classiiC_ViBeS

لەوانەیەی ساڵێک دواتر
          یاخود دوای ماوەیەکی درێژ، بێیت سەردانی ئێرە بکەیت بۆ ئەوەی نامە کۆنەکانم ببینیت
          بێیت تەماشای ئەو نامانە بکەیت کە بەدڵ بۆتم ئەنووسی و تۆش ئیهمالت ئەکردن
          ڕەنگە گرنگ نەبووبن بۆتۆ، 
          کێشە نییە ئازیزی ڕۆحم، دڵنیام دوای مەرگم دێیت ئەمانە ببینیت، 
          من هێندەش بێ سوود نەبووم لە ژیانی تۆدا، هەستم بە بێ بەهایی خۆم کرد
          شیرینەکەم سوپاسی هەبوونت ئەکەم لە ژیانە سەختەکەم کە وەک گەردەلولێک وابوو، 
          تۆش خونچەیەکی ڕەنگ ئاڵ بوویت لەدڵمدا خۆتت ناشت، بەرە بەرە وات کرد بێم و گرنگیت پێ بدەم
          لە زۆر کاتە سەختەکانم تۆم لە پشت بوویت، خۆشمویستویت و خۆشمەوێیت، 
          حەزم نەئەکرد ئێستا بێیت بۆ بینینی ئەم نامانە، بەڵێ کە مردم تازە سوودی نامەکانم چییە کە بە زیندوویی بۆتم ئەنووسی....
          وشەگەلێکی زۆرم هەبوو بۆ ووتن وا ئێستا کەمێکیانت بۆ ئەخەمە ڕوو
          بیری ئەو ڕۆژانە ئەکەم هەموو ڕۆژ ئەمبینیت و قسەم لەگەڵ ئەکردیت
          ساڵێک تێپەڕی بەسەر یەکتربینینمان، هێشتا ڕەنگی چاوت و لولی قژتم لەیادە
          خۆشمەوێیت ئەی ئەو کەسەی تەواوی ژیانم بە باشترین ناوم بردوویت
          دەموویست زۆرتر بدوێم بۆت، چی بکەم فرمێسکەکانم ڕێگەم نادەن، هەر ووشەیەک ئەنووسم، فرمێسکێک چاوم جێدێڵێت
          نەئەبوو بەمجۆرە وونم بکەیت لە ژیانت، 
          ڕەنگە ئەمە کۆتا نامەی ماڵئاوایی من بێت بۆتۆ
          کە من ئێستا لەم ئاستەم بەهۆی تەشجیعە جوانەکانی تۆوە بوو
          من زۆر سوپاست ئەکەم، 
          وایە، چوار ساڵ ڕۆمانێکە، ناکرێ بە پەخشانێک باس بکرێت
          هەر ڕۆژێکم جوان بووە بەتۆوە، خۆشمەوێیت ئازیزم
          شعر و پەشخانی زۆرم بۆ نووسیت، تێنەگەیشتیت کە من ئەمەوێت ماڵئاوایی خۆمت لێ بکەم
          کەواتە با ئێستا بیڵێم،،،،،
          ماڵئاوا...❤
          
          
          
          
          
          یوری خوشکت
          بەرواری : ٢١/١/٢٠٢٥ 
          سەعات : دوانزە و سی و سێ خولەکی نیوەشەو

classiiC_ViBeS

شەم پیاوی چاک بە واتپاد داونلۆد کەرۆ

classiiC_ViBeS

@stella_jk20 
            خخخ داونلۆدی ناکا نازانم بۆ 
Reply

stella_jk20

@classiiC_ViBeS 
            کچێ لولو زەمیرت هەبێ وەڵا داماوە 
            مردممم
Reply