valerie_92
زۆر خراپم زۆر...
لە ناوەڕاستی گۆرانییەکدا
تەلێکی تەمبوور پچڕا..
لە ناوەڕاستی ئاسماندا
ئەستێرەیەک ڕێگەی گۆڕی و
مانگی بە تەنیا جێهێشت
تۆ نەرۆیشتووی..
تەنها پارچەیەک لە دڵمانت برد
ئەو شوێنەی کە کەسی تر لێی نانیشێ
ئێستا سەیری ستەیج دەکەم و
چاوم تەنها بە دوای سێبەری تۆدا وێڵە
گوێم تەنها تینووی ئەو دەنگەیە
کە دەیزانی چۆن برینەکانمان ساڕێژ بکات
چۆن بڵێم "شەش"؟
کاتێک ژماردن لای من لە "حەوت"ەوە دەستی پێکرد
چۆن سەیری ڕووناکی بکەم؟
کاتێک چراکەی تۆ لە ناو گرووپەکەدا کوژایەوە
بڕۆ.. بەرەو خەونە نوێیەکەت
بەڵام بزانە
ئەم ماڵئاواییە، تەنها جەستەیە
ڕۆحت هەمیشە لێرە لە ناو یادگارییەکانماندا
وەک شازادەیەک.. هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوە
ENHYPEN 7 MY SEVEN