60vot + 230comment = part5ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــبەئاگا هاتم کاتێک هەستم کرد یەکێک بانگم دەکات
چاوەکانم کردەوە و سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەم کرد
جیسوو بوو بانگی دەکردم
کاتێک بینی ئاگا هاتم زەردەخەنەیەکی کرد و هاتە لام
سینیەک خواردنی پێ بوو
من لەبیرم چوو تای ناهێڵێت لە ژوورەکەم بێمە دەرەوە بۆیە جیسوو خۆی خواردنی بۆ هێناوم
" خواردنم بۆ هێناویت دەزانم تای ناهێڵێت لە ژوورەکەت بێیتە دەرەوە نەمویست تا ئێوارە کە تای لە کاردەگەڕێتەوە بەبرسیەتی بمێنیتەوە "
وتی بەزەردەخەنەیەکی هێمنجیسوو کچێکی باش و میهرەبان دیارە
بەڵام هیوادارم وەک براکەی تەنها بەڕوکەش میهرەبان باش نەبێت بەڵکو لەناخەوەش بەهەمان شێوە بێت
خواردنەکەی لەسەر مێزەکەی تەنیشت جێگاکە دانا خۆشی لە ڕۆخی سیسەمەکە دانیشت
" تۆ باشیت ؟"
وتی بەهێمنی" لە باش دەچم ؟"
وتم" هههه وەڵامی پرسیارەکەمت بە پرسیار دایەوە هەر چۆنێک بێت تۆ لە باش ناچیت "
وتی بەهێمنیسەرم نزم کرد بەڕاستی تاقەتی هیچم نییە
" هەر چۆنێک بێت خۆت غەمبار مەکە ڕاستە بە ئازارە بەڵام هیوادارم کۆتایی خۆش بێت و تایهۆنگیش لەهەموو شتێک تێبگات "
جیسوو وتی" مەبەستت چییە ؟"
وتم" ڕۆژێک هەموو شتێک دەزانیت بەڵام من باش دەزانم تۆ بێ تاوانی "
وتی و چاوێکی لێم داگرت و هەڵسا بەرەو دەرگاکە ڕۆشت" من نە لە تۆ نە لە براکەت تێناگەم مەبەستت چییە لەم قسانەت ؟"
وتم و ئەوم وەستاند لەڕۆشتن بەقسەکردنەکەمئاوڕی دایەوە و سەیری کردم
" ببورە کووک بەڵام وا پێویست دەکات بێدەنگ بم و هیچت پێ نەڵێم "
وتی و زەردەخەنەیەکی هێمنی کرد و ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە
YOU ARE READING
CRIMINAL
Actionvkook نوسەر : ساردۆنیا ئەم چیڕۆکە بیرۆکەی خۆمە و تەواوی مافەکانی بۆخۆم دەگەڕێتەوە کەس بۆی نییە بێ پرس هیچ بیرۆکەیەکی لێ ببات .