valiryaaa7

١٣ ساڵ بەسەر ئەو ساتەوە تێدەپەڕێت کە حەوت گەنج بە خەونێکی گەورە و دڵێکی پڕ لە ئومێدەوە دەرگای جیهانی مۆسیقایان کردەوە. بۆ من کە لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە بوومە بەشێک لەم گەشتە، ئەم یادە تەنیا بۆنەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو گەڕانەوەیە بۆ ئەو ساتانەی کە بە دەنگی ئەوان فێری ئەوە بووم چۆن خۆم خۆش بوێت.
          	لەو کاتەوەی هاتمە ناو دنیای "بی تی ئێس"، ئەوان تەنیا وەک ئەستێرەی سەر شاشە بۆ من نەبوون، بەڵکو بوونە هاوڕێی هەرە نزیکی ڕۆحم لە تەنهاییەکانمدا. لەو ساڵانەدا کە بە گۆرانییەکانیانەوە ژیام، هەستم کرد ئەوان تەنیا مۆسیقا ناژەنن، بەڵکو چیرۆکی ژیانی خۆمان دەگێڕنەوە؛ چیرۆکی کەوتن و هەستانەوە، چیرۆکی خۆشەویستی و ئازار، و ئەو ڕاستییەی کە دەکرێت تەنانەت لە تاریکترین شەوانیشدا، مرۆڤ ڕووناکی خۆی بدۆزێتەوە.
          	ڤی و هەموو ئەندامەکانی تر، بە درێژایی ئەم ٨ ساڵەی کە من لەگەڵیانم، وەک ڕێبوارێک بوون کە ڕێگایان بۆم ڕوون کردۆتەوە. هەست دەکەم لەگەڵ گەشەکردنی ئەواندا، منیش گەشەم کردووە. ئەم ١٣ ساڵەی گرووپەکە، یادی ئەو ساتانەیە کە لە ٢٠١٨ـەوە تا ئێستا، لەگەڵ هەموو دەنگێک و هەموو وشەیەکی گۆرانییەکانیاندا، بەشێکی تازەی ئەم کەسایەتییەی ئێستای خۆم بونیاد ناوە.
          	ئەمە چیرۆکی من و ئەوانە چیرۆکێک کە پڕە لە بیرەوەری و هەستی ناسک. هێشتا وەک یەکەم ڕۆژ، بە هەمان ئەو بڵێسە و خۆشەویستییەوە دەڕوانمە ئەو ڕێگایەی کە لە ٢٠١٣ـەوە دەستی پێ کردووە و تا هەتا هەتایە لە دڵی مندا دەمێنێتەوە. پیرۆز بێت ١٣ ساڵەی ئەو خەونەی کە ژیانی منی گۆڕی.

کتێبێکم ئەسڕمەوە
          بە دڵم نییە هیچ لەوانەیە ڕۆژێک بۆتان بنووسمەوە بە جوانی

valiryaaa7

سڕیویشمەتەوە ئەوەیان
            چواری ترم هەیە ئەوانە تەواو کە ئەوە بە چاکراوی دا ئەنێمەوە
Reply

silentchord_

@valiryaaa7 
            دانیشا کاکە هێشتا خوێنەری کتێبەکانت نەبوومە
Reply

moon_k0_ng

ها قەناسی خیانەتکار 

valiryaaa7

ڕێک ئەبێ پارەشمان بەنێ
Reply

moon_k0_ng

@valiryaaa7 ڤایرۆسێکین دەستکەس ناکەوین شهێرە…
Reply

valiryaaa7

@moon_k0_ng خۆمان ڤایرۆسەکەین
Reply