yarrmm1

چیرۆکێکی نوێم بڵاو کردۆتەوە
          	بەڵام تا دوای تەواوبوونی چیرۆکی
          	حەڵاڵەکەی’نەترس’ پارت لێ داناندرێ
          	
          	چیرۆکە تازەکە بە ناوی «نشینگەی ئاین»
          	وە جارێ نازانم کە ئەیسڕمەوە یان نا
          	دڵم ئەڵێ بیسڕەوە، مێشکم ئەڵێ نا

SanYousif

سلام علیک یارا گیان چۆنیت؟ تەندروستیت چۆنە؟ عەمەلیاتەکەت بەسەلامەتی تەواو بوو؟ زۆر خەمم بوو هەر سەلامەت بیت یاڕەبیی زۆرم خۆشەوێیییی

_dilaneee

سڵاو لە یارا خان هیوام زۆر زۆر باشی و سەلامەتیتە،
          یەک حەزم کرد دەستخۆشیو لێ بکەم بۆ نوسینی حەڵاکەکەی نەترس هەر سەرکەوتو بیت و بەردەوامبیت دەست خۆش شتێکی زۆر زۆررر جوان بووو 
          
          جا دوش هەرزوو ئەمویست تەواوی کەم بێم هەواڵت بزانم، چونکە نوسیبوت عەمەلیاتت هەیە هیوای زۆر سەلامتیو بۆ ئەخوازم ان شاء اللە تێیئەپەڕێنی و ئاسان ئەبێت بۆت خوا گیان خۆی ئاگای لێت بێت دڵخۆش ئەبم بە سەلامەتیت

yarrmm1

دیلانێ خان، زۆر زۆر سوپاس بۆ وشە جوانەکانت ئەزیز گیان، مەمنون هەناسەکەم، ئینجا ئیشەڵا هەر بەردەوام ئەبم و بە چیرۆکی جیاواز و جوابتر یەمەوە بۆ لاتان، سووپاسی هەواڵ پرسینەکەت و خەمخۆرییەکەت ئەکەم بەساقەوبم، نازانم چیت بۆ بنووسم بەڕاستی، دووبارە سوپاس♥️.
Reply

_Leylaa_1

سڵاو لە تەواوی نووسەران و ئەستێرە گەشەکانی واتپادی کوردی، خۆشحاڵم کە جارێکی تر بە پڕۆژەیەکی نوێ و پڕ بایەخەوە دێمەوە خزمەتتان. لەم قۆناغەدا بە پێویستم زانی کە ئێمە وەک نووسەران و خوێنەرانی چیرۆکە کوردییەکان لە شوێنێکدا کۆببینەوە؛ ئامانجمان تەنها نووسین نییە، بەڵکو پەرەپێدانی زیاتری زمانی شیرینی کوردی و پاراستنی ڕەسەنایەتییەتی لە جیهانی چامە و چیرۆکدا.
          بۆیە بڕیارمدا گرووپێکی تایبەت دروست بکەم بۆ ئەوەی
          یەکگرتوویی: نووسەرانی چیرۆکی کوردیواری لە ژێر یەک سەقفدا کۆببنەوە.
          ئاڵوگۆڕی ئەزموون: پرس و ڕاوێژ بکەین دەربارەی تەکنیکەکانی نووسین و گەشەپێدانی کارەکتەرەکان.
          زمانەوانی و ڕێزمان: هاوکاری یەکتر بین لە ڕاستکردنەوەی هەڵە ڕێزمانییەکان و دەوڵەمەندکردنی شێوازی دەربڕین.
          پشتیگیری مۆڕاڵی: ببیینە کۆمەڵگەیەکی هاوکار و نایاب کە هاندەری یەکدی بین بۆ بەردەوامبوون
          جگە لە نووسەر پێویستمان بەو کەسانە دەبێت کە بەڕگی چیرۆک درووست دەکەن بۆ ئەوەی یارمەتی دەری نووسەران بن
          سپاسگوزاری بەشداری و پشتیگیری بەردەوامتانم. ئێوە ڕووناكی نێو ئەدەب و نووسینی کوردیین!
          هەرکێ ئەیەوێ بەشدار بێت ڕیپڵای ئەم ڕاگەیەندراوە بکات و لە تیکتۆک نامەم بۆ بنێری

yarrmm1

چیرۆکێکی نوێم بڵاو کردۆتەوە
          بەڵام تا دوای تەواوبوونی چیرۆکی
          حەڵاڵەکەی’نەترس’ پارت لێ داناندرێ
          
          چیرۆکە تازەکە بە ناوی «نشینگەی ئاین»
          وە جارێ نازانم کە ئەیسڕمەوە یان نا
          دڵم ئەڵێ بیسڕەوە، مێشکم ئەڵێ نا

yarrmm1

کەڤەری چیرۆکە تازەکەم جوانە؟
          
          «حەاڵەکەی’نەترس’»

GARDON_211

@yarrmm1 وێنەی چیروکەکەت
Reply

yarrmm1

@GARDON_211 وێنەی چۆن گیانەکەم؟
Reply

GARDON_211

@yarrmm1 باشە ئەوە بۆ لەناو پێنترێسا وێنەی وەها بۆمن ناهێت تو چی دەنوسی تا هی وا بێت
Reply