hudi_97

ســەردەمێــکـە دوور لـەبــاڵات وا لـەشـارانـا ئەژیــم
          ژیـن چ ژینـێ، چـاوەکـانـم گیـرۆدەی ئـاخـر شـەڕیـم
          
          جـار نـەجـارێ دێتـە بیــرم ژینـــی ڕابــردووم لـە دێ
          سێبــــەری دارانــی جــوان و خێـزەڵانــی دەوری ڕێ
          
          خوڕەی فرمێسکی حەسرەت جا لە چاوم دێتە خـوار
          بـۆ خـۆم و بۆ بەختـی سـەرگەردانـم ئـەگریـم زار زار
          
          دڵتـەنگـم بـۆ لێـوی ئـاڵ و دوو دیـــە شەرمینـەکــەت
          بـۆ دەرئێوارانی حـەوش و سـۆزی مـەڕ دۆشینەکـەت
          
          
          
          بـەرە بەیـانی ٧ کانـوونـی دووەمـی ٢٠٠٤
          شــاخـان : لەسـەر کانـی عـاشقــان
          نــالـی بـۆ لەیـلای دڵبـەری
          
          
          https://www.wattpad.com/story/377189821?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=share_reading&wp_page=reading_part_end&wp_uname=hudi_97