liliammrmyy

سڵاو بە قوربان بە حوکمی ئەوەی تازە دەستت بە نوسین کردووە و تازە نوسەری وەک خوشکی گەورە هەندەک ئامۆژگاریت دەکەم کە منیش بەر لە ئێستا چەند کتێبێکم هەبوو، وەک یەکەم نوسین و چیڕۆک ماشاءالله باشت کردیە ، بەس مادەم ئەتو چیڕۆکەکەت لە گوندی دەسپێکریە کەمەک ژیانیان بە زەحمەت کە چونکە لە سەردەمدا ژیانی گوندی هەندە ئاسان نییە ، وە دوو کاتێک نوسینەکە دەنوسی با ئیموجی و شتی تیا نەبی چونکە وات لێدەکات نوسەرێکی تەمەڵ دەرکەویت تۆ پێویستە بە نوسین وەسفی کات و ساتەکە بکەیت و کە پێدەکەنن یان دەگرین نەک بە ئیمۆجی  سێیەم کاتێک دەنوسی وێنەی جل و شت دامەنێ ئەوەندەی دەتوانی وەسفی بکە ، وە با جلی مۆدێرن و ئەوشتانە نەبن ، چونکە بە حوکمی ئەوی لە گوندی دەژین لەو جێیانە ئەو جلانە هەر ڕێگە پێدراو نیە ، با جلی ڕەسەنی کوردیان لەبە بیت یان ماکسی ، بەس ئەگەر شێوازی چیڕۆکەکەت هی سەردەمی کۆن بیت ئەوا با تەنیا جلی کلتوری کوردی بیت ، ئەگەر نوێ بو نا ، ئاساییە هەر چ جلەک بیت بەس لە سەر شێوازی ئەوروپا نەبیت ، چیڕۆکەکەشت بە حوکمی ئەوەی کوردییە دەبیت لەدور عادەت و تەقالیدی کوردی بڕۆی نەک هی ئەوڕوپی،  یانی لەدوور کۆمەڵگای بڕۆی،  هەر تێبینیەک شتەکت هەیە پێ بڵێ یارمەتیت دەدەم بە قوربان ، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم،  هەندەک هەڵەی تریش هەبو بەس بە پێی کات چاک دەبیت❤

liliammrmyy

@xapaaaa گیان لە خزمەتام ، سەرکەوتوبیت ان شاء الله هیوادارم لە داهاتوودا وەک نوسەرێکی سەرکەوتوو بت بینم 
Reply

xapaaaa

@liliammrmyy سڵاو لە تۆش ئەزیزم زۆر سوپاس بۆ هەموو وشە جوان و بەنرخەکانت ، وەڵا گیانەکەم خۆشم بەتەمام انشاءاللە هەر بیتمۆجی و وێنە لابەرم  چونکە وەک تۆ وتت زۆر تەمەڵانە دەر دەکەوێت ئینجابۆ گوندەکەش ئەونەی زانیاریم لەسەری هەبێت نوسیومە وەک قاپ شۆردن و جل شۆردن لەسەر کانی وبەزۆر بەشودان و هەنێک شتی تر ، ئینجا دووبارە سوپاس بۆ ئەو کۆمێنتە جوانەو بەڕاستی زۆر دڵی خۆش کردم گیانەکەم،،
Reply