆما لامی لێرەی و وەک ئەوەی هەرگیز دڵی پیرۆزتم نەشکاندبێ بەدەورما یەی و ئەچی لە ئاخرین پرسیاری ئەشقا دڵم تاکە پەشیمانی ئەوەیە بۆ نەمهێشت ..بۆ کەسێکی وەک تۆم خۆش نەویست کە دڵم پڕ بکا لە ژیان و جوانی …

usernotfound5O5

هەنگاوێ ئەنێم دوو هەنگاو ئەگەڕێمەوە
          لە سووچە کاولبووەکەی ڕۆحما دەستەکانم لە ئەژنۆما ئاڵاوە
          یەک هەنگاو بۆ دیداری ئەوەی لەم کۆڵانە تاریکانەوە جێماوە دوو هەنگاو گەڕانەوە  لە ترس و بوغز و بەرکەوتنەوە پێت ..