vsha97

گەورەترین هەڵەی ئێمە ئەوەبوو،هەمووشتێکمان بۆ ئەم ژیانە ویست،وەک بڵێی بۆ هەمیشە لێرە بمێنینەوە.هەڵەکەم ئەوەبوو،وامزانی دەکرێ لەم ژیانە خۆشبەختیەکی کامڵ بدۆزمەوە،ئەرێ،ئەی ئەوکەسەی زوڵمت کرد و مەزڵومێکی وەک منت بەم ڕۆژگارە گەیاند،گەشتویت بە خۆشبەختیەکی کامڵ؟هەرگیز دڵتەنگ نابی؟هەرگیز ئاوات بۆ هیچ شتێ ناخوازی؟لەهیچ شتێ ناترسی؟هەرگیز خەم ناخۆیت؟بۆ درۆ بکەم؟چەندان ڕۆژی خۆشیشم بەڕێ کرد.ئیدی هیچ شتێ لەم ژیانە چاوەڕێ ناکەم.تەنها هەوڵ ئەدەم بە زیندویی بمێنمەوەو باشترین شت بکەم،بۆ ئەوەی بە مرۆڤ بمێنمەوەو نەبمە دڕندە.

vsha97

گەورەترین هەڵەی ئێمە ئەوەبوو،هەمووشتێکمان بۆ ئەم ژیانە ویست،وەک بڵێی بۆ هەمیشە لێرە بمێنینەوە.هەڵەکەم ئەوەبوو،وامزانی دەکرێ لەم ژیانە خۆشبەختیەکی کامڵ بدۆزمەوە،ئەرێ،ئەی ئەوکەسەی زوڵمت کرد و مەزڵومێکی وەک منت بەم ڕۆژگارە گەیاند،گەشتویت بە خۆشبەختیەکی کامڵ؟هەرگیز دڵتەنگ نابی؟هەرگیز ئاوات بۆ هیچ شتێ ناخوازی؟لەهیچ شتێ ناترسی؟هەرگیز خەم ناخۆیت؟بۆ درۆ بکەم؟چەندان ڕۆژی خۆشیشم بەڕێ کرد.ئیدی هیچ شتێ لەم ژیانە چاوەڕێ ناکەم.تەنها هەوڵ ئەدەم بە زیندویی بمێنمەوەو باشترین شت بکەم،بۆ ئەوەی بە مرۆڤ بمێنمەوەو نەبمە دڕندە.

vsha97

لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
          هەرچەند دەگەڕێم بێسەرو شوێن ماوە دڵی من
          ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
          یاخۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
          ئەو هەمدەمی غەمخوارو نەدیمی منە یاڕەب
          ئەو مەحرەمی ئەسرارو قەدیمی منە یاڕەب
          ئەو گەوهەری شەهوار و یەتیمی منە یاڕەب
          کەوتۆتە چ بەحرێکەوە خنکاوە دڵی من
          مەجنونی دوو گیسویی چ لەیلایێکە ئاخۆ
          یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ
          دێوانەیی ئاهوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ
          کام چێهرە پەری دیوە کە ترساوە دڵی من
          کام چێهرە پەری دیوە کە ترساوە دڵی من
          ئەتلێتەوە گاهێ بەخەیاڵی خەت و خاڵی
          ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی
          نازانێ ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
          وەک پوشوپەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من
          وەک پوشوپەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من

vsha97

کەی دەڵێیت نەخێر؟
          کاتێک داواکاریەکان زۆربوون،بڵێ نەخێر..
          کاتێک سەرقاڵ دەبیت بە کارێکەوە،تۆ بۆ بابەتی پوچگەرایی دروست نەکراویت،بە دیهێنراویت بۆ ئەوەی چاکەکار و پاڵەوان بیت،پێویستە پێداگری بکەیت لەسەری.

vsha97

ئەی باڵندە بچکۆلەکە تۆ چیت دەوێت لە ژیان؟
          بۆچی چارەنوسی شومی خۆت دەکەیت بەبەری هێلکەکانت؟
          بۆچی بەرگەی ئەو هەموو نادڵنیایی و دڵەڕاوکێیە دەگریت؟
          بۆچی کۆتایی بەو گەمەیە ناهێنیت،کە تۆ بەشێک نیت لێی؟
          بۆچی لە چارەنوسی خۆت یاخی نابیت؟
          ئایا لە پەڕ و باڵت بێزارنەبوویت؟
          ئەی گوڵە گەنمە تەنیاکە،چیت دەوێت لە دەستەکانی جوتیارەکە؟
          تۆ ئەی گوڵەبەڕۆژە بەدبەختەکە،چیت دەوێت لە خۆرەتاوەکە؟
          ئایا زیندوومانەوە ئەو هەموو کێشمەکێشمەی دەوێت؟
          بۆچی کۆتایی پپێناهێنیت؟بۆچی پشت ناکەیتە خۆرەتاوەکە و سەرت بۆ ئاڕاستەیەکی دیکە ناجوڵێنیت؟
          ئینجا شتێ تر....
          لەوانەیە نەتوانی وەک ساموڕایەک شەڕ بکەیت،
          بەڵام ئەتوانی وەک ساموڕایەک بمری

vsha97

من لە غوربەتی تاریکیدا شت دەنووسم. من هاوارێکی پڕ لە زام و برینی نیشتیمانێکی بێکەسم. کە نیشتیمان دایکم بێ، ڕۆڵەش هەر لە دایکی ئەکا. هەردووکمان بێکەسوکار، برینداری دەستی ڕۆژگار. هەردووک بەمەی خوێنین مەستین. توخوا مەڵێن مەلی شومە. نە من شومم نە نیشتیمانی من شومە. ئێمە هەردووک دوو کۆتری سپی بووین. دوکەڵی ئاگری ئازادی ڕەشی کردووین،کوێری کردووین،باڵبەستی فڕینی کردووین.

vsha97

ئێستا لە قسەکانی هەژار تێگەیشتم.زانیم کە وتی قوربانی،مەبەستی چی بوو.جارێ لەبەر شەقازلەکەی ئەو گێژ بووم،جارێ کە زانیم چی بەسەر گوند و خەڵکەکەم هاتووە.ئیتر فرمێسکم پێنەمابوو بگریم.هەناسەکانم هەزاران ئاهی پەنگخواردووی لەگەڵ بوو.بۆ هەر هەناسەیێ کە ویستبای بێتە دەرەوە لە قورگمدا،گیری دەخوارد.بەسەدان حەسرەت و واوەیلا هەناسەم فڕێ دەدا.ئیدی ئەوان زانیان درۆ دەکەم.دەستیان کردە ئەشکەنجەدانم و لێپرسینەوە،بۆ ئەوەی بزانن من کێم.منیش هیچ کەس نەبووم،نەبویێک بووم،بەرگی زیندویان کردبووە بەرم.زۆر لێیاندام.ئاویان دەکرد بە دەموچاومدا.گیانم گشتی شین هەڵگەڕابوو،بەڵام هەر هیچ کەس نەبووم.
          دوای دووڕۆژ کە هەر ئەشکەنجە دەدرام،سێ پێشمەرگەیان برد و لەبن دیواری ساحەکە گولەبارانیانکردن.تەرمەکانیان زۆر بەبێ ڕێزی ڕاکێشایە دەرەوە،دواتر نازانم چیانکرد.ڕەنگە فڕێیاندابنە زبڵخانەیەکەوە،یانیش کردبیان بە خواردنی سەگەکان.