zent0path

یەک دەستپێک و یەک کۆتای بونی هەیە،
          	هەلی دووەم تەنها نمایشی دڵسۆزییە.

zent0path

@ARINA_En7 
          	  کچێ بە ژینتتت
Reply

ARINA_En7

@zent0path 
          	  ئەی بژیتتتتت
Reply

evrixx7

بێرە جەستتت سەعات هەشت وا گەیشتمۆ مارێ کا وەرە جەست او نامانەم لۆ بنێرۆ بە چات هیستۆری چنک کە هاتمۆ دیتم لای من تەنها نامەکانمت سینکردبوو نەک نامەت ناردبی اعنی جەستم تێکچوە "ۆ چمگوت؟"

zent0path

@evrixx7 
            ئەوە لۆ فێرە وەبوی؟ئەمن کەنجین لەتوو بێزار بوویمە؟ کا ڕاوە بابێم لۆ ڕۆحت
            
            سایە و هەستی دەرێ خواردراینە نازانم لۆ لەخەت نین لە هیچ جوابم نادەنەوە شێخم گوی تێبووە
Reply

evrixx7

@zent0path احم احم بەس خۆ بێزار نابی وەیه؟ ئەوە ئێژممم سایە دیار نیە؟
Reply

zent0path

@evrixx7 
            بەجدی؟ ڕەشمکردیتەوە چات هیستۆریم لەکن دیار نمایە،
            بەس دێم ئێستا دووبارە قسەکان دەکەمەوە، بەخۆی یەک قسە بوو باشبوو هاتییە خەت
Reply

LeeHyun_98

منججججج بێژە چچچچ؟

zent0path

@LeeHyun_98 
            کورە هەزارجارر، کوێی سەقەت بوو تخوا؟ زۆر ناوازە بوو.
Reply

zent0path

@LeeHyun_98 
            تخواا؟؟ *گریان لەدوو گریان*
            کچێ بەجدیتەە؟
Reply

LeeHyun_98

@zent0path ناو خوا بێنە؟☺️
            وەڵایی مینە هەرچەن سێرمەکرد زۆر زۆر سەقەت بوو
Reply

zent0path

یەک دەستپێک و یەک کۆتای بونی هەیە،
          هەلی دووەم تەنها نمایشی دڵسۆزییە.

zent0path

@ARINA_En7 
            کچێ بە ژینتتت
Reply

ARINA_En7

@zent0path 
            ئەی بژیتتتتت
Reply

s4tverneir_

ڕۆژین دەیی
          
          شین؟

zent0path

@s4tverneir_ Fair point. I guess we’re a perfect match then.
Reply

s4tverneir_

@Zentopath It takes a rascal to spot a rascallll
Reply

zent0path

@s4tverneir_ such a little cheat.
Reply

ariangelic_

Hiii long time no seeeee *^*

ariangelic_

@Zentopath I’m doing great alhamdulila, wbu?
Reply

zent0path

I didn't change,
          You just never knew me.

zent0path

@scetle- 
            It's all about seeing things for 
            what they really are.
Reply

Savuly_

People never gonna change,
            They gonna wake up.
Reply

LeeHyun_98

مینـجوولی ئەوە بـۆ ئەو چیرۆکەت ڕەشکردەوەەەە؟ تازە نۆتفیکەیشنمم بینییی تخوا سۆریی (دڵشکان)

LeeHyun_98

@zent0path خوانەکااا، کچێ کوا قسەکانم واننن؟ زۆرر سوپاسس نازدارەکەی نیکـی♥️
            قوربانییی (گریانن)
Reply

zent0path

@LeeHyun_98 
            ئەمرم کچێ هیون ئەو ڕەفتارانەت دە هێندەە 
            شیرینترت ئەکەن لە دڵما!وەڵا هەستەکەم کەمێک شڕنن،
            
            بوونی خۆت بەسە کۆمێنت چییە کــچــێ(¬_¬)!
            
Reply

LeeHyun_98

@Zentopath دەی خۆ چیرۆکەکانت هەمیـشە بێ کەوکوڕی بوون، دەتەوێ زیاتـر ئاشقققق بە چیرۆکەکان خۆتمان کەی خاتون؟
            ان شاء اللە ان شاء اللە کە منیش وزاریم تەواو کرد وا دەکەم مۆبت گڵیچ کا ئەوەنە کۆمێنت بکەم<3
Reply

s4tverneir_

ڕۆژین،ئەم قسانەی بۆت دەنووسم لە ترسی منەوەیە بۆت لەبەر ئەو خۆشەویستییە گەورەیەیە کە لە دڵمدا بۆت هەیە نامەوێت دوای ماوەیەکی تر دووبارە بە کەساییەتیەکی شکاو بتبینمەوە، تکایە بۆ چەند خولەکێک ئەم قسانە بە عەقڵت بخوێنەرەوە، نەک بە دڵت.
          میهرەبانییەکەی ئێستای ئەو مارە پلانە نەک "گۆڕان"
          ئەو کەسەی کە پێشتر ئازاری داویت ئێستا کە هاتووەتەوە و دەمامکی میهرەبانی پۆشیوە بۆ ئەوە نییە کە گۆڕاوە بەڵکو بۆ ئەوەیە کە خاڵی لاوازی تۆ ئەزانێ ئەزانێ تۆ دڵت میهرەبانە بۆیە هەمان ئەو دەرگایە بەکاردێنێت کە پێشتر لێیەوە هاتووەتە ژوورەوە ئەم میهرەبانییە کاتییە تەنها تەڵەیەکە بۆ ئەوەی دووبارە کۆنترۆڵت بکاتەوە بەخوا!
          ئەوەی جارێک توانیویەتی ئازارت بدات و بێباک بێت بەرامبەر فرمێسکەکانت واتە لە ناخیدا ڕێزی بۆ هەستەکانی تۆ نییە گەڕانەوە بۆ لای ئەو وەک تەماشاکردنی فیلمێک وایە کە پێشتر بینیوتە و کۆتاییەکەی دەزانیت کۆتاییەکەی هەر گریان و پەشیمانییە. 
          بۆچی دەبێت کات و تەمەنی خۆت بدەیت بە کەسێک کە تاقیکردنەوەی خۆی داوە و تێیدا دەرنەچووە؟
           تۆ شایەنی ڕێزیت پێش خۆشەویستی
          خۆشەویستی بێ ڕێزی تەنها جۆرێکە لە ئەشکەنجە. 
          ئەو کەسەی یاریت پێ دەکات نەک هەر خۆشی ناوێیت بەڵکو بەکارت دەهێنێت بۆ پڕکردنەوەی کاتەکانی یان بۆ تێرکردنی غورووری خۆی تۆ شایەنی ئەوەیت لەگەڵ کەسێک بیت کە سڵ بکاتەوە لەوەی دڵت بڕەنجێنێت نەک کەسێک کە بە ئەنقەست ئازارت بدات و پاشان بە چەند قسەیەکی شیرین بتخەڵەتێنێت.
          بەخوا ئێستا دەیەوێت بیسەلمێنێت کە دەتوانێت هەر کاتێک بییەوێت بتگەڕێنێتەوە ئەگەر ئێستا بگەڕێیتەوە پەیامێکی بۆ دەنێریت کە دەڵێت  "تۆ چەند ئازارم بدەیت من هەر دەگەڕێمەوە". 
          ئەمەش وای لێ دەکات لە داهاتوودا زیاتر ئازارت بدات چونکە دەزانێت تۆ هەمیشە لەوێیت و چاوپۆشی لێ دەکەیت
          ڕۆژە، گەورەترین سەرکەوتنی تۆ ئەوەیە کە پشانی بدەیت تۆ چیتر ئەو مرۆڤە لاوازەی پێشتر نیت نا بە ڕوویدا بڵێ و دەرگاکە بە ڕوویدا دابخەوە ڕەنگە لە سەرەتادا قورس بێت بەڵام ئەو ئازارەی ئێستا بەهۆی دوورکەوتنەوە زۆر باشترە لەو ئازارە بەردەوامەی کە لەگەڵ ئەو دەیچێژیت.
          

zent0path

نیگەران مەبە ئەزانم چی ئەکەم.
            
Reply

s4tverneir_

قسەی کۆتاییم بۆت ئەوەیە  : من وەک هاوڕێیەک، ناتوانم ڕێگەت لێ بگرم بەڵام دەتوانم پێت بڵێم کە چاوت بکەرەوە. کەسێک کە جارێک شکاندوویتی هەرگیز نابێتە ئەو کەسەی کە چاکت دەکاتەوە برینەکانت لای ئەو مەکە بەوەی دووبارە لێیان بدات تۆ لەوە گەورەتر و بەنرختریت کە ببیت بە یارییەکی دەستی کەسێکی خۆپەرست من لێرەم بۆت لە هەموو بارودۆخێکدا بەڵام حەز دەکەم لێرە بم بۆ ئەوەی پێکەوە پێبکەنین نەک بۆ ئەوەی دووبارە فرمێسکەکانت بۆ بسڕم بەهۆی هەمان هەڵەوە.
            بڕیارەکە لای تۆیە، بەڵام تکایە ڕێز لەو دڵە بگرە کە خودا پێی داویت و من و هەستی خەمیمانە.
Reply

_Jayzz

ڕۆژین؟ئەوزانی کە  لەبەر وانەکانم نەمتوانیووە زوو بێم و پیرۆزبای ڕۆژی هاوڕەیەتییمان بکەم؟ چەن ڕۆژێک تێپەڕیوە بەس نەمتوانی زووتر بینێرم،
          پێش ئەوەی تەنها بڵێم "پیرۆزە"، دەمەوێت شتێکی گرنگت پێ بڵێم کە ڕەنگە لە جەنجاڵی ڕۆژگاردا کەمتر دەرفەتی گوتنیم بۆ ڕەخسابێت دەمەوێت سوپاست بکەم بۆ ئەو هەموو جارەی کە دەستت گرتم کاتێک کەوتم، 
          سوپاست بکەم بۆ ئەوەی لە تاریکترین شەوەکانی ژیانمدا تۆ بوویتە ئەو چرایەی ڕێگەکەت بۆ ڕوون کردمەوە.
          تۆ تەنها هاوڕێ نەبوویت بۆمن تۆ پشت و پەنا بوویت لە خێزانەکەشم باشتر بوویت بۆ من. 
          یارمەتیدانەکانی تۆ تەنها ماددی یان ڕووکەشی نەبوون بەڵکو تۆ هێزت بە ڕۆحم دەبەخشی سوپاس بۆ ئەوەی لە کاتە سەختەکاندا وات لێکردم بڕوام بە خۆم هەبێتەوە بێ ئەوەی هەرگیز منەت بکەیت یان بە چاوێکی کەم سەیری لاوازییەکانم بکەیت ئەوەی تۆی لە چاوی مندا کردووە بە فریشتە خاکیبوون و بێدەنگی تۆیە.
          لە دنیایەکدا کە زۆربەی مرۆڤەکان بە دوای خۆبەزلزانین و نیشاندانی هێزی خۆیاندا دەگەڕێن بەو هەموو گەورەی و جوانییەی لە ناختدایە هێندە خاکی و سادەیت کە مرۆڤ شەرم لە گەورەی ئەخلاقت دەکات هەرگیز نەتویستووە خۆت بەسەر کەسدا بسەپێنیت بڵێم؟ هەرگیز ئەو چاکانەت باس نەکردووە کە بۆت کردووم بەرامبەرت کردووم و هەر ئەمەشە وایکردووە تۆ لە ناو دڵمدا وا شیرین بیت.
          سەلماندت کە مرۆڤی گەورە ئەو کەسەیە کە کاتێک دەگاتە شوێنێکی بەرز دەستی ئەوانەی خوارەوەش دەگرێت و بەرەو سەرەوەیان دەبات نەک گەورەی خۆی هەڵبا.
          ئینجا
          

zent0path

@_Jayzz 
             میوتت کردم کچێ!
            
            بڕوا بکە هەر کە نامەکەت گەیشت و ئەو هەموو قسە جوانانەم خیندەوە هەموو دڵگرانییەکی لەبیر بردمەوە. 
            ئەوەی ڕاستی بیتن  لێت زویر نەببووم، چونکە دەزانم وەزعت کووە و پێویستە کوو هەوڵبدەی وە دەشمزانی جێگەی من لە دڵی توو چەندە بەس ئیشەڵا ئەو دواکەوتنەت خێر بووبێ!
             دەزانی لای من چەند بە قەدری؟ هاوڕێیەتی ئێمە شتێکی ئاوا نییە بە ڕۆژێک دواکەوتن و پێشکەوتن تێک بچێ.
            ئەو قسانەی بۆت نوسیبووم هێندەیتکە سەلماندی کە تۆ چەندە وەفاداری لۆم ازیزم.
            بۆیە بە کورتی و بە کوردی پێت دەڵێم:
             تۆ هەرچی بکەی لای من هەر عەزیزی.
            هەبوونی هاوڕێیەکی وەکو تۆ لەم زەمانەدا، وەک دۆزینەوەی گەوهەر وایە لەناو قوڕدا.
            سوپاس بۆ ئەو هەستە جوانەت ئیشەڵا ساڵێکی تریش پێکەوە، بە دڵێکی خۆش و بەبێ غەم، یادی ئەو ڕۆژە دەکەینەوە.
Reply

_Jayzz

ناتوانم باس لە جوانییەکانی تۆ بکەم و ئاماژە بەو دڵە ساف و بێگەردەت نەکەم کە وەک ئاوێنە وایە لە سەردەمێکدا کە هەمووان خەریکی ڕەنگاڕەنگکردنی ڕوخساریانن.
            ئەوەی زیاتر تۆی لای من خۆشەویست کردووە ئەو کەلەرەقییە جوانەیە کە هەتە کیتی خان!
            بەڵێ،کەلەرەقییەکەت بۆ من نیشانەی هێز و شکۆی تۆیە 
            تۆ لەسەر حەق عینادی لەسەر پاراستنی کەرامەت و پرەنسیپەکانت کەلەرەقیت، 
            و لەسەر وەفاداری بۆ هاوڕێیەتییەکەمان ئەوەندە سەرسەختیت کە هیچ شتێک ناتوانێت ڕاتبوەشێنێت. 
            ئەم کەلەرەقییەت تەنها عینادییەکی سادە نییە بەڵکو نیشانەی ئەوەیە کە تۆ مرۆڤێکی خاوەن بڕیاریت و ڕێگە نادەیت باوبۆژانی ژیان ڕەنگت بگۆڕن
            تۆ ئەو هاوسەنگییە دەگمەنەیت لە شوێنی پێویستدا وەک هەور نەرم و دڵسافیت و لە شوێنی پێویستیشدا وەک چیا لەسەر هەڵوێستەکانت کەلەرەق و پتەویت.
            سوپاس کە بەم هەموو تایبەتمەندییە جیاوازانەوە لە ژیانمدا هەت و واتکردووە ئەم هاوڕێیەتییەمان هێندە ڕەسەن و پڕ مانا بێت،
            
            ١. لە دڵەوە خۆشمدەوێیت.
            ٢. بێ کۆتایی خۆشمدەوێیت.
            ٣. زیاتر لەوەی بیری لێ دەکەیتەوە خۆشمدەوێیت.
            ٤. خۆشمدەوێیت وەک چۆن هەیت.
            ٥. بە هەموو کەلەرەقییەکانتەوە خۆشمدەوێیت.
            ٦. بۆ پاکی و دڵسافیت خۆشمدەوێیت.
            ٧. چونکە باشترین هاوڕێیت، خۆشمدەوێیت.
            ٨. بەقەد هەموو دونیا خۆشمدەوێیت.
            ٩. تاهەتایە خۆشمدەوێیت.
            ١٠. زیاتر لە گیانی خۆم خۆشمدەوێیت.
            ١١. بۆ هەموو پشتگیرییەکانت خۆشمدەوێیت.
            ١٢. بەقەد قووڵی دەریاکان خۆشمدەوێیت.
            ١٣. خۆشمدەوێیت ئەی مانای ژیانم.
            ١٤. بێ مەرج و بێ منەت خۆشمدەوێیت.
            ١٥. چونکە تۆ هەرگیز خۆت لێ ناگۆڕێت، خۆشمدەوێیت.
            ١٦. بە قەد ژمارەی ئەستێرەکان خۆشمدەوێیت.
            ١٧. خۆشمدەوێیت وەک جوانترین دیاری خودا.
            ١٨. بۆ هەموو ئەو کاتانەی لەگەڵم بوویت، خۆشمدەوێیت.
            ١٩. بەو هەموو میهرەبانییەی ناختەوە خۆشمدەوێیت.
            ٢٠. خۆشمدەوێیت و هەمیشە لە دڵمدایت.
            ٢١. بەقەد ئەو هەناسەیەی دەیدەم، خۆشمدەوێیت.
            ٢٢. بۆ خاکیبوون و گەورەیی ڕۆحت خۆشمدەوێیت.
            ٢٣. خۆشمدەوێیت زیاتر لەوەی وشە بتوانێت دەری ببرێت.
            ٢٤. تۆ تاقانەی دڵمی و زۆر خۆشمدەوێیت.
            ٢٥. لەبەر ئەوەی تۆ "تۆیت"، زۆر خۆشمدەوێیت.
            ٢٦. هەتا دوایین چرکەی ژیانم خۆشمدەوێیت.
            
            
            هەتیم خۆشمەوێی و تەواو
Reply

_Jayzz

ساڵیادی هاوڕێیەتیمان پیرۆز بێت، ئەی ئەو کەسەی فێرت کردم کە هێشتا مرۆڤی پاک و بێمنەت لەم دنیایەدا ماون.
            ئەمڕۆ کە ئەم وشانەت بۆ دەنووسم تەنها وەک پیرۆزباییەک نییە بۆ ساڵیادی ناسینمان یان ئەو پەیوەندییە ناوازەیەی کە هەیە لەنێوانمان لەبری ئەوە ئەو دانپێدانانێکە بەوەی کە تۆ یەکێکیت لە جوانترین دیارییەکانی ژیان بۆ من دەزانم چەند ڕۆژێک بەسەر بەروارە ڕاستەقینەکەدا تێپەڕیوە بەڵام بۆ من هەر چرکەیەک کە لەگەڵ تۆدام ساڵیادە و هەر ڕۆژێک کە ناوی تۆ لە ژیانمدا بێت بۆمن خۆشییە، 
            هەمیشە جیاواز لەوانیتر تۆم بینییوە،مەبەست لەمەش چاوەکانم نین بەڵکو بە دڵم سەیرم کردوویت
            ئەوزانی هاوڕێیەتی تۆ قسەکردن و پێکەنین نەبووە لام بوویتە ئەو پەناگەیەی کە لە کاتە سەختەکاندا لای تۆ ئارام دەبوومەوە سوپاس بۆ خودا کە تۆی خستە سەر ڕێگەی من سوپاس بۆ ئەو ڕۆژەی بووینە هاوڕێ و ڕێگەی ژیانمان یەکی گرتەوە.
            ببورە کە کەمێک دواکەوتم..
            ببورە ئەگەر لە کاتی خۆیدا نەمتوانی ئەمە دەرببڕم بەڵام بزانە هەندێک جار جوانی هەستەکان ئەوەندە زۆرن دەستم کورت دەمێنت بە خێرایی باسیان بکەم ویستم وشەکانم وەک خۆت پاک و ڕاستگۆ بن نەک تەنها 
            ئەرکێکی سەرشان بۆ پیرۆزباییەکی ئاسای.
            ئاواتم بۆ داهاتوومان ئەوەیە هیوادارم ساڵ لە دوای ساڵ ئەم هاوڕێیەتییەمان وەک دارێکی بەهێز ڕەگ داکوتێت و هیچ باوبۆژانێک نەتوانێت بیهەژێنێت هیوادارم هەموو ساڵێک لەم کاتەدا سەیری ڕابردوو بکەین و بڵێین 
            “سەیرکە هێشتا بەیەکەوەین و 
            هێشتا خۆشەویستیمان بۆ یەکدی زیاتر بووە؟”
            بیرت بخەمەوە دوبارە؟ تۆ شایەنی هەموو شتە جوانەکانی ئەم گەردوونەیت هەمیشە بمێنیت بۆم ئەی ئەو مرۆڤەی ژیان بە هەبوونی تۆوە مانایەکی تری هەیە
            ساڵیادی هاوڕێیەتیمان هەزار جار پیرۆز بێت، 
            گوڵی ژینم.
Reply