xiabun-1

مانەوە لەنێوان مانەوە و ژیان ، جەنگان بۆ ژیان لەنێو ژوورە ترسناکەکانی نەشتەرگەری بە ئەگەری دەرچوونێکی کەم کاتێک هەناسە پیرۆزەکانی بەرگریان نییە ...
          خۆی تاقە کەسێک لەژوورەوە و دەیان شین و گریان لە دەرەوە:)
          ڕەنگی بۆتە ڕەنگی خەزان ، دەستەکانی سارد و بێ ڕۆح ...
          هەموو ئەوەی دەیڵێن
           "ئەو شەوەی هەموو شتێک یەک لای ئەبێتەوە "
           هەنسک و فرمێسکەکانی لەنێو باوشی من
           "جێم ناهێڵێ دایە؟ جێم ناهێڵێ وایە ؟:)" 
          ڕۆح پێش هاتنی دیسەمبەر بەستی....

xiabun-1

بۆ وا قسەئەکەی لەگەڵی ؟ بۆ وا بانگی ئەکەی ؟ بۆ وای پێ ئەڵێی؟
          گلەیەکانم قوت یاوە ، نە بۆڵە بۆڵ و نە گلەیی تەنها بێدەنگ مامەوە !
          هەر لەسەرەتاوە ماڵی من نەبووی ، گلەی چی و غەمینی چی و توڕەیی چی ...
          بەکام ماف بمپرسیایە ؟ ڕەنگە ...تەنها ڕەنگە...بتوانی دڵخۆش بی و گونجاو بێ بۆت کەسێک کە دڵت ئینتیخابی کردبێ نەک چەشنی ئەشقی دایکێکی تاک لایانە ...خۆم و میهری ئەو دایکەشم خستە نێو دۆزەخەوە جارێ تر بەسەر سەری تۆوە بێ .