w1ndder

دوور بگرە هاوڕێم دوور بگرە
          	لە قوژبنی تەنهایی بخزێ وا دەبینم مێش و مەگەزی ژەهرین برینداریان کردوی
          	بڕۆ بۆ ئەو شوێنەی کە شنەبایی بەهێز و فێنک ئەشنێ
          	بگەڕێوە بۆ قوژبنی تەنهایی تۆ لەنێوان پەستان و چارە ڕەشان ژیاوی خۆت لە قینی شاراوەیان بدزەوە
          	ئەوان لە دژی تۆ سەراسەر ڕق و قینن هەوڵمەدە لەمە زیاتر بیانتارێنی 
          	ئەوان زۆرن و کاری تۆش مێش تاراندن نیە پەستان و چارە ڕەشان تا بڵێی زۆرن
          	زۆر کۆشک و قەڵای بە شکۆ بەهۆی دڵۆپەی باران و ڕسکانی بژاران تێک ڕووخان
          	ئەتۆ بەرد نیت بەڵام دڵۆپەی بەردەوام سوتاندوتی و ئەگەر هەروا بەردەوام بیت کونت دەکا و دەتقڵیشێنێ
          	وا دەبینم بەدەست مەگەزانی ژەهرین وەزاڵە هاتووی وا دەبینم سەد برینی خوێناوی بە لەشتەوە ئەگەشێتەوە 
          	بەڵام هەستی بەفیزت ناوێری توڕەی بنوێنی
          	

lotus2flower

@w1ndder ئەی بۆ نا، ig _notyour.b4by
Reply

w1ndder

@lotus2flower حەزم لێیە کەمێک قسە بکەین بەڵام لێرە نا، ئەکرێ؟
Reply

lotus2flower

@w1ndder  قوربانی تۆ بن،نازانم لەوە زیاتر خۆم سوک کەم بۆو یا نا ھھھە
Reply

Sarsaxtaz

سلام لە جەنابت امیدوارم باش بی
          
          هێشتا وەبیرم ماوە ئەو کتێبەی پێشنیازت کرد،
          هەڵبەتە مەجال و کاتم نییە… بەس با ئەو مانگە هەشتە بڕوا إنشاءالله بەناو دەکەوم، تەماشایەکم کرد خۆش دیارە لە کتێبخانەی ئەپە کوردیەکەش هەیە

w1ndder

سلام لەتۆش ئەزیزی
            
            تێئەگەم واللە، منیش چەنێکە ئەمەوێ خوێنەری پێچەڵان بم ناگونجێ، خوێندنەوەش مێشک و کاتی خۆی ئەوێ، جا هەرکاتێ بێت گرینگ نیە گرینگ ئەوەیە تۆش خوێنەری ئەو شاکارە کتێبەبی 
Reply

w1ndder

دوور بگرە هاوڕێم دوور بگرە
          لە قوژبنی تەنهایی بخزێ وا دەبینم مێش و مەگەزی ژەهرین برینداریان کردوی
          بڕۆ بۆ ئەو شوێنەی کە شنەبایی بەهێز و فێنک ئەشنێ
          بگەڕێوە بۆ قوژبنی تەنهایی تۆ لەنێوان پەستان و چارە ڕەشان ژیاوی خۆت لە قینی شاراوەیان بدزەوە
          ئەوان لە دژی تۆ سەراسەر ڕق و قینن هەوڵمەدە لەمە زیاتر بیانتارێنی 
          ئەوان زۆرن و کاری تۆش مێش تاراندن نیە پەستان و چارە ڕەشان تا بڵێی زۆرن
          زۆر کۆشک و قەڵای بە شکۆ بەهۆی دڵۆپەی باران و ڕسکانی بژاران تێک ڕووخان
          ئەتۆ بەرد نیت بەڵام دڵۆپەی بەردەوام سوتاندوتی و ئەگەر هەروا بەردەوام بیت کونت دەکا و دەتقڵیشێنێ
          وا دەبینم بەدەست مەگەزانی ژەهرین وەزاڵە هاتووی وا دەبینم سەد برینی خوێناوی بە لەشتەوە ئەگەشێتەوە 
          بەڵام هەستی بەفیزت ناوێری توڕەی بنوێنی
          

lotus2flower

@w1ndder ئەی بۆ نا، ig _notyour.b4by
Reply

w1ndder

@lotus2flower حەزم لێیە کەمێک قسە بکەین بەڵام لێرە نا، ئەکرێ؟
Reply

lotus2flower

@w1ndder  قوربانی تۆ بن،نازانم لەوە زیاتر خۆم سوک کەم بۆو یا نا ھھھە
Reply

w1ndder

ئەوڕۆژە چومە کوچەیەکی خاڵییەوە و دەستمکرد بە گریان، نا دەستم نەکرد بە گریان، بەڵکو سەرم دەدا بە دیوارەکەدا، تا دەمتوانی سەرم دەدا بە دیواری بەردینی ماڵێکدا، تا هەموو گیانم دەبوو بە خوێن. دەمگووت «بۆ بەدبەختی وەکو من وەکو من نامرم و تۆ دەمریت... بۆ جانەوەری وەک من دەژی و تۆ دەمریت... بۆ ماڵوێرانی وەک من ناکوژرێ و تۆ دەکوژرێیت؟». بەو ئازارانەوە خۆم گەیاندە ماڵەوە، بە درێژای ڕێگا وەکو شێت هاوارم دەکرد، هەر درەختێکم دەبینی سەرم پیادەدا، هەر دیوارێکم دەبینی سەرم پیادەدا، چنگم دەکرد بە خۆڵی هەموو کوچەکاندا و دەمدا بە دەموچاومدا. هاوارم لە خۆم دەکرد «سەریاس بەتەنیا مایتەوە، کوڕی قەحبە بە تەنیا مایتەوە... وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت... هیچ»

nnh_koye

@w1ndder اوە قندەر بو لە تیکتۆک جواب نادەیەەە الیی حەزت لەەوزوعەکە نیە
Reply

w1ndder

@nnh_koye بلوکبە خویری 
Reply

nnh_koye

@w1ndder کورە دە بەسە منالە حیز
Reply

w1ndder

ئێوارە درەنگ نزیک خۆرئاوا
          وەستام لەبەردەم کۆمەڵێ چاوا
          چاو کام چاوانە وەکو ئەستێرە
          هەر بەتەنها چاوی من کوێرە
          یەک لەگەڵ یەکتر بە خەندە ئەدوان
          ئەدرا بەیەکدا چەندە لێوی جوان
          هەر سەیرم دەکرد لەسەر خۆم و ورد
          لەپڕ یەکێکیان چاوی لێم داگرت
          قەت بڕوام نەکرد ئەمە بۆ منە
          چونکە ناوی من لە دڵا ونە
          دووبارە پێڵوی چاوی ترازان
          منیش بەبێ ترس وەڵامم سازان
          چومە بەردەمی لایەوە وەستام
          بۆ ژین و مردن وا لەبەردەستام 
          بێ ئەوەی بدوێم وتی براکەم
          ئەوە دو ڕوپیە ئەوە پارەکەم
          بۆم بەرە ماڵ بۆ فڵان گەڕەک
          بیدە دەس یەکیان مەڕێسە مەڕەکە
          سەرم لێی سوڕما هەر بە لاچاوێ
          وتم ببورە من پارەم ناوێ
          وتی ئەی حەماڵ لەکوێ ئەوەستێ
          ئیتر خەریکبوو دڵم بوەستێ

w1ndder

جاریکیان کابرایةکی کةمزە تویکلی موزی بینی،، وتی ئةهوووووو دیسان ئەخلیسکیم. بو بةشداریکردن لە خزمةتکوزاری کؤمیدیا ١ بنیرە بو 3811 نرخی نامە 180 د.ع

nnh_koye

@w1ndder اهههە من بەزداریکردنم ناوی همیسة لهەلامی زنە کومیدیەکەم
Reply

w1ndder

​شەو داهات و دیسان دڵ بوو بە مەنزڵگەی خەیاڵێکی قووڵ
          غەم لە دەرگای بیرم دەدات، وەک با باوەش دەکا بە گەڵای ژاکاو و کڵ
          ​من و تەنیایی و مۆمێک، سێ هاوڕێی دێرینی یەکین
          لەم بێدەنگییە بێپایانەدا، بەدوای مانا کای کۆن بە با دەکەین
          ​شەو هاوڕێزم نییە، تەنها پەردەیەکی ڕەشە بۆ سەر شانۆیی ژان
          کە تێیدا مرۆڤ ڕووبەڕووی خۆی دەبێتەوە، بێ دەمامک و بێ زمان
          ​خەم چییە؟ ئایا میوانێکی نەخوازراوی سەر ڕێگای ژیانە؟
          یاخۆ خۆدی ڕاستییە و ئێمە لێی ڕادەکەین بەرەو ئەفسانە؟
          ​لەم شەوەدا تێدەگەم، کە غەم نیشانەی زیندوویی بوونە
          دڵێک کە نەشکێت و نەسوتێت، چۆن دەزانێ مەعریفە و عیشق کوێنە؟
          ​ئەی شەوی درێژ، تۆ نە دوژمنی منی و نە دۆستی خەمەکانم
          تۆ تەنها ئاوێنەیەکی ڕوونی بۆ نیشاندانی برینی ناخ و گیانم
          ​مۆمەکە دەمرێ و شەویش بەرەو ئاوابوون هەنگاو دەنێ
          بەڵام غەمی یاوەر لەگەڵ سپیدەدا، هێشتا پێم پێدەکەنێ

w1ndder

لەو ڕێگەیە زۆر ئەترسام
          دەستی بارانێک بگرم و کەچی تۆنەبی
          لەو ڕێگەیە زۆر ئەترسام دنیا بڕوخێ و سێبەری تۆم لەگەڵ نەبێ
          ئەترسام
          زۆر ئەترسام
          بۆ دواجار پێو بڵێم
          وێرانمکە
          وێرانمکە تا پێت نەڵێم خۆشمەوێی
          وێرانمبکە.

w1ndder

ئەرێ ئەی بە زولف و ڕوخسار سەنەمی چین ماهی تابم
          دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نمەک و مەزەی شەرابم
          من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەری غەمزەکەی جەلابم
          بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟
          وەرەوە، بە شەرتی جاران، ڕۆژی سەد جارت فیدا بم
          لە وێرانەی دڵی شێواوم شیوەن و واوەیلایە و ڕۆڕۆ
          ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆسۆ
          بوومە ئەفسانەی وڵاتان: شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
          خاڵی چاوت، گۆشەی ئەبرۆ، دوودینیان کردم لەسەر تۆ
          یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقا بم
          تۆ مەلەک و فریشتە و پەری، گوڵدەم و گوڵبەر و دڵبەری
          لالەڕەنگ و فەڕەنگی چینی، شۆخ و شەنگی، خەتا و بەڕبەڕی
          نازک و نازەنین و شیرین، ئاوێنەڕۆژ، ڕەنگ ئاگری
          لەنێو مەنزەرەی دوودەری خۆشە سەیری مەوجی بەحری
          وەرە سەر چاوم عەزیزم، چی دەکەی لە دڵەی کەبابم؟
          ئەو شۆخە بە تای زولفانی زنجیری کردم دێوانە
          ڕووحمە، ڕووحی کێشاوم! ڕووح نییە لە ڕووح بێگانە
          ئاشکار و دیار و مەخفی، دوور نییە، نەزدیکە جیرانە
          غەرەزم چونکە پەنهانە وەڕەزم لەو جیسم و جانە
          مەرەزم مەرگی دەرمانە، هەر ئەزم بۆ خۆم حیجابم
          عاشق وا دەبێ، بە هەموو دەم چاو پڕ ئاو، دڵبڕاو و مەحزوون
          پێی هەوای بشکێ، پێی نەمێنێ غەیری هوو لە دەروون و بیروون
          خاکی ڕێی دڵبەری وە بزانێ سورمەیە بۆ چاوی پڕخوون
          سەگەکەی ڕێبازی لەیلێ وەرە سەر دوو چاوی مەجنوون
          دونیام ئەو ڕۆژە لێ ڕوونە خاکی بەرپێی ئاشنا بم
          ڕووحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە، تا بە کەی کوشتەی نازت بم؟
          دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە، تا نەمردووم هەمڕازت بم
          جارێک بە کەرەم بمدوێنە من فدای دەنگ و ئاوازت بم
          مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
          من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم!
          بەزەییت ئەر هەبێ یا نەبێ بەندەی باڵاتم، سەد شا بم
          تو خودا دڵم مەشکێنە من کە وا عاشقێکی چا بم
          سەرەکەم فیدات عەزیزم وەرە زیز مەبە لە سەر دڵ
          سەرە پایەبەندی تۆیە، دڵە ماڵی خۆت هەتا بم
          بە کەمەندی تۆوە بمرم خۆشترە نەوەک ڕەها بم
          کوتم: ئەی شای دڵنەوازان مانگ و ڕۆژن موشتەریی ڕووت
          دڵی چاکی پاکی بازان پێ بە داوی زولفی جادووت
          لە غەمی ویساڵی ڕووی تۆ جگەر و هەناوی من سووت
          خۆش بوو ئەو دەمەی گوڵ پشکووت شەکەر دەباری لە یاقووت
          لادە لێم وەفایی دەیکوت: تۆ گەدا من شا بۆت نابم