Authormorticia

سلام وعلیکم ئەزیز گیان،
          هیوادارم لەباشیدا بیت.
          
          تەنها هاتم وەک خوشکێک چەند قسەیەکت بۆ بکەم، وەک هاودینێک و وەک هاو میلەتێک.
          
          ئەمەوێت بڵێم کارێکی ڕەوا نیە کە پشتگیری هاوڕەگەز خوازی بکەیت، بەو کارەت هەردوو دونیا لەدەستی خۆت ئەدەیت و ژیانی خۆت وێران ئەکەیت.
          
          ئەزانم لەوانەیە نەفست ڕێگەت نەدات و داوای زیاتر بکات بەڵام تۆ بەهێزبە بەسەر نەفستدا زاڵ ببە.
          
          هەموومان گوێمان لە چیڕۆکی قەومی لوط بووە کە چ کارێکی قێزەونیان کرد و خودای گەورەش بە چ شێوەیەک نەفرینی لێکردن.
          
          دڵنیام تۆش ناتەوێت لەم قەومە بیت و ئەتەوێت بە بەهەشتی پان و بەرین شاد ببیت.
          
          هەموومان هەڵەمان کردووە و گوناهمان هەیە، هیچ کەسێک بێگوناهـ نیە بەڵام پێوستە هەوڵ بدەین کەمترین گوناهـ بکەین، ئەو پشتگیری کردنەشی تۆ ئەیکەیت یەکێکە لە گوناهە هەرە گەورەکان.
          
          تا ئێستا بیرت کردۆتەوە گەر دایک و باوکت بزانن چی ڕووئەدات؟ ئەوان سیقەیان پێکردوویت و خۆشیان ئەوێیت بۆیە مۆبایلێک و خەتێکییان بۆ دابین کردوویت بۆئەوەی بەشێوەیەکی ڕاست بەکاری بهێنیت نەوەک بڕۆیتە ڕیزی گوناهکارانەوە، ئەی ئەگەر خەڵکی بزانن چۆن سەیرت ئەکەن؟ ئێستا لەوانەیە بڵێیت من گوێ بەخەڵکی نادەم ئێ خۆ دایک و باوک و خزمەکانت و خێزانەکەت خەڵک نین ئەزیزم!!!
          
          بۆیە تکایە ئەم قسانە بەهەند وەرمەگرە و بیرێکی لێبکەرەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکە ئینجا تێئەگەیت کە ئێمە لە چاکەی تۆ قسەت بۆئەکەین و وەک هاو دینێک خۆشمان ئەوێیت.

say_helal

سەلـــام خاتوونیلە دڵــا شیرین ، هەڵبەت خۆشمــان دەوێیت و وەک خـــوشکی ئێــمەیت، نامەوێت تووشی گوناهــ بیت 
          داواکارم لێـــت بوەستیت لە پشتگیری کردنــی نوسەرانــــی گەی..
          
          داواکارم لـــێت قسەکانــــم لە دڵ نەگــرین ڕوومەت هەنــگوین
          تەنها باشەی تۆم دەوێت بەخودا
          دەزانـــم خراپەی ئـەم پشتگیریەت چۆنە و ناشمەوێ تۆ تووشی خراپــە ببیت 
          
          هیوادارم واز بێــنیت لە خوێندنــەوەی چیرۆکی گــەی و هاوڕەگەز خواز..

candy_18_18

سڵاو  دەمەویست بپرسم هەر بەڕاستی ئەوەندە پشگیری شتێک ئەکەی کە دژی ویستی خوایە ؟؟ 
          
          ئەزانی قەومی لوط لەبەر هاوڕەگەزخوازی خوا لەناوی بردن ، گەر تا ئێستا نەتزانیوە ئەم پشگیری و کۆمێنت و لایکەی ئەیکەی گوناحێکی گەورەیە و بڵاوکردنەوەی فەسادە تکایە لێرەوە بوەستە
          
          گەر ناتوانی دەست بەسەر نەفسیشتدا بگری و هەر خوێنەر دەبی هیچ نەبێ کۆمێنت و لایکیان بۆ مەکە  و پشگیریان مەکە 
          
          گەر تەنها خۆت خوێنەر بی گوناحەکە هەر بۆخۆتە و ئەچیتە گۆڕی خۆت 
          
          بەڵام گەر پشگیری بی و ئەکتیڤی کەی ئەوە گوناحی بەردەوام بوونی نوسەرەکەش لەسەر شانی تۆیە