whoi4mi

خۆشەویستم...؟
          	تۆ من ئەناسیت ڕاستە..؟ ئەزانیت کە چەندە مرۆڤێکی جوانم.؟
          	هەموویان لۆمەی سارد و سڕی و دڵتەنگیم ئەکەن.
          	هەندێکیان پێم ئەڵێن " جێی هێشتوویت و درۆ ئەکات"
          	هەندێکیان هاوخەمی منن و ئەڵێن "بەرگە بگرە پێی شاد ئەبیت"
          	هەندێکیان حەسودی ئەبەن و بەنەفرەتم کردوون.!
          	ئەزانیت؟ من باوەڕم بەخوداکەمان هەیە
          	وە لە قوڵایی و ناخی دڵمەوە باوەڕم بەتۆ هەیە.
          	تۆ ئەگەڕێیتەوە. دەستە ساردەکانم بەم شێوەیە جێناهێڵیت.
          	تۆ ئەگەڕێیتەوە. برینەکانم تیمار ئەکەیت و لە باوەشم ئەگریت.
          	دڵنیام وەک یەکەم ناوی خۆم و دووەم ناوی خۆم کە تەنها تۆ دەتوانیت بەم شێوەیە بانگم بکەیت !. تۆ ئەگەڕێیتەوە.
          	بەڵام هەموو کاتێک کە دەگەڕێیتەوە و نامێنیتەوە!
          	من لە چاوەڕێ کردنت زۆر ماندوو بووم..!
          	تۆ ئەمسوتێنیت چونکە من وەک ئاگری جەهەنەم وام
          	گەر بیسوتێنیت ئاگرەکە گەورەتر و گەورەتر ئەبێت.
          	لێرە گیرم خواردووە بێ تۆ. بەڵام تاکە هیوای ژیانی منیت.

whoi4mi

خۆشەویستم...؟
          تۆ من ئەناسیت ڕاستە..؟ ئەزانیت کە چەندە مرۆڤێکی جوانم.؟
          هەموویان لۆمەی سارد و سڕی و دڵتەنگیم ئەکەن.
          هەندێکیان پێم ئەڵێن " جێی هێشتوویت و درۆ ئەکات"
          هەندێکیان هاوخەمی منن و ئەڵێن "بەرگە بگرە پێی شاد ئەبیت"
          هەندێکیان حەسودی ئەبەن و بەنەفرەتم کردوون.!
          ئەزانیت؟ من باوەڕم بەخوداکەمان هەیە
          وە لە قوڵایی و ناخی دڵمەوە باوەڕم بەتۆ هەیە.
          تۆ ئەگەڕێیتەوە. دەستە ساردەکانم بەم شێوەیە جێناهێڵیت.
          تۆ ئەگەڕێیتەوە. برینەکانم تیمار ئەکەیت و لە باوەشم ئەگریت.
          دڵنیام وەک یەکەم ناوی خۆم و دووەم ناوی خۆم کە تەنها تۆ دەتوانیت بەم شێوەیە بانگم بکەیت !. تۆ ئەگەڕێیتەوە.
          بەڵام هەموو کاتێک کە دەگەڕێیتەوە و نامێنیتەوە!
          من لە چاوەڕێ کردنت زۆر ماندوو بووم..!
          تۆ ئەمسوتێنیت چونکە من وەک ئاگری جەهەنەم وام
          گەر بیسوتێنیت ئاگرەکە گەورەتر و گەورەتر ئەبێت.
          لێرە گیرم خواردووە بێ تۆ. بەڵام تاکە هیوای ژیانی منیت.

whoi4mi

هەر جارێک کە دەستت لێ ئەدەم
          گوێم لێیە کە فریشتەکانی تر ئەگرین
          ئەوان نایانەوێت ئێمە بەیەکەوە بین.
          خۆشەویستییەکەمان ئەوانیان ترساندووە!
          ئازیزم من و تۆ. وا لە فریشتەکان ئەکەین بگرین!
           #maketheangelscry.

whoi4mi

ئەی ڕەشەبای کۆتا مانگی ساڵم
          جوانترین ڕێکەوتی ژیانم.
          دەنگی شەپۆڵی نەبیندراو و تاریک
          خۆشەویستترین گۆرانی ڕۆحی من
          ئاڕاستەی ڕاستەقینەی ژیانم
          شەرم و پێکەنینە جوانەکەت
          ئارامکەرەوەی شێواوی و بوغزەکانم.
          ڕوخسارە سروشتی و فریشتەییەکەت
          وەرە و بپرسە چۆن ئەکرێت بیرت نەکەم؟!
          گەر بەهانەیەک ئەدۆزیتەوە بۆ پرسین لێم.
          لەماڵی خۆم ئاوارەی خۆشەویستی تۆم
          خەیاڵی تۆ لەنێو سەرما ون نابن.
          دوعا ئەکەم بۆ باش بوون و دڵخۆشیت
          ئەزانم کە بێ من وانیت بەڵام ئەرکە بۆتۆ!
          ڕۆحم ماندووە و بێ خەو یان زێدە خەوم.
          بێ خەوم بەهۆی خەیاڵ و بیرکردنەوە لێت
          زێدە خەوم بەهۆی ئەو خەونانەی بەتۆی ئەبینم
          بچوکترین خانەی لەشم بیری تۆ ئەکات و خەمبارە.
          بیری بوونت و بۆنی باوەشی قووڵت ئەکەم
          ئەکرێت چیتر خەیاڵ نەکەم و لەباوەشت بخەوم؟
          بۆ کوێ بڕۆین هەر یەکتر لە باوەش ئەگرینەوە.
          من ئەهێڵم گازم لێ بگریت و یاری بەقژم بکەیت.
          وە تۆش دەست و بۆنی قژی ئاوریشمتم پێ دەدەیت.
          دەی ئاخر هێندە سڵاوم لێ مەکە و ڕابکەیت.
          ئەزانیت خەریکە بەنەبوونیت شێتم ئەکەیت؟
          خۆشەویستیم بۆ تۆ. وەک گڕکانێکی لێهاتووە.
          ڕەنگە بەهۆی خۆشەویستی زۆرمەوە بتسوتێنم.
          مەترسە. هێندە پیرۆزیت لەخاکی دڵی مندا
          بوونی هەموو کەسێک نەبوونیشت پڕ ناکاتەوە.
          چاو لەڕێگام و چاوەڕێ ئەکەم.
          ئاخۆ ئەکرێت سڵاوێکی تۆم پێ بگاتەوە.؟!
           #هاوڕۆحە هەمیشەییەکەت.

whoi4mi

ئەو کەسێکی ئاسایی نیە. ئەو تایبەتە.
          ئەو بەڕاستی توانی دڵی من بەدەست بهێنێت.
          ئەو توانی وا لە ڕۆحم بکات کە بەهێز بێت.
          ئەو وای لە من کرد پەشیمان ببمەوە لەئازاردانی خۆم.
          ئەو توانی بیرۆکەی خۆ خوشتن لە مێشکی من دەربکات.
          ئەو وای لە من کرد هەموو بیرۆکە خراپەکان لەمێشکم بڕۆن.
          ئەو بە تەواوی چارەسەری برینەکانی کردم بە بەها پێدانەکەی.
          ئەو وای لێ کردم کە خۆمم خۆش بووێت پاشان ئەو.
          

whoi4mi

مەخەوە تۆزێکی تر هەواڵی ئەوت پێ دەگات.
          مەخەوە ئەو تۆزێکی تر نامەت بۆ ئەنێرێت.
          گەر خەویشم لێکەوت. من لەنێو خەوێکی زۆر قوڵدام.
          هێندە قووڵ کە خەون بە ئارامترین جێگا دەبینێت.
          خەون بەوەوە دەبینێت کە فریشتەیەکی لەباوەش گرتووە.
          زۆر تووڕە دەبم. شێت دەبم. کاتێک خەبەرم ئەکەنەوە.
          کاتێک خەونەکەم لێ تێک ئەدەن کە لەگەڵ تۆم.
          ئاخر خوداش دەزانێت من چەند بیرت ئەکەم ئازیزی ڕۆحم...

whoi4mi

بیرت دەکەم. بەڕادەیەك کە بۆ مردنی ئازیزانیشتم نەگریاوم..
          بەڵام زۆر بە ئاسانی ئەتوانم بەهۆی بیرکردنتەوە بگریم و بمرم!

whoi4mi

بۆ ساتێک تێڕامان و بۆم دەرکەوت کە لە هەموو خزم و کەس و کار و ماڵەوەی خۆم لە هەر هەموویان تەنانەت مناڵترین تا گەورەترینیان کەسێکی وەک من نەفرەت لێکراوی تیا نیە ئەوان هەموویان فریشتەی چاکەن و من فریشتەی فەسادی و خراپەکار ئەمەی ئەیڵێم بەئازارە چاکەکاران لە ناخی خراپەکارەکان تێناگەن چونکە ڕێگای هەردووکیان جیاوازە بەهەشت و دۆزەخ.